به په‌له: له واشنتۆن مه‌سعود بارزانی کۆبوونه‌وه ده‌کات
Tuesday, 26/01/2010, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست
ئه‌مڕۆ 26 - 01 - 2010 کاتژمێری 5ی ئێواره بۆ 8 ی شه‌و (11ی شه‌و بۆ کاتی ئه‌وروپای نێوه‌ند) مه‌سعود بارزانی له (واشنتۆن دی سی) کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌کات، سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مریکا هه‌ندێ زانیاری‌یان ئه‌داتێ، به‌و بۆنه‌یه‌وه نامه‌ی تایبه‌تییان بۆ چه‌ند که‌سایه‌تیی و ئه‌ندامانی خۆیان ناردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌باشیی زۆریان کردووه، نه‌کات که‌سانێک هه‌بن پارتی نه‌بن، به قسه‌ی خۆیان بۆ گێره‌شێوێنی بێن، کارێکی ناشیاو، دژی سه‌رۆکی هه‌رێم بکه‌ن، هه‌ر وه‌ک ته‌ماته‌بارانه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار، به‌تایبه‌تیی له داوه‌تنامه‌که‌دا نووسراوه که هاتن بۆ هه‌مووانه، به‌ڵام له‌وه‌ناچێت ڕێگا بده‌ن هه‌موو که‌سێک بکه‌نه ژوورێ، من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌وه به‌ر ده‌مم که‌وتۆته‌وه که ڕه‌نگه هه‌وڵ بدرێت کارێکی له‌و شیوه‌یه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام وه‌ک سه‌رچاوه‌که پیی ڕاگه‌یاندم، ڕوودانی کارێکی وا له‌و شێوه‌یه که‌مێک مه‌حاڵه، به‌ڵام هه‌ر هه‌وڵ ده‌درێت که بۆ یه‌که‌مین جار، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که بگونجێک شتێک ئاراسته‌ی مه‌سعود بکرێت، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆی نه‌درکاندین که ئه‌وانه به نیازی چین؟
کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه بۆ بینینی داوه‌تنامه‌که، که بۆ ئه‌ندامانی پارتی نێردراوه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/barzani.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست