جه‌لال تاڵه‌بانی له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تدا ده‌ڵێت (قاز له سه‌حراشدا هێلکه ده‌کات)
Monday, 10/08/2009, 12:00
جه‌لال تاڵه‌بانی له‌م ڕۆژانه‌دا له چاوپێکه‌وتنێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، که ژنه‌که‌ی پێی وتووه هیچ مڵک و ماڵێکیان نییه و ئه‌گه‌ر خوا کردی و مردن، ئاوا شاروانی ده‌یاننێژێ.
ئه‌ی شانازی ژن خوشکت کوێر بێت، ئه‌وه نییه ده‌چیته هه‌ر شوێنێک به پاره‌ی خه‌ڵکی ڕه‌ش وروت و خێر له خۆنه‌دیوی کوردستان، سه‌ددام ئاسا کۆشکێکت قووت کردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر زۆری کۆشکه‌کان لێت تێکچووه، ئه‌وا من به‌بیرتی ده‌هێنمه‌وه، چوونکه به گووته‌کانتا دیاره ئه‌وه‌ی ئێستا وتت دوای یه‌ک کاتژمێر لێی په‌شیمان ده‌بیته‌وه یان هه‌ر له بیرت نامێنێ.
جه‌نابت خانوویه‌کت هه‌یه له تاران به ناو هی یه‌کێتییه، به‌ڵام رۆژێک له رۆژان نمانبینی بۆ کاروباری یه‌کێتی بکار بهێنرێت، به‌ڵکوو هه‌ر پێی وتراوه مالی مام جه‌لال. ناکا بڵێی ئه‌وه هی من نییه و دیاریی (ئیمام خوومه‌ینی)یه له به‌ر به‌ئه‌مه‌کی له سیاسه‌تدا پێشکه‌شی کردم.
دووهه‌م ماڵت له ئه‌نقه‌ره‌یه و ئه‌گه‌ر له بیرت بێت ده بۆ دوانزه ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر به‌ته‌مابووی به گاڵته واز له سکرتێری یه‌کێتی بهێنییت و له‌وێندرێ له سایه‌ی قه‌بره‌که‌ی ئه‌تا توورکی مامۆستای دیموو‌کراسییتدا،ده‌ست بکه‌ی به نووسینه‌وه‌ی یادگارییه پڕله شه‌رمه‌زارییه‌کانت.
بێجگه له‌و شووقه‌یه‌ی که خۆت باست لێوه کردووه له سووریا، چه‌ند خانوویه‌کی دیکه‌شت هه‌یه له ئه‌ورووپا که که‌س پێیان نازانێت و به‌ناوی ژنخوشک و ئاوه‌ڵزاواکانی خۆت و خوا لێخۆش‌بوو ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه‌یه..
له دوای ڕاپڕینه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی نه‌ود و یه‌که‌وه، چواره‌مین خانووت داگیرکرد له قڵاچوالان و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستای هه‌رله قڵاچوالان حه‌زت له‌و خانووه‌ش کرد، که خوا لێخۆش‌بوو جه‌بار فه‌رمانی تێدا بوو و له‌سه‌ریشی مووشکیله که‌وته نێوانتانه‌وه و ته‌نانه‌ت کاک جه‌بار فه‌رمان نایده‌ویست چۆڵی بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده چاوچنۆک بوویت پێت چۆڵکرد و له کۆتایدا کاک جه‌باریشت به‌و ده‌رده برد، که بینیمان..
هه‌ر له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه خانوویه‌کت له سلێمانی هه‌یه و له دووکانیش سه‌ددام ئاسا کۆشکێکت به‌رانبه‌رخه‌ڵکی ره‌ش و ڕووتی ئه‌و ناوچه‌ییه قووتکرده‌وه.
بێجگه له‌مانه‌ش له ده‌باشانیش جێگات به‌و گه‌نجانه لێژکرد و ئه‌و گڕده‌شت داگیرکرد و کردت به کۆشک، که ئێواران بۆ زاخاوی دڵیان ڕوویان تێده‌کرد و قوومێکیان ده‌خوارده‌وه.
ئه‌وه‌ش هه‌ر داواکاری ماڵه‌وه‌تان بوو، چوونکه حه‌زی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خانمی یه‌که‌می عێراقه له هه‌مانکاتیشدا یه‌که‌م که‌سیش بێت وه‌کوو ژن له ده‌باشان و له کۆشکێکی شاهانه‌دا بخواته‌وه، چوونکه هه‌تاوه‌کوو ئێستا هیچ ژنێک به ئاشکرا له ده‌باشان نه‌یخواردووه‌ته‌وه، هه‌ر چه‌ند من دژی خواردنه‌وه‌ی ژنان نییم. ئه‌مانه هه‌مووی له‌لایه‌ک، له لایه‌کی دیکه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی چه‌ند گڵۆپێک بۆ ئه‌و خه‌ڵکه دابنێی که له ده‌باشان ئێواران کۆده‌بنه‌وه و له‌و بندارانه‌دا داده‌نیشن و کاتی ئێوارانیان له‌وێ ده‌به‌نه سه‌ر، قه‌بره‌که‌ی خه‌زوورت به گڵۆپ ڕازاندووه‌ته‌وه. ده‌یشڵین ئه‌گه‌ر مردین شاره‌وانی ده‌مان نێژێ، ئه‌رێ کاک جه‌لال له قائه‌ی قه‌بره‌که‌ی خه‌زوورت جیگای دوو قه‌بری یه‌ده‌کی دیکه و چوارسه‌د که‌سی بۆ دانیشتن تیدایه، پێم ناڵیی بۆ کێتان هه‌ڵگرتووه..؟
ئه‌زانی له سه‌رای سووبحان ئاغاش کۆشکێکت هه‌یه، هه‌تاوه‌کوو ئستا بۆ جارێکیش چییه تێیدا نه‌خه‌وتووی.. هه‌رچه‌ند به‌رپرسێکیی سه‌رای سووبحان ئاغا پێی وتبووی، مامه بمده‌ری با من بچمه ناویه‌وه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاگام لی ده‌بێت، ئه‌وه‌نده چاو چنۆک بوویت، پێت ڕه‌وا نه‌بینی..
به ڕای من ئه‌گه‌ر هه‌ر جێگاتان ده‌ست نه‌که‌وت، هه‌ر له ده‌باشان هێرۆی ژنت ئه‌رزه‌یه‌کی هه‌یه و ئه‌سپه‌کانی عووده‌ی سه‌ددام حسێنی تێدا ڕاگرتووه و به‌رزانی خه‌ڵووزتان کردووه به شوانی، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بوو، نه‌بوو ئه‌وێنده‌رێ بکه‌ن به جێگای حه‌سانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تاییتان..!
کاک جه‌لال ته‌شبیاتی نه‌بێت، ده‌کرێ سه‌گ میز بکات و قاچی به‌رز نه‌کاته‌وه، ده‌کرێ ئیوه بمرن فلستان نه‌بێت بتاننێژن..؟ بڕوا ناکه‌م چوونکه هه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌م جاره‌دا، شانازی ژنخوشکت به ئه‌ورووپادا ده‌گه‌ڕا و دۆلاری ده‌بخشیه‌وه..
له سه‌رده‌می نه‌بوونییه‌که‌ی ده‌ورانی شه‌ڕی براکووژیدا ئێوه چه‌ند کۆشک‌و و ته‌لارتان له هه‌ولێر و شه‌قڵاوه هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌ر بێزتان نایه‌ت به‌کاری بهێنن..!
مه‌نسور جه‌لال e9fcژماره‌ی ناسنامه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست