کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا كاتی‌ نه‌هاتوه‌ تاڵه‌بانی‌ دادگایی‌ بكرێت؟

Wednesday, 16/09/2009, 12:00


گه‌رده‌لولێك سه‌رتاپای‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ سه‌وزی‌ پێشوی‌ گرتوه‌ته‌وه‌، موهاته‌راتی‌ راگه‌یاندن كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ته‌ڵخی‌ رۆژانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆیه‌و جارێكیتر كۆپی‌ كراوه‌ته‌وه‌، چاوسوركردنه‌وه‌، هه‌إه‌شه‌، تۆقاندن، ده‌ركردن، گواستنه‌وه‌، لێپێچینه‌وه‌ی‌ نا ئسوڵیی‌، ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ سیمای‌ شار‌و دێهاته‌كانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ساته‌وه‌خته‌ دژوار‌و ته‌ڵخه‌كانی‌ باڵی‌ جه‌لالیی‌ نوێ كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی‌ یه‌كێتیدا گرتوه‌ به‌ نه‌فه‌سێكی‌ دیكتاتۆری‌‌و ناسه‌رده‌م‌و نا دیموكراتیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ كێشه‌كانی‌ نێو هه‌رێم‌و نێو حیزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

سكرتێری‌ ئه‌و باڵه‌ له‌ ئێستادا خۆی‌ گه‌مارۆ داوه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندخوازی‌ دور له‌ هه‌ر پره‌نسیپێك، كه‌ ده‌یانه‌وێت ئۆباڵی‌ شكسته‌كانی‌ خۆیان بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی‌ كه‌سانی‌ دیكه‌و تا دێت كێشه‌كان له‌ خۆی‌‌و له‌ حیزبه‌كه‌ی‌‌و له‌ میلله‌ته‌كه‌ش ئاڵۆزتر‌و سه‌ختر ده‌كه‌ن.

به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی‌، كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و باڵه‌ی‌ نێو یه‌كێتی‌‌و سه‌رۆك كۆماری‌ عێراقیشه‌ به‌رپرسیاری‌ یه‌كه‌مه‌ له‌و سیاسه‌ته‌ نا مرۆڤانه‌یه‌ی‌ له‌م ده‌ڤه‌ره‌ پیاده‌ ده‌كرێت.

به‌ به‌رچاو‌و رێنوێنی‌ ئه‌و، سه‌دان فه‌رمانبه‌ری‌ حكومه‌ت ده‌ركراون، عقوبه‌ دراون، گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنی‌ دوره‌ ده‌ست، به‌رپرسه‌ حیزبی‌‌و حكومییه‌كان سزا ده‌درێن‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت.

ئه‌و به‌ڕێزه‌ سه‌رۆكی‌ عێراقه‌و لێره‌ش میلیشیای‌ هه‌یه‌، هیچ پۆستێكی‌ ره‌سمیی‌ له‌ هه‌رێمدا نییه‌و له‌ گه‌وره‌ بۆ بچوكی‌ مه‌سه‌له‌ ئیدارییه‌كان ده‌خاڵه‌ت ده‌كات. ئه‌م به‌ڕێزه‌ له‌ ژیانی‌ سیاسیی‌ خۆیدا له‌ دو قۆناغی‌ جیاوازدا جارێك وه‌ك قوربانی‌ بیروڕای‌ جیاواز‌و جارێكیش وه‌ك سه‌ركوتكه‌ری‌ ئازادی‌ بڕیاردان ده‌ركه‌وتوه‌.

دوای‌ ته‌مه‌نێكی‌ زۆر له‌ خه‌بات‌و كاری‌ شۆڕشگێڕی‌‌و سه‌ركردایه‌تی‌ كردنی‌ شۆڕشی‌ نوێ‌ (هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ئه‌داو كاریزمایی‌ هه‌ر چۆن بێت، له‌و راستییه‌ كه‌مناكاته‌وه‌) ئێستا له‌ پایزی‌ ته‌مه‌نی‌ سیاسییدا له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ ئه‌و ئه‌ڵقه‌ به‌رته‌سكه‌ی‌، كه‌ گه‌مارۆیان داوه‌، رۆڵه‌كانی‌ گه‌ل له‌سه‌ر بڕیاری‌ سیاسیی‌‌و هه‌ڵوێستی‌ سیاسیی‌‌و شێوه‌ی‌ ده‌نگدان له‌ هه‌ڵبژاردندا سزا ده‌دات، پیرو منداڵ‌، نه‌خۆش‌و په‌ككه‌وته‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ قاره‌مانی‌ سه‌نگه‌ره‌كان، فه‌رمانبه‌ر، ژن‌و پیاو له‌ پاروی‌ نان، له‌ بژێوییه‌كی‌ ئاسایی‌، له‌ مافی‌ ژیان بێ به‌ش ده‌كات.

بۆیه‌ ئیتر بێده‌نگی‌ له‌ ئاست ئه‌و به‌ربه‌ریه‌ته‌ی‌ له‌ ئارادایه‌و ئه‌و توندڕه‌وییه‌ بێ به‌زیانه‌یه‌ی‌ به‌ڕێوه‌یه‌ به‌سه‌.

كاتی‌ هاتوه‌ به‌و به‌ڕێزه‌و گروپه‌كه‌ی‌ بڵێین؛ كوردستان به‌ شورای‌ ئاسنین ده‌ورنه‌دراوه‌، دروشمه‌ نه‌زۆكه‌ ناسیۆنالیستییه‌كانتان جارێكی‌ دیكه‌ نامانخه‌ڵه‌تێنێت، بۆ هه‌ر شوێن‌و لایه‌ك پێویست بكات ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕین.

ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیان له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كورتدا بڕیاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیاره‌ زاره‌كی‌‌و نوسراوانه‌ نه‌دات (كه‌ ئێستا به‌ لیستێك له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌ماندایه‌)، ئه‌وا پێویسته‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌، رۆشنبیران‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ سه‌ربه‌خۆكان، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و هێزه‌كانی‌ دیكه‌، داوا له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بكه‌ن حه‌سانه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار لابده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كوردستان وه‌ یا له‌به‌رده‌م مه‌حكه‌مه‌یه‌كی‌ بێلایه‌نی‌ عێراقیی‌ یا نێوده‌وڵه‌تیی‌ دادگایی‌ بكرێت له‌سه‌ر ئه‌م پێشێلكاریانه‌ی‌ خواره‌وه‌:
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی‌ ده‌سه‌ڵات‌و ئیمكاناتی‌ سه‌رۆك كۆماریی‌ بۆ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم، پاره‌به‌خشینه‌وه‌، دیاری‌ پێشكه‌ش كردن (ده‌مانچه‌ و..) به‌ڵێنی‌ مادی‌‌و مه‌عنه‌وی‌، هتد كه‌ هه‌موی‌ سه‌رپێچیكردنی‌ رێنوێنییه‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌.
دوه‌م: ده‌ركردن‌و نانبڕینی‌ فه‌رمانبه‌ر‌و ته‌نانه‌ت كه‌سه‌ حیزبییه‌كانی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ جیاوازی‌ بیروڕا، به‌ فه‌رمانی‌ راسته‌وخۆی‌ ئه‌و وه‌یا به‌ رێنوێنی‌‌و ئاگاداربونی‌ پێشوه‌ختی‌ خۆی‌، كه‌ ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ پاكتاوی‌ ئیداری‌.
له‌ سایتی سبه‌ی وه‌رگیراوه‌..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە