ئه‌م هه‌موو ئه‌يلول و گولاَنه.چىيه..؟
Friday, 17/08/2012, 12:00
تازه ته‌مه‌نم گه‌شتبووه،(22) سالَ توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستيم به ناونيشانى (ململانێكانى نێۆ شۆرِشى ئه‌يلول) له‌چاپدرا.بۆيه هه‌ق به‌خۆم ئه‌ده‌م دوو قسه له‌سه‌ر ئه‌م فه‌وزايه بكه‌م كه پارتى ناويه‌تيه‌وه.
شۆرِشى ئه‌يلول كه ده‌ستى پێكرد له ده‌ربه‌ندى بازيان و ده‌ربه‌نديخانه‌وه له به‌روارى (11/9/1961)،ژماره‌ى پێشمه‌رگه‌كان ئێجگار كه‌م بوون،مووچه‌ى پێشمه‌رگه نه‌بوو له‌سه‌ره‌تاوه.به‌س سابوون و گوێزانيان پێده‌درا.هه‌موو شۆرش خاوه‌نى يه‌ك جێب بوون. بێته‌ليش نه‌بوو.هێشتا برِيارى ده‌ستپێكى شه‌رِ نه‌درابوو.به بێ فه‌رمان له به‌ره‌ى زاخۆ وه هێرشكرايه سه‌ر سوپاى عێراق له‌سه‌رده‌مى "قاسم" دا كه له‌خشته‌يان بردبوو.دژى كورد.كه شۆرش ده‌ستى پێكرد وه‌كو ئێستا مالَى كورد چه‌ند رِيزێك بوو.هه‌ندێك به‌رده‌وام له‌گه‌لَ شه‌رِدا بوون،هه‌ندێكيش ئه‌يانووت هه‌ناسه‌يه‌ك ماوه بۆ گفتوگۆ.هێشتا شه‌رِ ده‌ستى پێنه‌كردبوو ئاغا‌و جاشه‌كان ته‌نگيان به مالَى خوالێخۆشبوو "مه‌لامسته‌فا" هه‌لَچنيبوو.زێبارييه‌كان دوژمنايه‌تيان هه‌بوو.بۆيه پێش ئه‌وه بارزانى ئه‌مانى پاككرده‌وه.به‌هه‌رحالَ به‌درێژايي شۆرِشى ئه‌يلول و شۆرِشى نوێى گه‌له‌كه‌مان و شۆرِشى هه‌كارى.سه‌رچاوه‌ى هه‌موو جولانه‌وه‌كان خه‌لَكى كوردستان بوون.له جل و به‌رگ و خواردنه‌وه تا ده‌گاته‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و گيانبه‌خشين.ئاساييه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه هه‌ر هاولاَتى و به‌سالاًَچوويه‌كى ئێستا مووچه‌يه‌كى رِه‌مزى پێبدرێت.
