قە ندیلی ئاوێتە
Friday, 17/09/2010, 12:00
لەوەتەى هەى دایەنى
كە سێك لەدایكتى نە پرسیوە
كێ ناوى لەتۆ ناوە
گەرچى زۆڵەكانى ڕۆژهەڵات،بەڕۆژئاواوە
هەشت نۆ دە پشتت ئەزانن
ژیانى تۆیان لەبەرە
سۆزانیەكان سەر بۆ پاكیزیت دەلە قێنن
بەنامۆیى ناوت پێدەكەنن؟
دەزانن كچە بچوكى بەنازی ماد بووى
نانا هەنگین تاتى تاتیت دەكرد
بەئاگرت دەوت بڤە، بەخەوت دەوت لالێ ،
بەنانت دەوت حەمى
كوردانە گروگاڵت دەكرد
پەڕیى وەریوى كوترە سپیەكەى باوكت
سەرى لەڕۆح سوكیت سوڕمابوو
بەفرى یەكشەوە لەئاگریجەت مۆڵە مۆڵەق
باوكت بەفرى لەبارەگاى هەورا بەكاڵى بۆت دادەكوتێ
تەزرەى لە گەواڵەى توڕە بەكاڕكى بۆت دەڕنى
باران بەدەڵمەیى
لەتەنكە هەورا ئەستاندى
گزنگى لە چاوى خەواڵوى بەیانى بۆت دەزڕاند
دایكت هەمیشە نزاى بۆ دەكردیت
لەگەڵ چوزەلەى ڕێواس و كواردە گەورە دەبووى
لەگەڵ قەڵبەزەى ئاو كەوتنى بەفرى سپى دەبووى
لەگەڵ گوڵە ڕۆن وسوسێن جوان دەبووى
لەدەمى كانى ومێرگا ئاشق دەبووى
سروە نەیدەهێشت دەستى شانە و شانە
بۆزوڵفت بەرى
لەڕژى كۆستى دایك و باوكت
لەو ساتەى زڵفت بۆكەزى كردبونەوە
تا ئەمڕۆ نەتتوانى بیكەى بەكەزى
ئەو هەناسەیەیەى ویستى ئاگر یجەت لادات
تا ئێستا هەڵوەستەى كردووە
ئەم ڕێواس وهەڵاڵانە تا ئەم ساتەلەسەرت وەستاون
ئەو چوزەلا نە وەكو قۆڵاخ قۆڵاخ
تەنانەت وردە بڵقە كانى ئەو كانیەى ئاوت لێوە دەكێشا
لەو ڕۆژەوە هەستیان هەڵخستوە
نازانن چى ڕوى داوە
تا وردە ئاویش نیە
كەچى سەیرە كوڕێك ببینى ئاشق بووى
هەر بەكچێنى
دایكى كەزە هەتیوى
لەو ڕۆژەوە چ نەما نەیكەیت
سەردەمێك داركەر
هاوینێك بێرى
بەیانیان مەشكە ژێن
ئێشتاش گەریلا زستانانیش تەنت لەدارە هەورینەكەى
دەم ماڵى هەڵدەبەست
كچانت فێرى هەتۆتە وبەخۆوە كردن كرد
ئێستا لەسەر چیچكان سەیرى چ دەكەى؟
كە هەموو دنیا بە ئاڕاستەت دەڕوانن
گوێت بۆچ دەنگێك شل كردوە
پێما كەس جگە لەتۆ كەس تێنا گا
ئەرێ چ بۆنێكە دێتە لوتت
بەهەنا سەى قوڵەوە ناگاتە لوتان
ئێستا هەموو ئاكارى مناڵیت
لەچاوانتەوە دەخۆێندرێنە وە
تا نازە كانى سەردمى دایكت
شاكارى شەنگە بێرى
وەك سێبەرى ئاوو سەراب
كە قوم قوم شیرئەدا بە كۆرپەلەكەى
بەو دەستە سڕبوانەی چلەى زستان
كۆچكت بۆ درون
بەو پەنجە پڕ لەدڕكانە
بیجامە پینە ئەكەیت
لە گەرمەى كڕێوەو شلێوەدا یەخەت كردۆتەوە
شیرى پێدەدەیت
لەو ساتەو هەموو فریشتە كان
دەڵێن: ئۆ خەى لەمەریەم پاكیزە ترى
گەر دۆتێك مابێ لەو سەردەمە
داوێن دڕاوە
گراوى كەس نەبێت
ئەسپى چەمووش جگە لە خێوە كەى
نەى هێشتوە كەسى دى پێى بخاتە سەر پشتی
دەستى بۆ جڵەو بەرێ
چەمووش لەسەر پاشیە كان وە ستاوە
یاخى لە چیایەتى و كچایەتى
وەك بڵێت زەوى زادەنیم
دەستى لەنێ و زڵفى هەور بزرە
ئیتر نازانم نەدەبیە
بێری هەور
نەقەرەجی بەر قاپی خودا
مێر مناڵە دژكۆرو دژ ونەكان
پیاوە لەش پیسەكان
زراویان لەسەتڵەئاوەكەى سەرشانت چوە
فیرعەونە كان لەكۆرپەلەى ناو سكت پساون
دەمزانی هەربۆڕۆژێك
چەكت لەشان نەكردوە
ئەبینم سەیرى ترپڵى بنى ئاسۆ ئەكەیت
سەفین وگارەو گۆیژە دەڵێن :
ئێستا زستانان شەڕە بەفر ئەكەین
هاوینان شەڕەئاو
نازانم نەشۆخ
نەدرۆڵەگەڵ یەكتر
لەبەر خۆم دەڵێم :
ئەو هەموبەفرە تەسلیمى ئاو بوو
ئەو هەموو ئاوە بە مەرەكەبى ئەسیرى خاك بوو
هەر ئە بێ كەسێ هەبێ
ئەستێرەبەم ڕێ نووسە بەسەر هاتى تۆیان
بەیەك لاپەڕە نوسیەوە
كە هەموگەردوون بە بێ چرا دەیخوێنێتەوە
تۆلەوەرزى بوكێنى لەگەڵ بەفر
ڕێت نەدابەكەس
تا مەلۆتكە شیر خۆرەكەش
لەگەڵ ڕەشما ڵە هاوزیەكانت هەر تا خەزان دانیشتوە
ئەو بەفرەى حەزى لەئاو بوون بووە
هەرگیز ڕازە كانى چلەى لاى كەس نەچپاندووە
بەڵام بۆئێوە نا
ئێستا هێندەى وێنە لەگەڵ ئێوە ئەگرێ
لەگەڵ هەور و بەفرا سەرى سپى بوو!
بەفر لەو غەریبیە وە
لەخۆشى ئێوە لەوێ هەڵ نە نیشتووە
سەرگوزشتەى پاش بابەكاندەگێڕیەوە
كەبێ لانك و دەسترازە هەراش كردوون
هێندێكیان هەر لەچلە شەوەى بردوون
یان زۆڵ َو حەرام زادە دەرچوون
هەرئەوە ندە ئەڵێ كە كنگ و پنگ
مە لۆ تكە بوون
هێندەى ئێوەم ماچ نەكردوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست