له پیرمامه‌وه پێتان ده‌ڵێم: ده‌نگ مه‌ده‌ن به مه‌سعود و به جه‌لال
Monday, 04/05/2009, 12:00
1931 بینراوە
له‌وان خائین و گه‌مژه‌تره.
ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌م دوو دز و مافیا و بێڕێزه بدات له‌وان بێ ڕێزتره.
ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌م دوو کۆنه جاش و به‌کرێگیراوی هه‌میشه‌ی‌ی تورک و فارس وعه‌ره‌ب بدات له وان جاشتر و ڕسواتره.
ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌م دووانه بدات وه‌ک ئه‌وان هه‌موو شتێکه .
بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر تووشی ئه‌نفال و کیمیاباران و بۆردوومان و ماڵوێرانی و په‌ناهنده‌گی و کۆڕه‌و نه‌بینه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌کمان به‌ویژدانێکی پا‌که‌وه بمرین، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌دالیای شه‌ره‌ف به‌سه‌رسنگمانه‌وه بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی چیدی به سه‌رشۆری نه‌ژین له ئاقاری دوژمنان و سه‌ر‌به‌رزبین و چیدی تاکی کورد خۆی به که‌م نه‌زانرێ له به‌رامبه‌ر دوژمنانی سه‌رده‌سته.
بۆ ئه‌وه‌ی چیدی خۆشمان و زارۆک و نه‌وه‌کانی دواڕۆژمان به‌ده‌ست نمونه‌ی وه‌ک مه‌سعودی و جه‌لالێ هه‌میشه جاشه‌وه تووشی ڕاکه ڕاکه و نه‌هامه‌تیی و سه‌رشۆڕیی و فه‌ساد و ماڵوێرانی نه‌بنه‌وه.
بۆئه‌وه‌ی چیدی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانی خائین هه‌ژار و نه‌خۆشمان نه‌که‌ن و سه‌روه‌تی نیشتیمانمان نه‌دزن.
بۆئه‌وه‌ی چیدی مه‌سعوود و جه‌لال به‌کۆبوونه‌وه‌ی داخراو و لیستی داخراو و فرت و فێڵی داخراو و جۆراوجۆر کڵاومان نه‌که‌نه‌وه سه‌ر.
ئیدی به‌سه ...
ده‌نگ مه‌ده‌ن به و په‌رله‌مانه و به‌و حیزبی دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌و په‌رله‌مانه‌ی که عه‌دنان ڕه‌به‌ن سه‌رۆکێتی، که هه‌موو ساڵێک له مانگی هه‌شت و نۆدا بڕیاری نوێکردنه‌وه‌ی بنکه سه‌ربازێکانی تورک ده‌ده‌ن له ئامێدی و باتووفه و کانی ماسی، بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاکێکی کورد به‌م خیانه‌ته‌شیان بزانێ.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به مه‌سعودێک که له منداڵییه‌وه به سه‌قه‌تیی په‌روه‌رده‌کراوه له لای محموداغای زێباری باپیری ووزوبێری مه‌حموداغی خاڵی که هه‌میشه جاش و نۆکه‌ربوون له باوه‌شی دوژمنان.
بۆ زانیاریی هه‌موو لایه‌ک ئه‌وه‌تا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خائینن و هاوپه‌یمانی میت وعه‌سکه‌ری توورک کێچیان که‌وتۆته باخه‌ڵ ، ده‌زانن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان وه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌کانی تر بۆیان ناچێته سه‌ر, هه‌رله‌ئیستاوه ده‌ستپێشخه‌ری و په‌له‌په‌ل له‌خیانه‌ت ده‌که‌ن و بنکه‌ی سه‌ربازیی توورک پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان له دیانه ده‌که‌نه‌وه له‌گه‌ڵ مۆڵگه‌ی میت له هه‌ولێر. به‌خه‌یاڵی خۆیان ئه‌م نۆکه‌رایه‌تی وجاشیه‌تیییه وه‌ک جاری جاران بۆیان ده‌چێته سه‌ر و نه‌جاتیان ده‌دات له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و خه‌ڵکی ناوچه‌ی بادینانی پێ چاوترسێن ده‌که‌ن.
مه‌ترسن له هه‌ڕه‌شه‌ی مووچه و نانبڕین و چاوسوورکرده‌وه‌کانیان، چونکه زۆر زۆر بخاێنی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک تا 10ڕۆژئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ولیسته‌که‌ی خۆتان ده‌ڕواته په‌رله‌مانه‌وه و پاڵپشتانه و هیچیان پ ناکرێ،به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه جێگه به په‌رله‌مانتاره تووتێکانی ئه‌وانیش ته‌نگ وله‌ق ده‌که‌ن.
ئه‌مجاره‌یان ئه‌مریکا و یوئێن و ئه‌وروپا سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن، چونکه ئێستا ئه‌وانیش له خه‌ڵکی کوردستان باشتر ده‌یان ناسن.
قۆڵی لێهه‌ڵمان و جارێکی تر ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌م دوو 66 ی به‌عسی به‌غداو 74ی شای ئێران.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌و په‌ڕله‌مانه‌ی که مه‌سعوود بارزانی له31 ئابدا کردبوویه گه‌راچی ده‌بابه‌کانی به‌عس و ئه‌نفالچێکان.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌لیستی هاوپه‌یمانی سه‌رگه‌ردانی یه‌کێتی وپارتی.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به به‌کرێگیراوانی میتی تورکی و قاتیله‌کانی شه‌هید بێریتانی کچه گه‌ریلای قه‌ندیلی سه‌ربه‌رز.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به نه‌خۆش و په‌تای به‌رازی وه‌ک بارزانی و تاڵه‌بانی.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به یه‌کگرتووی ئیسلامی هاوپه‌یمانی فه‌تحووللا گوله‌ن و ئۆردۆغانی دوژمنی سه‌رسه‌ختی کوردان.
ده‌نگ بده‌ن به‌گۆڕان با وێژدانتان ئاسووده‌بێت.
عه‌لی مام وه‌سمان/ کوردستان