با بێينه سه‌ر ديوه‌كه‌ى تر‌ى.يه‌كێتى و پارتى له‌سالَى (1964) ه‌وه درزى گه‌وره‌يان خستۆته نێو مالَى كورد و ئه‌بێت بچنه ژێربارى ئه‌و مێژووه‌وه.ئه‌و ده‌يان و سه‌دان هه‌زار كه‌سه‌ى ئه‌وان به‌هۆى شه‌رِى (مه‌لايي و جه‌لالي) به كوشتيانداوه.ئێستا ئه‌بێت هه‌ريه‌كه‌يان مانگانه‌برِى (650000) هه‌زار لانى كه‌م وه‌ربگرن.جگه له‌خانوو سه‌ياره‌و زه‌وى.جگه له ئيمتيازى كه‌س و كار‌و شه‌هيده سه‌ركرده‌كان. كه‌واته گه‌وره‌ترين گورزيان بۆ هه‌تاهه‌تايه له ئابورى و سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌م ولاَته داوه.نه‌ك هه‌ر لايه‌نى كۆمه‌لاَيه‌تى و ده‌رونى و زيانگه‌ياندن به مه‌سه‌له‌ى كوردبێت.تاكى كورد پێويسته ئه‌مرِۆ بابه‌ته‌كان ئاوها بخوێنێته‌وه.چونكه جارێكى تر وا گه‌ره‌كيانه ناوچه‌گه‌رێتى و شه‌رِى كۆنه‌قين به نه‌وه‌ى نوێ بكه‌ن.ئه‌مه‌چۆن ئه‌بێت..؟.پارتى نزيكه‌ى (350000) كه‌سي كردووه به مووچه‌خۆرى ئه‌يلول و گولاَن ته‌نها له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوكدا.له‌كاتێكدا گشت لقى 3 ى جارانيان (450) پێشمه‌رگه نه‌ده‌بوو.ئه‌م مووچه‌خۆرانه تيايه‌تى مووچه‌ى حكومه‌تى هه‌يه واته دوو مووچه وه‌رده‌گرێت.هه‌يه سيان وه‌رئه‌گرێت. به‌دلَنيياييه‌وه هه‌يه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه له‌دايك نه‌بووه.ئاخر (كه‌ى رِێبازى بارزانى وابوو..!!).ئاخر خۆمه‌عقول نييه تۆ له‌ژێر وێنه‌كه‌ى بارزانى نه‌مردا خه‌ريكى به‌هه‌ده‌ردانى سامانى ولاَت بيت..!!.
له‌ئێستادا،پارتى و يه‌كێتيش دوو باره ده‌ستيانداوه‌ته‌وه خانه‌نشينكرد ن و مووچه برِينه‌وه هه‌ريه‌كه‌و به‌ناونيشانێك..ناوێريت بچيته مه‌جليسێكى چينه موخه‌زره‌م و به‌ته‌مه‌نه‌كانه‌وه باس باسي "ئه‌يلول و گولاَنه".فلاَنه كه‌س تا توانى جاش بوو ئه‌مرِۆ هاتبوو بۆ مووچه‌ى گولاَن و (450000) هه‌زاريان بۆ كردوووه...!!.فلاًَن پياو كورِه‌كه‌يان وامردو كردويه‌تى به‌شه‌هيدى هاولاَتى و ئه‌وه‌نه مووچه‌ى هه‌يه.ئه‌گه‌ر پارتى بيه‌وێ جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌رى خۆى وه‌ها پتر بكا له‌رِاستيدا خۆى ئه‌كوژێت،مه‌گه‌ر نه‌مانبينى پارتى نيوه‌ى مووچه‌خۆره‌كانى حۆى له‌سنورى گه‌رميان و كه‌ركودا ده‌نگى نه‌هێنا.ئه‌مه شێوه زانستيه‌كه‌ى كارنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى حزبايه‌تى نييه كه پارتى ده‌ستى داوه‌تێ.هه‌ركه‌سه ته‌سكيه‌يه‌كى حزب ببات و چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زارى بۆ ببرِنه‌وه ئه‌م گۆتره‌كارييه پێچه‌وانه‌ى ئامانجه‌كانى ئه‌يلول و گولاَن بوو.ئه‌م سه‌دان هه‌زاركه‌سه نه‌فه‌قه‌يان زۆر پتر ئه‌كاو ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى گشت كادره‌كانى حزب له لق و مه‌لَبه‌ند و مه‌كته‌به‌كان به پله‌ى عه‌سكه‌رى خانه‌نشينكراون له بودجه‌ى گشتى.ئاخر چۆن واده‌بێت..؟.بينيوتانه نووسه‌رو رۆشنبير به پله‌ى عه‌قيد و نه‌قيب خانه‌نشين بكرێت،له‌وه‌ده‌چێت (كاتبى فه‌وج) بوو بن.
* نوسه‌رى كتێبى (ململانێكانى نێوشۆرشى ئه‌يلول).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست