کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سێ بابەتی جیاواز لەسەر: هۆکاریی تارمایی چاو، خەمۆکی، هەروەها خۆکوشتن

Monday, 15/09/2014, 12:00

5813 بینراوە


١) ئاڵۆزی خەمۆکێ لە بواری رە فتاریدا
زیادبونی ئاڵۆزی خەمۆکێی رەفتاری کە لە پێشوودا / خەمهێنەر / ناوی دەبرێد، کەمتر نییە لە ئاڵۆزی خەمۆکێی بنەڕەتی. ئەو ئاڵٶزیە لە بواری دژواریدا ئا کەمە ئانژی زۆرە. بەڵام پێناسەی سەرەکی ئەو حاڵەتە سەرکییە ئاڵۆز بونی ئەو نەخۆشییە. ئەو نەخۆشیە لە ژناندا زیاتردژوارترە هەتا پیاوان. دەستپێکی ئەو نەخۆشییە هێدی هێدییە، زۆر جار لەو کەسانە روودەدا کە رابوردوویەکی تولانیان هەیە لە ،،، ئێسترێس،،، یان زانیاری باشیان نییە لەو بوارەدا. جار جار ئاڵۆزی روحی ورەوان پزیشکی ، بۆ وێنە کەڵک وەرگرتن لە ماددەهۆشبەرەکان، تێکچونی کەسایەتی ، ئاڵۆزی رەفتاروکرداری بە ناچاری دەبنە هۆی ئەو خەمۆکێ. ئەو حاڵەتە سەرەتا لە کەسانی تەمەن ٢٠ و ٣٠ ساڵ دەست پێدەکا.
نیشانەکانی خەمۆکێی رەفتاری (کرداری) :
یەک: بونی رەفتاری خەمۆکێ لە ماوەی رۆژدا، یانژی بە ماوەی ٢ ساڵ.
دوو: نیشانەکانی خەمۆکێ ئەوانەی خوارەوەن.
کەم ئیشتیایی یان زۆر ئیشتییایی(کەمخواردن یا زۆر خواردن).
بێ خەوی یا کەم خەوی.
کەم هێزی یا بێهێزی (هەست بە ماندویی کردن) .
بێ متمانەیی مرۆڤ بە خۆی (بێ ئیرادەیی).
لەدەست دانی ئیرادە یا وردبینی لە رادەبەدەر .
هەەست بە لاوازی و سستی .
سەر هێشە، تووند بونی ماسۆلکە تا گرفتی گوارشی.
سێ:لەماوەی ئەو ٢ ساڵە ئاڵٶزییە مرۆڤ دوچاری خاڵی ١و٢ سەرەوەدەبێ.
چوار: لە دوو ساڵی یەکەمی ئاڵۆزی سەردەمی خەمۆکێ مەزن دەبێ وبە قەست بونی خۆی دیار دەکا.
پێنج: لەو سەردەمەدا لە کاتی خەمۆکێی زۆر یا ئاڵۆز یا هێدی هەبونی نییە. پێناسە کردنی سەردەمەکان لە کاتەدا زۆر زەحمەتە.
شەش: ئەو ئاڵۆزیە تایبەتە بە سەردەمێک کە ئاڵۆزی روح ورەوان و ئازاری دژوار بێتە ئاراوە، پەرێشانی ، ئاڵۆزی زۆر لە بەڕێوە بردنی کارەکانی رۆژانە هۆی سەرەکین بۆ خەمۆکێی رەفتاری.



**********************
٢) ئاوی مرواری (لێڵی چاو یا تارمایی)، یا کاتاڕاکت، .

جۆرێک لە نەخۆشییە کە بە هۆی جۆراوجۆر دروست دەبێ و دەبێتە هۆی تارمایی، عەدەسی (سپێنەی) چاو ولەوێوە دەست پێدەکا. بەزیاد بونی تارمایی یا ڕەشێیی سپێنەی چاو، بینایی چاو تووشی گرفت دەبێ. بەخۆشییەوە ئەو نەخۆشییە پێش ئەوەی کە مرۆڤ پێی گرفتار ببێ یاگرفتی بۆ دروست کا بە ئەنجام دانی توێکاری (جەڕڕاحی) لادەچێ.
هۆیەکانی ئەو نەخۆشییە چن؟:
یەک: پیری وتەمەنی زۆر(هۆی سەرەکییە) .
دوو: زەربەلێدان لەسەر کە دەبێتە هۆی گرفتی سپێنەی چاو.
سێ: تیشکی(بوونیز، یا، ئیکس)،تیشکی،گاما، کە لە تلویزیونەکانی قەدیمیدا هەبون.
چوا: زۆر چاو لێکردن لە خۆربۆ ماوەیەکی توولانی.
پێنج: دییابێت(نەخۆشی شەکرە) .
شەش: زەربەلێدان لە ،سپێنەی، چاو .
حەوت: گرفتی چاو لە کاتی لە دایکبوندا (زگماکی) .
هەشت: هەژاری وبرسیەتی(نەبونی خواردنی پێویست).
نۆ: خواردنی درێژ خایەنی تاقمێک دەرمان.(کورتۆ نەکان) .
خراپ بیرکردنەوە لە بارەی ،، مرواری،، چاو :
یەک: دەڵێن،، پەردەیەکە لەسەر چاو! (پەردە نییە ونەخۆشییە) .
دوو: دەڵێن: نابێ زۆر کەڵک لە چاو وەرگێرێ. (ئەو فکرە هەڵەیە) .
سێ: دەڵێن: شێر پەنجەیە. (وا نییە).
چوار: ئەو نەخۆشییە لە چاوێکەوە ناچێتە چاوێکی دیکە.(هەر چاوێکی بۆ خۆی تووش دەبێ) .
پێنج: نابێتە هۆی کوێر بونی بێ گەڕانەوە.(چارەسەر دەکرێ).



****************
٣) خۆکوشتن
خۆکوشتن کارێکی بە ئانقەستە (مرۆڤ بۆ خۆی دەیکا) کە دەبێتە هۆی مردنی ئەو کەسە. خۆ کوشتن جار جارە بە هۆی / ناهۆمێدی / ڕوودەدا کە، ئاڵۆزی روح ورەوان، وەک: خەمۆکێ،بیرکردنەوەی نادروست،گیرۆدە بون بە ئەڵکۆڵ، یا خراپ بەکار هێنانی دەرمان،دەبنە هۆی ئەو کارە. بۆ رێگرتن لە خۆ کوژی ئەو کارانە پێویستن، دەست پێ ڕانەگەشتن بە چەکی گەرم (و: تفەنگ یا دەمانچە)، دەست پێ رانەگە یشتن بە دەرمانی نەخۆشیەکانی رەوانی، خراپ بە کار نەهێنانی دەرمان ، باشکردنی بارودۆخی ئابوری.
زۆرترین رێگای خۆ کوژی لە وڵاتانی جۆراوجۆردا جیاوازیان هەیە کەبریتین لە: خۆ هەڵاواسین،خواردنی سەم، بەکار هێنانی چەکی گەرم. ساڵانە ٨٠٠،٠٠٠ تا یەک میلیون کەس خۆیان دەکوژن. رێژەی ئەو کارە لە پیاواندا زیاترە تا ژنان. دەگوترێ کە هەر ساڵێک ١٠هەتا ٢٠ میلیون کەس / دەخوازن خۆیان بکوژن بەڵام نامرن / ئەو کارە لە ناو گەنج و ژناندا زیاتر دەبینرێ.
لە رابوردوودا خواستی خۆ کوشتن وەک / جورم / بە حیساب دەهات. بەڵام لە وسەردە مەدا لە زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوایی بەو شێوەیە نییە. ئەو کارە ئێستێش لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی وەک ،، جورم،، لە قەڵەم دەدرێ. لەسەدەی ٢٠ و ٢١ خۆکوژی بە شکڵی،، قوربانی کردنی شەخس یا تا کەس،، بۆ دەربڕینی نارەزایەتی کەڵکی لێ وەردەگیرێ. کامیکازی (و: نازانم یانی چی) و بۆمب دانانەوە وەک تاکتیکێکی نیزامی یا تڕۆریستی کەڵکی لێ وەردەگێرێ.


سەرچاوە:

رووپەڕی: زانست نامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی .
٣/٩/٢٠١٤

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)