کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سۆزان شیهاب هه‌رزه‌کاره‌ یان په‌رله‌مانتاره‌کانی فراکسیۆنی گۆڕان

Thursday, 25/02/2010, 12:00



پاش ئه‌وه‌ی فراکسیۆنی گۆڕان هه‌رایه‌کیان له‌ هۆڵی په‌رله‌ماندا نایه‌وه‌، سۆزان شیهاب له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستاندا ئه‌م کرداره‌ی ئه‌وانی به‌ کردارێکی هه‌رزه‌کارانه‌ وه‌سف کرد. ئه‌وکرداره‌ به‌لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه‌ کردارێکی هه‌رزه‌کارانه‌ نیه‌ به‌ڵکو کرداری خۆ خه‌ریك کردن به‌ وێنه‌ کێشانه‌وه‌ له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا کرداری هه‌رزه‌کارانه‌یه‌‌! ئه‌و کرداره‌ی ئه‌وان کردیان ده‌یان جار له‌ کۆنگریسی ئه‌مریکاو په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو به‌ریتانیاو هه‌موو ووڵاته‌ دیمۆکراتیه‌کاندا ڕووده‌دات. یان جه‌نابت که‌ ئه‌وه‌ له‌ دووخولی په‌رله‌ماندا ئه‌ندامیت، هێشتا ساتێکت ته‌رخان نه‌کردوه‌ بۆ سه‌یر کردنی جه‌لسه‌کانی په‌رله‌مانی وووڵاته‌کانی ده‌ره‌وه‌، تاکو بزانیت له‌و دانیشتانه‌دا چی ڕووده‌دا و چۆن به‌ ڕێوه‌ ده‌چن. تۆ له‌جیاتی هه‌موو کردارێکی جوان فێری ده‌ست بایان بویت که‌ ئه‌م شه‌و دیمان چۆن خۆت سه‌غڵه‌ت کردبوو له‌ هۆڵه‌که‌دا ده‌ستت باده‌دا. له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ مسریه‌کان ئه‌و کرداره‌م هه‌ر له‌ فلیمی میسریدا دیوه‌.
ئێمه‌ به‌و کرداره‌ی په‌رله‌مانتاره‌کانی فراکسیۆنی گۆڕان زۆر شاد و پێخۆشحاڵ بوین، چونکه‌ بینیمان که‌ په‌رله‌مانه‌که‌مان قۆناغی بێده‌نگی بڕی. قۆناغی دانیشتن به‌عاقڵی، وه‌کو ته‌له‌به‌ی مه‌کته‌ب و هه‌ردوو ده‌ست بخه‌نه‌ بنباڵ و جار جاره‌ هه‌موو پێکه‌وه‌ ده‌ستبه‌رزبکه‌نه‌وه‌ کۆتایی هات! تۆش که‌ له‌ خولی پێشودا وێنه‌ت ده‌کێشا، وه‌کو ئه‌و ته‌له‌به‌ ته‌مه‌ڵه‌ ده‌هاتیته‌ پێش چاومان که‌ تاقه‌تی نیه‌ وانه‌که‌ی بنوسێته‌وه‌و که‌ مامۆستاکه‌ی ئاگای لێنه‌بێت ده‌ست ده‌کات به‌ وێنه‌ کێشان. که‌چی نازانین بۆچی ئێسته‌ وا گڕت سه‌ندوه‌و دژ به‌ گۆڕان چالاك بویت!
سۆزان شیهاب، ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌ له‌مه‌و دوا به‌ سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب ناوت نه‌به‌ین و هه‌ر پێت بڵێین سۆزان شیهاب، چونکه‌ حه‌یفه‌ ناوی ئه‌و شه‌هیده‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ ناوی تۆوه‌ بلکێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە