به‌رمیلێ ئـاو بـه به‌رمیلێ نـه‌وت و پرۆژه‌ی گــاپ (GAP)
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
2030 بینراوە
تورکوت ئۆزالی سه‌رۆکی کۆچکردووی تورکیا، له سه‌ره‌تای نه‌وده‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو وه له یادی شه‌ڕی چهنهکهلی (که تورکیا به سه‌ر ئینگلیزه‌کاندا سه‌رکه‌وت-1915) وه‌کو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک، به‌یانی ئه‌وه‌ی کرد که ئیتر تورکیا به‌رمیلێک ئـاو به به‌رمیلێک نه‌وت ده‌گۆڕێته‌وه ئه‌مه‌ش وه‌کو گرنگی دانێک به سه‌رکه‌وتنی پرۆژه‌ی گـــاپ، که ئۆزال به یه‌کێک له ئه‌ندازیاره‌کانی دائه‌نرێت.
پرۆژه‌ی گـاپ کورتکراوه‌ی (گوینه‌ی دهوو ئه‌نادۆڵ پرۆژهسی- gney anadolu dagho projes) بریتییه له دروستکردنی 22 به‌نداو، له سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی هه‌ردوو ڕوباری دیجله و فورات که له تورکیاوه ده‌ڕژێنه نـاو خاکی سوریا و عیراقه‌وه. 19 دانه لهوبهنداوانه کاره‌بای لێ وهبهرههمدههێنێت.
هه‌ڵبه‌ته سووده‌کانی ههربهنداوێک ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه
1- پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی که که‌وتوونه‌ته خوار به‌نداوه‌که له لافاو ده‌پارێزێت
2- به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با
3- به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئـاوهکه بۆ ئاودێری و کشتوکاڵ
4- بۆ کاری توریستی (گه‌شت و گوزار)
5- بۆ به خێوکردنی مـاسی
6- به‌ستنی ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری به‌نداوه‌که (دۆڵـهکه) بۆ مه‌به‌ستی رێگه‌وبان و ئاسانکردنی هاتوچۆ
7- په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی (ground water)
8- وه‌کو کارتێکی فشار بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی که پاش به‌ردانی ئاو له به‌نداوه‌که ڕوباره‌که ده‌ڕژێته ناو خـاکهکهیان.
بیرۆکه‌ی پرۆژه‌ی گاپ ده‌گه‌ڕێته بۆ ساڵانی 1930 ، به‌ڵام له به‌ر نه‌بونی بودجـه و به هۆی شه‌ڕی شۆرشگێره‌کانی کورد دژ به حکومه‌تی تورکیا، بۆیه ئه‌و پرۆژه‌یه تا ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی
پێش‌و دواکه‌وت.
به پێی ئه پرۆژه‌یه ده‌وری 100 ملیار M ئــاو عه‌مبار ده‌کات و ده‌وری 1،7 ملیون هیکتار زه‌وی کشتوکاڵی ئاودێری ده‌کرێت (ده‌بێته بـهراو) و به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بـا به بـڕی 23 ملیار مێگاواگ له سه‌عاتێکدا .
گه‌وره‌ترین به‌شی ئه‌و پرۆژه‌یه بریتییه له به‌نداوی ئه‌تاتورک که له سه‌ر ڕوباری فوراته، که بـڕی 35 ملیار دۆلاری تێچووه. به‌رزییه‌که‌ی 180 مه‌تره، پانییه‌که‌ی 1820 مه‌تره. توانای عه‌مبارکردنی 70 ملیار M ئــاوی هه‌یه. به چواره‌مین به‌نداوی جیهان ده‌ژمێردرێت له ڕووی گه‌وره‌ییه‌وه.
ئامانجێکی تری پرۆژه‌ی گاپ ئه‌وه‌یه که ئه ناوچه‌یه ببێــته سه‌به‌ته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆ به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان.
له ئاکامی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا زیاتر له 5 ملیون خانه‌واده له سوریا و عیراق که به كشتوکاڵهوه خه‌ریکن، زورهرمهند ده‌بن. چونکه تورکیا له‌م ساته‌وه‌خته‌دا کونترۆلی 60% ئاوه‌کانی دیجله و فورات ده‌کات.
خاڵێکی تر که چاودێرانی بواری مێژوو و ئاسه‌وار کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌میشه ڕه‌خنه له تورکیا ده‌گرن، ده‌رباره‌ی به‌نداوی (حه‌سه‌ن کییف) ه ، چونکه ئاسه‌وارێکی زۆری کوردستان ژێـر ئاو
ده‌که‌وێت، جگه له‌وه‌ی خـاوه‌ن زه‌وییه‌کان (ئاغاکان) ته‌عویزی خویان وه‌رگرتووه و به هه‌زاره‌ن خانه‌واده‌ی کورد له‌و ناوچه‌یه بێکار بوون و ڕوویان کردۆته ئیستامبوڵ و ئه‌نقه‌ره .
خاڵیکی تر ئه‌وه‌یه که جوتیارانی سوریا و عێراق ،زه‌وییه‌کانیان له ئه‌نجامی که‌می ئـاو و ووشکه سـاڵی تووشی به سهحرابون ده‌بێت، ساڵ به سـاڵ ڕێژه‌ی خـوێ له زه‌وییه‌کانیان زیاد ده‌کات ، له ئه‌نجامدا ئه‌و زه‌وییانه بی سود ده‌بن. ئه‌م دیارده‌یه سـاڵ به سـاڵ به‌ره‌و کوردستانی عیراق و سوریا هه‌ڵئه‌کشێت. بۆیه هه‌قه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دیراسه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکات و ڕێگه چاره‌ی گونجاوی بۆ بدۆزێته‌وه.
با بزانین کۆبونه‌وه‌ی ئیکو له ئیستامبول ده‌گاته چ ئه‌نجامێک.