کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چۆن خۆت بۆ سەردەمی پیری ئامادە دەکەی ؟

Tuesday, 02/09/2014, 12:00

2206 بینراوە



نەتەوەیەکگرتوەکان رۆژی یەکی ئۆکتۆبڕ بە رۆژی / پیران / ناوناوە. هەموو ساڵێ بەو هۆیە بە لایەنەکانی جۆراەجۆری پیریدا چاو دەخشێنێتەوە. هەست بە کارامەیی،ئەزمون بە پێی چێشتنی ساردوگەرمیی رۆژگار لەلایەک ولایەکی دیش کەمبونەوەی هیزی لەش، لاوازی بینایی،کەمبیستن و،،،،،سەردەمی پیری دەکەنە سەردەمێکی تایبەتی وجیاواز. دەورانێک کە تاقمێک لێی خۆشحاڵ نابن وتاقمێکیش پیری وەکی سەردەمی ئارامی وئاسودەیی دەنرخێن.
هەبونی پەیوەندیەکی باش لە گەڵ بنەماڵە ودۆستان، متاڵا،سەفەر،ئەنجامی کاری هونەری، مۆسیقا، نیگارکێشی، وبەگشتی هەبونی مژووڵییات، ژیانی کەسانی پیر دەکا بە سەردەمێک لە خۆشی وئاسوودەیی ووەرگرتنی تاموچێژی ژیان. بەتایبەت سەردەمی پیری هاوکاتە لە گەڵ تەنیایی، ئەگەر بۆ ئەوە دەورانە بەرنامە رێزی نەکرێ و لەلایەکی دیکەش خۆ دوور راگرتن لە چالاکی کۆمەڵگایی وگۆشەگیری، کاتی پیری بە دژواری تێپەڕ دەبێ.
مرۆوە پیرەکان نیازیان بە پشتیوانی وسرنجدان وحورمەت هەیە. لەو کۆمەڵگایانەیدا کە رێژەی ستانداری ژیان لە سەروویە، دەوڵەت یا دامودەزگای تایبەتی پڕۆژەی هەیە بۆ راگرتن وسرنجدانی زیاتر بە کاسانی پیر لە کۆمەڵگادا. کەڵک وەرگرتن لە سیستمی هاتووچووی شاری، دانی پارەی خانەنشینی،و.....ئەو کارانەن کە دەدرێ بە مووسپیەکانی کۆمەڵگا. (پیرەکانی کۆمەڵگا) .
بی،بی،سی، .
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی .
٢٩/٨/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)