کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەكفری نارنجۆكێك دەكرێتە ماڵی هەڵسوڕاوێكی گۆڕانەوە

Wednesday, 24/02/2010, 12:00


كاتژمێر 11:17 شەوی 20/10/2010 لەشاری كفری نارنجۆكێك دەكرێتە ماڵی هەڵسوڕاوێكی گۆڕانەوەو ئەویش لیستی دەسەڵات بە بەرپرسیار دەزانێت لەو كارە.
هەڵسوڕاوی بزووتنەوەى گۆڕان لەكفری (سەید موكەڕەم) لەو بارەیەوە بە ئاوێنەى راگەیاند "كاتژمێر 11:17 نارنجۆكێك كرایە ماڵمانەوەو تەنها زیانی ماددی لێكەوتەوە، تەنها لیستی دەسەڵات و حكومەت بە كردەى ئەم رووداوە دەزانم، چونكە ئێمە لەژێر ئاڵای دەسەڵاتدا دەژێن و هەر ئەوانیش بەرپرسیارن"
هەڵسوڕاوەكەى گۆڕان باسی لەوەش كردكە ئەمە یەكەم كردەوە نییە بەرامبەر هەڵسوڕاوانی گۆڕان دەكرێت، "من تەنها یەكەم كەس نیم ئەم كارەم بەرامبەر كراوە، بەڵكو پێش مانگێك نارنجۆكێكی دیكەیان كردە ماڵی هەڵسوڕاوێكی دیكەمانەوە كە خاوەنی هەشت شەهسدە، هەڵسوڕاوێكی دیكەمان لەبەردەم دەرگای ماڵەكەیدا كە نزیك ئاسایش و پۆلیسە جامی ئۆتۆمبیلەكەی شكێنراوە، یەكێكی دیكە تەقەى لێكراوە، ئەم بەرامبەر هەموومان دەكرێت".
سەید موكەڕەم ئاماژەى بەوەش كرد كە " هەر لەكاتی رووداوەكەدا ئاسایش هاتن، بەڵام ئاسایش چی پێدەكرێت، ئەمڕۆش مەفرەزەیەكی دیكەى پۆلیس سەردانی ماڵەوەیان كردو سكاڵایان بۆ تۆمار كردم".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە