كەمال شاكرو حەیدەر فەیلى لە برى ئەوەى خۆیان (تجمید) كەن دەستیان كرد بە سزادان و (تجمید) كردنى تێكۆشەرانى حزب
Tuesday, 13/04/2010, 12:00
لە ئەنجامى پەیڕەو كردنى كۆمەڵێك سیاسەتى چەوت و سەقەت و هەڵە كە ئەندازیارى سەرەكیان كەمال شاكرو حەیدەر فەیلى و هەندێ لە دارو دەستەكانیان بون حزبى شیوعى كوردستان لە حزبێكى وورە پۆڵایین و خاوەن هەزاران لە كادیرو خەڵكى تێكۆشەرو قاعیدەیەكى جەماوەرى جێگیر ڕۆژ لە دواى ڕۆژ بەرەو پووكانەوەو لاوازى و لێكترازان هەنگاو دەنێ، دوور خستنەوەى تێكۆشەرانى حزب لە مەیدانى ڕاستەقینەى خۆیان و ئاخنینیان لەناو بارەگاكان و نا ڕۆشنى لە سیاسەت و هەڵوێستە نیشتیمانى و نەتەوەیی و چینایەتیەكان و داكۆكى نەكردن لێییان و دوورى تەواوى سكرتێرى كۆمیتەى ناوەندى لەسەر گۆڕەپانەكەو دەزگاكانى ڕاگەیاندن وهەڵوێست دەرنەبڕین لەسەر دەیان لە پرسە گرنگەكان و لە بەرامبەریش نزیك بونەوە تا ڕادەى لە تام دەرچوون لە حكومەت و دەسەڵات لەسەر حیسابى ئەو پرسانە كاریگەریەكى زۆر قورسى دروست كرد لەسەر دوور كەوتنەوەى هەزاران كەس لە دەورى ئەو حزبە هەروەها لەسەر ئاستى كۆنگرەكانى حزبیش لە برى ئەوەى ببنە وێستگەى بە خۆداچوونەوەو كۆكردنەوەى هاوڕێیان ئەوا هەردەم هەوڵ دراوە خەڵكى نا شاییستەو بێ هەڵوێست لەو شوێنانە نزیك بكەنەوە هەروەك لە كۆنگرەى چوار كە لە شەقڵاوە بەسترا كە مەهزەلەیەك بوبۆخۆى كە دەیان ڕۆڵەى شاییستەى تێدا دوور خرانەوە و ئەوانەى خۆیان پێویستیان بو نەك حزب بەرەو كۆمیتەى ناوەندى بران وە ئەنجامەكەش تا ئێستا وا بە دەستیەوە دەناڵێنین و كەڵەكە بونى كێشەو گیرو كرفتەكان گەیشتە ڕادەیەك ئیتر حزب و جەماوەرو قاعیدە تێكۆشەرەكەى ووزەو تواناكانى بەرەو لاوازى و سارد بوونەوە چوون لە جێبەجێ كردنى ئەركەكانى سەر شانیان ئەمەش بە تەواوەتى لە هەردوو هەڵبژاردنەكەى 25/7/2009 و 7/3/2010 بە دیار كەوت كە لە ئەنجامى دەیان و سەدان لە كێشەو گیرو گرفتەكان و دوور كەوتنەوەى تەواوى سكرتێرو قیادەى ئەو حزبە لە جەماوەر بە گشتى و ئەندامان و دۆستانى حزب بە تایبەتى ، تا ئەو ڕادەى بە سەدان لە ئەندامان و تێكۆشەرانى حزب بەشدارى هەڵبژاردنیان نەكرد یاخوود دەنگیان نەدا بە حزبەكەى خۆیان كە تا دوێنێ نەك جارێ سەد جار گیانى خۆیان بۆ بەخت دەكرد !!
