دوينێ دووجار فرۆكه‌ی كۆپته‌ره‌كانی تورك له سه‌ری ره‌ش باريان داگرتووه!
Thursday, 22/09/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سه‌ری ڕه‌ش
ماوه‌ی هه‌فته‌يه‌كه فرينی كۆپته‌ره سهربازيهكانی رژيمی توركيا بۆ سه‌ری ڕه‌ش و هينان و بردنی شانده سهربازيهكان و كهلو په‌ل و توفاقی سه‌ربازی له زيادبووندايه!
ئيواره‌ی دويني له‌ماوه‌ی ٣ كاتژمێردا دوو جار ٤ فرۆكه‌ی له جۆری كۆپته‌ره سهوربازيهكانی توركيا له ٢ كاتی جياوازدا له‌سه‌ری ڕه‌ش بنه‌كه‌ی سهرهكيهكهی ژه‌نه‌ڕاله توركه‌كان نيشتوونهتهوهو چه‌ك و توفاقی سه‌ربازی و ده‌يان ژه‌نه‌رال و ئه‌فسه‌ری پايه بلنديان گه‌ياندۆته ناوی ئه‌و بنهكهيه، كه باره‌گاكه‌ی ده‌كه‌وێته ته‌نيشت باره‌گای ليوای تايبه‌تی گوڵان له نيوان سه‌لاحه‌دين و سه‌ری ره‌ش به‌رامبه‌ر به مالی غوڵامهكانی بارزانی!
سه‌رچاوه‌يه‌ك له نزيك عه‌ميد عوبيد نێرهوهيی كه يهكيكه له فه‌رمانده‌كانی ليوای تايبه‌تی گولان، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌يه‌كدا زياتر له ١٢٠ ژه‌نه‌رال و ئه‌فسه‌ری پايه بلند تورك گه‌يشتونه‌ته سه‌ری ره‌ش و له‌گه‌ل دوو تيمی سيخوری سه‌ر به ده‌زگای ميت و زياتر له ٣ هه‌زار كلاشينكۆڤو ده‌مانچه‌و ئاربيجی و دۆشكه و عه‌دادی سه‌ربازيان گه‌ياندۆته بنهكهكهی خۆيان و، برياره به گه‌رانه‌وه‌ی مه‌سرۆر بارزانی له توركيا كه زياتر له ٢٠ رۆژه له نيوان ئه‌نكه‌ره‌و ئه‌سته‌نبول خه‌ريكی كاری سيخوری و نه‌خشه هينان و ئاماده سازيه بۆ ليدانی په‌كه‌كه‌و پژاك له سنوری قه‌نديل و، سه‌رچاوه‌يه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌ياندووه تا ئيستا ٦ ليوای سه‌ربازی پشتيوانانی هه‌ريم و ليوا تايبه‌ته‌كانی كورد سه‌ربه پاسه‌وانانی سنور و تايبه‌ته‌كانی پارتی له زيره‌ڤانی له سنوری حاجی ئۆمه‌ران و سيده‌كان و قه‌زای سۆران و به‌رواری بالا و ئاميدی ئاماده كراون بۆ ئه‌و كاره سه‌ربازيه‌ی كه پارتی و يه‌كيتی له سنوره‌كانيان بۆ هاوكاری كردنی توركه‌كان دژ به گه‌ريلاكان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست