کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بەنیشتمانى بوون هەروا دەبێت؟!!...

Monday, 13/01/2014, 12:00

1441 بینراوە







سیاسەتى چەواشە(هەناردەکردنى نەوت... خێرى بنەماڵەکان...برسى بون و شێواندنى کەرامەتى تاکى کوردە)!!...

٢٤ساڵە مەحکومین بەکەمینەیەکى عەقڵەیەتى شاخ....بەهیچ لێ ناکەون، ناتوانن خۆ بگونجێنن لەتەک کەشو ژینگەى بەمەدەنى بوون...

ئەم کەمینە عەقڵ شاخاوییە...٢٤ ساڵە تاکى کورد بەرەو ئەشکەوتەکان دەباتەوە... هیچ بەهایەک بۆ یاساو دەقەکانى ناکەن...کەرامەتى تەواوى چین و توێژەکانیان خستۆتە بەرچەقۆى کولى عەقڵى کاڵفامیەوە... ناکامى ئەم عەقڵانە بەوە گەیشتوە تەواوى توێژو پێکهاتەى جومگەو کایەکانیان خستۆتە بەردەم هەڕەشەو بەسوک سەیرکردن...بزانن دادگاکان، پەرلەمان، داواکارى گشتى ،دادوەرە دڵسۆزەکان، پارێزەرو یاساناسان، مامۆستاى زانکۆ، پزیشکان، مامۆستایانى ئازیز، کاسپکارە سەربەرزەکان، فەرمانبەرە نەفەس درێژەکان، ڕۆژنامەنوسان، تاک بەتاکى ئەم کۆمەڵگەیە لەتێکشکاندنى کەسایەتییان بەردەوام و بەبەردەوام تێک و پێک دەشکێنن!!...
پێمان دەڵێن لالغاوەى هەمووتان لەتورەکەى عەقڵى ئێمەوە ڕێنمایى و سۆنگەى ژیانتان تاوتوێ دەکرێت!!...
کۆمەڵگە بەمێگەلێکى بێ تام و نەخوازراو هەژمار دەکەن!!...

دز و پیاو خراپ و کۆلکە نەخوێنەوار دەمڕاست و شاباشى قەڵەمڕەوى و جڵەوى دەسەڵاتیان پێ دەبەخشن!!...
مەکرەمەى تاوانبار بەوە دەکەن گوایا سەروەرى یاساى پاراستووە...لێ لەبیریان چووە گیانى ئادەمییەکى خێرنەدیو مەحف کراوەتەوە، تەنها لەبەر ئەوەى گوفتارو ڕەفتارى بەگەندەڵى و عەقڵى کاڵفامى نەوت فرۆش و جەلادو کاسەلێس نەهاتۆتەوە...ئەمەیە مەدالیاى سەروەربوونى یاسا؟!...
موزایەدەى سەرنەویکردن بۆ سەروەربوونى یاساو بچوککردنەوەى دەسەلاتى دادوەرى لەلایەن فەزیحەى تەداخولى حیزب تانەیەکى ڕەش و نەخوازراوە، تەپڵى سەروەربونى یاساو مەدالیاى پیاوەتى جەلادو بکوژو خوین ڕێژو ستەمکارنیە!!...
گاڵتەجاڕى لەسەر دەستى کۆڵکە نەخوێنەوارو نەوت فرۆشەکانى حیزبى کوردى لەدوکاندارێکى قەرزارو درۆزن و داوێن پیس دەچن!!...

ئەوە چ ڕوویەکە نەوت فرۆشەکان وڵاتتان خستۆتە دامێن و سەرکەنارى لێوان لێو لەداڕمان و هەرەس،ئاراستەتان لە عورف و داب و نەریت دەرچووە، بەڕۆژى ڕووناک سامانى ئەم نیشتمانە دەکەنە ژەمە خۆراکى دوژمن سەرسەخت و مێژوویەکانى کورد!!... بانک و دارایى وڵاتتان فلسە سوورەیەکى تێدانەماوە، تەنانەت حەواڵە بەگەواڵەو تجارەت بەسەر قوت و بژێوى خەڵکەوە دەکەن...
بۆ سێ مانگ هەنگاو دەنێین ناتوانن تەشکیلى پەرلەمان و پێکهێنانى حوکمەت بکەن، بەتەئکیدى ئەمە دەستى ئەنقەستە بۆ بەردەوامى دەسەڵاتى هەردووحیزب و ناشیرین کردنى بزوتنەوەى گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن ، تا ماندویان بکەن و خەڵکیان لێ قاو بدەن ، بڵێن بابە ئەوانیش حەزیان لەکێکى ئەقڵى کاڵفام و کۆلکە نەخوێنەوارە!!...

شورەییە فەراغى قانونیاتن دروست و تەبەنى کردووە، بەرلەدوو مانگ پێشبینى ئەم حاڵەتەم بەوتارێک نوسى...زۆر لەبرادەران پێیان وابوو ئەم بۆچونە خەیاڵە،... سیاسەتى پەرتکەو زاڵبەو بۆ گەیشتن بەقەڵاى سیاسەت و ئیدامەدان هیچ گرفت نیە بگرە زۆر ئاساییە بەسەر کەلاک و لاشەى دەیان هەزارکەس هەنگاو بنێن و سەوڵى بەلەمى دەسەلات دەریایەک لەخوێن زریان و تۆفان هەڵسێنن!!...

کار وا بڕوات بارودۆخ لەمەزیاتر تەقەبول ناکرێت ، دەزگا نارەسمیەکان فشارى توندو دەستەجەمعى بۆ سەر دەزگارەسمیەکان دەست پێ نەکەن وڵات لەقەیرانێکى گەورەدایە، ئیدى وەزعەکە بەرەو لەگرێژنەبردن هەنگاوى ناوە...

ئەرکى نیشتمانى و ئەخلاقى سیاسى ئیلتزام و مەسئولیەتى هەموان پەلەکردنە بۆ دەربازبون لەم باردۆخە، بێ دەنگى کاردانەوەى خراپى لێ بەرهەم دێت و دەکەوێتەوە، ئەوێ کات هەمووتان بەرپرسیارن!!...
چونکە باش بزان بەر لەزریان بێ دەنگیە!!!....
بەرپرسێکى یەکێتى بەئاشکرا ئەمڕۆ ئیعلانى ئەوەى کرد کە نە ئەوان و نەپارتى پەلەیان نیە لە پێکهێنانى حوکمەت ، چونکە ئەوان ئێستا خاوەنى حوکمەتن!!....
هەردوو وەفد بۆ تازەکردنەوەى بەیعەت و پیادەکردنى سیاسەتى دەرو جیران و بۆ بەنیشتمانى کردنى دۆزى کورد، خوا هەڵناگرێت قاچێکیان لەئەنقەرەیە قاچەکەى تریان لەتارانە!!...

ئەم هەڵوێستە هیچ مانایەک بۆ سەروەرى ناهێڵێتەوە، چونکە بە عەمەلى دەرکەوت هەردوولا مەست و حەیرانن ، ئەوەى لە ئەیلولى ٢٠١٣ تا بەئەمڕۆ پیادەیان کردووە تەنهاو تەنها کوشتنى کات بووەو دەسخەڕۆکردن و هەڵخلیسکانى ئۆپۆزسیۆن بەگشتى و گۆڕان بەتایبەتى بووە!!...
سبەینێ دەگەڕێنەوە پێمان دەڵێن کۆبونەوەکان لەسەر ئاستى حیزبى بووەو پەیوەندى دووقۆڵیمان تۆخ کردۆتەوە!!...

میللەت ئێستا لەهەموو کات چاو کراوەترە... دڵنیابن ئەگەر لە ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣ ژێربەڕەى ناعەدالەتى و ستەمکارى و خوێنڕشتنتان لەلایەن میللەتەوە هاتبێتە سەر بەڕە...ئەوا جەخت دەکەینەوە ئەمجارەیان دەبنە پاشاى عەرشى کەلاوە!!...

ئێستا کوردستان (حاکمێکى موتڵەق) سەروکارى دەکات ...هیچ پرۆسەیەکى دیموکراسى ڕۆڵى نیە، خەونێکى نەزۆکە لەسایەو چەترى ئەم حاکمە موتڵەقە...

گەمژەترین عەقڵەکانن ئەو عەقڵانەن کەپێیان وایە ئەمانە ڕوو لەکرانەوەو ئیرادەیان بەئاراستەى هاوبەشى سیاسى و دەستاو دەسکردنى ئاشتیانەى دەسەڵاتە!!...

ئێستا کوردستان حوکمى(عەسکەر) و(ترس و تۆقاندن) بەڕێوەى دەبات!!.. شتێک نیە بەنێوى دەسەڵاتى مەدەنى...

ڕاستیەکان ئەوەمان پێ دەڵێن: ئەوەى لەچاوەڕوانى شێوى دراوسێ بێت ، بێ شەک بەبرسێتى سەردەنێتەوە!!...
هێندە دەست و پەنجەمان لەتەک سیاسەتى (چەواشەى)(حاکمى موتڵەق) نەرم کردووە، پێش هەر هەنگاوێکى دەستەکەیان بە مەکشوفى خوێندنەوەى بۆدەکرێت!!...

پێکهێنانى حوکمەتى کوردى، لەسەر زارى حاکمى موتڵەق بە (چێشتە قولەى مناڵى) دەچوێنرێت!!...
کەس بێ بەش نابێت و بەدڵى حاکمى موتڵەق ڕازیبون و دابەشبونى پۆستەکان لەبەر ڕۆشنایى ئاراستەکانى بڕیارى دەروجیران فەراهەم دەکرێت!!...

گەواهى بۆ ڕاستى ئەم بۆچونەش ئەم سەفەرە موبارەکەیە!!....

سەروەرى بە شەرتى ڕازیبونى تاران و ئەنقەرە!!....




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)