ئایا سكرتێرى كۆمیتەى ناوەندى ئەگەر سیاسەت و هەڵوێستى ئەو حزبە كادیرو ئەندامان نەگەیەنێتە سەر سندوقەكانى دەنگدان كەلە ناو ئەو حزبە كوڵاون چۆن جەماوەر بەو سیاسەتە لە حزب نزیك دەكەیتەوە ئایا پێویست نەبوو لە دواى 25/7/2009 وەڵامێكى گەورەترمان پێبێت لەو دۆڕانە گەورەیەى كەبەسەر حزب هات ، بە درێژایى مێژووى حزبى شیوعى قاعیدەى ئەو حزبە حزبى ڕاگرتووەو لە هەموو تەنگو چەڵەمەكان ڕزگارى كردووە بەڵام ئێستا دابڕانى تەواو دروست بوە لە نێوان بەڕێزتان و ئەو قاعیدەیە .... بۆیە ئێستا كێشەكە لە نێوان هەموو قاعیدەى حزب و جەنابتان و چەند كەسێكە لە دەورو بەرتان ئەوەش ڕوون و ئاشكرایە پاش ماوەیەكى تر لە بەرژەوەندى كێ دەشكێتەوە .... پێتان وایە بەكارهێنانى دەسەڵاتى چوار كەس لە مەكتەبى سیاسى بۆ سزا دانى ئەو هاوڕێیانەى كەبەو واقیعە تاڵەى حزب ڕازى نین (تجمید) كردن و دەركردنى هاوڕێیان لەو بەرپرسیاریەتیە دوورتان دەكاتەوە كە حزبتان بەو ڕۆژە گەیاند ؟
من وەك هاوڕێ (كرێكار) ئەندامى مەكتەبى پەیوەندیەكانى ناوەندی ڕۆژى 12/4/2010 لەلایەن (هادى محمود ئەندامى مەكتەبى سیاسى هەروەها مامۆستا رەوەند ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى) بانگ هێشت كرام بۆ (م.س) كە ماوەى نیو كات ژمێرێك لە نێوان من و ئەو دوو بەرێزە هەندێ قسەو باس كرا دانیشتنەكەش تەنها بۆ ئەوە بو كە (هادى محمود) بڕیارەكەى (كمال شاكرو حیدر فەیلى) م پێ ڕابگەیەنێ كە من بۆ ماوەى (6) مانگ (تجمید) كراوم لەبەر لادانم لە پەیڕەوى ناوخۆى حزب .
جارێ زۆر داخەكەم بۆ (هادى محمود) كە هەرگیز پێش بینیم نەدەكرد لەو كارە بەشدار بێت بەڵكو دەبوایە خۆى لەو بەرەیە ببینێتەوە كە بەو بارو دۆخە نالەبارەى حزب ڕازى نیین نەك بەرەى جەنابى سكرتیرو دەستە ڕاستەكەى ! بە هەر حاڵ من شانازى بەوە دەكەم كە لەلایەن ئەو دوو كەسەوە ئەو سزایەم بۆ دانراوەو وەك میدالیایەك بە سینگمى وەدەكەم كە دوو تا سێ كەس لە (م.س) وا خەریكە لێژنەى لێكۆڵینەوە یاخود بێ لێژنەش !! خەڵك سزا دەدەن كە لەم رووەوە دەمەوێ بە جەنابى سكرتێرو حەیدەر فەیلى بڵێم كە ئێوە لەلایەن سەدان لە هاوڕێیانى تێكۆشەرو دڵسۆزى حزب و بنەماڵەى شەهیدان تجمید كراون و ئەو ڕۆژەش ڕۆیى چیتر گاڵتە جارى بە چارە نوسى خەڵك بكەن چیتر ڕێگا نادرێ لە ژێر سەرپەرشتى ئێوەو دارو دەستەكانتان كۆنگرەى پڕ لە مەهزەلە ببەسترێ ئێوە دواى ئەو هەموو شكستەى بەسەر حزبتان هێنا بە هیچ شێوەیەك شەرعیەتتان نەماوە و متمانەى تەواوى قاعیدەى تێكۆشەرى حزبتان لە دەستدا بۆیە ئێستا سزاو هەڕەشەكانتان نرخى ئەو كاغەزە ناهێنێ كەلەسەرتان نوسیوە و ئەو كردەوانەشتان یەكریزى تێكۆشەرانى حزب زیاتر بەهێز دەكات و ڕۆژى ڕزگاربوونى یەكجارى حزبیش لە خۆتان و دەستەو تاقمەكانتان زیاتر نزیك دەكاتەوە.
_ هەرشەكاوە بێت ئاڵاى سوورى حزبى شیوعى كوردستان
_ نەمرى و سەربەرزى بۆ شەهیدانى حزب
_ پتەو تربێ یەكریزى تێكۆشەرانى حزب
ئەندامى مەكتەبى پەیوەندیەكانى ناوەندى ح ش ك تا 12/4/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست