کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


قاسم سلێمانی نامه‌یه‌كی سه‌رۆك كۆماری ئیرانی گه‌یانده‌ ده‌ست تاله‌بانی

Saturday, 16/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 1ی سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌ئاوات عومه‌ر سكرتیری تاله‌بانی، ‌ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، له ‌پایی ئه‌و وه‌لامه‌ی كه‌تاله‌بانی به ‌ره‌قی وه‌ڵامی مه‌سعود بارزانی و ئه‌یاد عه‌لاوی و سه‌دری داوه‌ته‌وه‌، بۆ پشتیوانیكردن و مانه‌وه‌ی نوری مالیكی له‌ پۆسته‌كه‌ی، ئێواره‌ی دوینی قاسم سلیمانی فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای قودسی ئیرانی نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی و سوپاس گوزاری محمود ئه‌حمه‌د نه‌ژادی سه‌رۆك كۆماری ئێرانی گه‌یاندۆته‌ ده‌ست تاڵه‌بانی، له‌و نامه‌یه‌دا وا هاتووه‌، كه‌ سوپاسی جه‌نابی جه‌لال تاله‌بانی ده‌کات، که‌ هه‌موو توانای به‌كار هێناوه‌ بۆ مانه‌وه‌ی نوری مالیكی و دژایه‌تیكردنی بارزانی و لیستی سونی و سه‌دریه‌كان و توركیا و قه‌ته‌ر و سعودیه‌. به‌پێی وته‌كانی ئاوات عومه‌ر كاكل نه‌ژادی ئێرانی به‌روونی ئه‌وه‌ی بۆ تاله‌بانی ڕاگه‌یاندووه ‌له‌ هه‌موو رووداو و كیشه‌كانی داهاتوودا ئێمه ‌تاكه ‌پشتیوانی ئێوه‌ ده‌بین و هه‌رچیتان داواكرد بۆتانی جیبه‌جیده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ‌قاسم سولێمانی ماوه‌ی یه‌ك كاتژمیر له‌لای تاله‌بانی ماوه‌ته‌وه، ‌ته‌نها خۆی و دكتۆر ڕه‌شید ئاوه‌ڵزاوای له‌كۆبنه‌وه‌كه‌دابووه، ‌له‌گه‌ڵ سكرتێره ‌تایبه‌ته‌كه‌ی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە