کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئۆردۆگان سیاسییه‌کی بێڕه‌وشت یان ئیسلامییه‌کی جوامێر

Friday, 27/02/2009, 12:00

2216 بینراوە


دوای چه‌ندین ساڵ له‌ کوشتن و بڕینی خه‌ڵکی بێ گوناحی فه‌ڵه‌ستین و ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی گه‌مارۆ دانی غه‌زه‌ و پاشان بۆردومان کردن و و وێران کردنی ئه‌و شاره‌ و کوشتنی خه‌ڵکی بێ دیفاع بۆ ماوه‌ی 21 رۆژ له‌ لایه‌ن دڕنده‌ ترین و خوێن مژ ترین رژێم که‌ رژێمی زایۆنی که‌ به‌ ناو (ئیسرائیل)خۆی ئه‌ناسێنێ ، ئا له‌م ده‌مه‌داو له‌ گرمه‌ی ئه‌و کوشتن و برینه‌و ئێستاشی له‌ گه‌ڵ دابێ هه‌رایه‌کی سیاسی پڕ له‌ چه‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌هاتۆته‌ ئاراوه‌ که‌به‌ زه‌حمه‌ت یاری که‌ره‌کان هاو یاریزانی خۆی پێ ئه‌ناسرێته‌وه‌ .لێره‌دا من نامه‌وێ باسی براوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ یان چۆنێتی هه‌ڵگیرساندن و یان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و هه‌موو بابه‌ت و لێدوان و تێڕوانینانه‌ بکه‌م که‌ له‌ مه‌ڕ ئه‌و شه‌ڕه‌ هاتبوونه‌ ئاراوه‌ به‌ قه‌د ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌وێ پێگه‌و هه‌ڵوێستی شه‌ڕانخوازی گورگێکی له‌پێستی مه‌ڕ خۆ حه‌شار دابوی وه‌ک ئۆردوگان هه‌ڵبسه‌نگێنم که‌ به‌ هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌ شه‌ڕی غه‌زه‌ و فرمێسک رشتنی بۆ کوژراوانی خه‌ڵکی غه‌زه‌ هه‌موو خه‌ڵکی سه‌ر سام کرد ته‌نانه‌ت خودی ئیسرائیلییه‌کانیش چاوه‌ڕوانی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ناقۆڵایه‌ی ئۆردوگانیان نه‌ ئه‌کرد،به‌ جۆرێک خۆی پیشان ئه‌دا که‌ گوایه‌ که سێکی دڵسۆزی فه‌ڵه‌ستینییه‌کانه‌و خه‌مخۆرێکی تا سه‌ر ئێسقانی موسوڵمانانی جیهانه‌و سه‌رۆک وه‌زیری وڵاتێکی بێ کێشه‌ی وه‌ک سویسرایه‌ نه‌عامه‌ ئاسا سه‌ری له‌ بنی خۆڵ ئه‌نا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی نه‌یبینێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ چه‌ندین ملێون خه‌ڵک که‌ بێ به‌شه‌ له‌ فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری خۆی و زیندانی کردنی هه‌زاران که‌س که‌ته‌نها له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ تورکی قسه‌ ناکه‌ن له‌ وڵاتی ئه‌ودا نه‌ بووبن!! وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ته‌یاره‌ و تۆپباران کردنه‌ی باشووری کوردستان که‌ هاوکات بوو له‌ گه‌ڵ تۆپباران کردنی غه‌زه له‌ لایه‌ن سوپا بێ هه‌ست و بێ ئه‌ده‌بییه‌که‌ی ئه‌وه‌وه‌ نه‌ بووبن!! وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌ی جه‌نابیان دیفاعی لێ ئه‌که‌ن و پێی وایه‌ له‌ پێناو رزگار کردنی خاکی خۆی دا ئه‌چه‌نگێ هیچ ده‌سته‌ و تاقم وحیزبێک هاو شێوه‌ی ئه‌وه‌ی حه‌ماس که‌ له‌ پێناو رزگار کردنی خاک ی خۆی دا له‌ دژی ئه‌و نه‌ جه‌نگا بن !!وه‌ زۆر بێ شه‌رمانه‌ش وبه‌ شێوه‌یه‌کی زۆر بێ ئه‌ده‌بییانه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا داوا له‌ سه‌رۆکی ئیسرائیل ئه‌کا که‌ پێویسته‌ دان به‌ بوونی ده‌وڵه‌تێ فه‌ڵه‌ستینی بنێ ئه‌گه‌ر ئه‌یه‌وێ ئاشتی له‌ رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا بچه‌سپێ ،بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌وه‌ هه‌بێ که‌ به‌ قه‌د ئیسرائیل و بگره‌ زیاتریش وڵاته‌که‌ی خۆی رێگره‌ له‌ به‌رده‌م ئاشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا ،که‌ جێگای داخه‌ به‌م هه‌ڵوێسته‌ی کارێکی وای کردوه‌ که‌ هه‌ندێک له‌ موسوڵمانانیکوردستانیسهی به‌ لای خۆیدا راکێشاوه‌ به‌ جۆرێک که‌ هه‌ندێک ده‌ست خۆشیشی لێ ئه‌که‌ن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)