کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاقە سیناریۆی دوای هەڵبژاردن و پێكهێنانی کابینەی بەناو هەشتەم

Tuesday, 08/10/2013, 12:00






هەڵبژاردن کراو وەك پێشوەخت ، ئەنجامەکانمان لە بەر چاوبووبێ ، ئەمان زانی بێجگە لە پارتی کەس نییە ببێتە هیزی یەکەم ،،وەنەبێ لەبەر ئەوەبێ کە پارتێکی سەر راست و بەرژەوەند خواست و بۆ خەڵکی بەشمینەت و بێلانە کوشەشی کردبێ و پارتێکی لێواو لێو خزمەت گوزار و کورد پەروەر و نەتەوە پەروەر و ئامانج شکۆو هیوا بەرز وئومێد باڵابێ ، بەڵکو بەپێچەوانەوە .تابڵێی دژ بە میلەت وتا بڵێی دژ بە کورد و تابڵێی دژ بە دیموکراتی و یەکەمیشە لە بێ مۆراڵی .
هەر لەدوای ئەوەی پارتی کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەل مەرحوومەوە تاکو ئێستا تەنها بەرژەوەندی تایبەتی و کۆخایەتییان هەڵبژاردوە و ئەوەندەی بەرامبەر گەل وەستاونەتەوە چارەگێکی ئەوە، بەرامبەر دوژمنانی گەل نەوەستاونەتەوەو بگرە هەموو کات پشت وپەناو یەك ریز بوونە لەگەڵ دوژمنانی کورد . لەدوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی ٢١/٩ هەر چەند جارێ ماوەی شکات وتانە لێدانی ماوە ، بەڵام پێشوەخت ئەویش دەزانین کە هیچ لەمەسەلەکەو لە دەرئەنجامەکان ناگۆرێ . زۆر کەس هەن کاتێ باس لە سیناریۆی پێكهێنای حوکمەت دەکەن ،لێیان تێك ئەچێ و وائەزانن باسی دەوڵەتێکی دیموکراتی دەکەن و چەندین سیناریۆ ریز دەکەن ،،هەن وائەزانن باسی ئەڵمانیا دەکەن ، چەندین ئەگەر دائەنێ وسەر لە خۆی ولە خوێنەریش تێك ئەدات ،
هەندێکی تر باس لە مەنتق دەکەن و وائەزانن لە شوێنەی ، کە پارتی تیا بێت و پارتی دەسەڵات داری بێت لەوێ مەنتق و لۆژیك وەك باران ئەبارێ و بۆیە هەوڵی ئەوە ئەدەن کە سیناریۆکان مەنتقی بن ولایەنی عەقلانی پێوە دیار بێت . هەر بۆیە زۆر کەس هەن بەشێوەی جیا و جۆراو جۆر باس لە سیناریۆکان دەکەن و بێ ئاگان لەوەی لە راستیدا ئێمە لەگەڵ کێ گیرمان خواردوە . لەسەرو بەندی هەڵبژاردنەکاندا بوو لەگەڵ هاورێیەکم پەیوەندیم گرت وباسی هەڵبژاردنمان کرد . ئەو ووتی کە گوایە نێچیرڤان تەلەفۆنی بۆ کاك نەوشیروان کردوەو باسی هەڵبژاردنیان کردوە . من ووتم دڵنیام کە نێجیرەڤان پێی ووتوە ،،، من موشکیلەم نییە گۆران دووهەم دەبێ یان یەکێتی یان حیزبە ئیسلامییەکان هیچ گرنگ نییە بەلامەوە ،،،
هەر وەك چۆن موشکیلەم نییە دوای هەڵبژاردن چۆن لێکی ئەدەنەوە ،یان چی ئەڵێن بە پارتی ، ئایە ئەڵێن بە تەزویر برویەتیەوە یان بە دەنگی بەنگلادیشی ،ئەوەی لەسەرمان بوو هەڵبژاردن بوو تەواو کردمان بۆتان و دڵی هەموو لایەکمان رازی کرد ،ئەوەی لای من گرنگەو مەسەلەی یەکەمە ،،نەوەستانی نەوتەکەیە ،ئەو نەوتە دەبێ هەر بروا هەموو هەڵبژاردن و کورد بەلایەك وەستانی نەوتەکە بەلایەك ، چونکە تورکیا وای دەوێ ،کە تورکیا وای ویست کەواتە ئەمەریکاو ناتۆ وایان ئەوێ .
ئەمە کرۆکی مەسەلەکەیە . جا بۆ سیناریۆی پێك هێنانی حوکمەت یەك سینارێۆ هەیەو بەس ،،نە دوو نە سێ ،تەنها یەك سیناریۆ ئەویش ،پارتی بە سەرۆکایەتی نێجیرەڤان بەرزانی حوکمەت پێك دێنێ و گۆران ویەکێتیش شەریک دەکات و باقی حزبەکانیش هەریەکی پشکی خۆایان بەر ئەکەوێ و نەوتەکەش بە بۆریە تازەکانا هەر بۆ تورکیا ئەروات . چونکە لە هەموو شتێك گرنگ ترە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە