ڕووداوەکان ونهێنیەکانی سەرهەڵدانی..بێ ئاکامی کۆتایی
Monday, 14/03/2011, 12:00
نهێنی ڕووداوەکان گەر لای خەڵکی ڕۆشن نەبێ ئەوا لای سەرکردەکانی یەکێتی وهەندێك لایەن روونه ،یەکێتی بەمەبەست ڕێگەیدا خۆپیشاندان بەردەوام بێ بەهیوای فراوان بوونی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی،پارتی خۆی زۆرباش ئاگادارە کەمەبەستی سەرەکی بنەماڵەی مسعودە ،بنەماڵەیەك هەمووحیزبەکانی گۆڕەپانی هەرێمی کردۆتە پاشکۆ بەیەکێتیشەوە ،گرێ دەروونی پارتی گۆڕانە بەهۆی دوورەدەستی ودڵنیا نەبوونی لەسەرکەوتنی هەڵمەتی لەناوبردنی بەهۆی یارمەتیدانی ژێر بەژێر بەدڵنیاییەوە شکستی دەخوارد هەر ئەوشکستەش دەبووە هۆی ئوتوماتیکی سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لەناوچەکانی،گەڕانەوەی تاڵەبانی نەخشەکەی سەرلەبەر هەڵوەشاندەوە وترسیش لە قۆستنەوەی دۆخەکە لەلایەن حیزبە ئیسلامیەکانەوە ئەوەندەی تر پاشەکشەی پێکرا،پارتی بۆ دوورخستنەوە وخۆهەڵنەقورتاندنی لەخۆپیشاندانەکانی سلێمانی فەرمانیدا بەتاڵەبانی بەچارەسەرکردنی کێشەکە بەهەر وەسیلەیەك بووە چونکە ئەنجامنەدانی دەبووە هۆی هەڕەشەی جدی لەسەر بنەماڵەی تاڵەبانی یەك بەهەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکەو دووەمیش ئاماژەدان بەهەڵگیرساندنی شەڕێکیتری ماڵوێرانکەری ناوخۆ کەلەئێستادا پارتی لەڕووی سەربازیەوە هاوتا ناکرێ بەیەکێتی
پارتی مەبەستی سەرەکی پێکا هەم خۆپیشاندەرانی ڕووبەڕووی یەکێتی کردەوە هەم گۆڕانیش، هەم ناکۆکیەکانی ناویەکێتی قوڵتر کردەوە گەر بەردەوام بێ تاڵەبانی بەئاراستەی شەڕێکی ناوخۆی دەبات گەر سەرکردەکانی ئێستای یەکێتی دووری نەخەنەوەو ڕەوانەی لای پارتی نەکەن،بێهێزی وبێ هەڵوێستی سەرکردەکانی یەکێتی لەبەرامبەر بنەماڵەی تاڵەبانی سنووری سروشتی خۆی تێپەڕاندووە بەجۆرێك پڕ جنێویش دەکرێن،مسعود وبنەماڵە نەخشەکەیان پێچەوانەکردەوە لەبردنی ڕووداوەکان بەئاراستەی یەکێتی بەدڵنیابوونی پارتی بەبێتوانایی بڕیاردان بێ گەڕانەوە بۆ لایان ،بۆیە دەبینین ئەمڕۆ هەموولایەکیان کەوتونەتە هەلەکە سەماو زمانی تووندیان جیا لەبەر دەوامی تاڵەبانی لەڕووی جەماوەر شل کردۆتەوەو هەمووهەوڵەکانیان بۆ کۆکردنەوەی خۆیان وگۆڕان وپارتین چونکە لێیان مەعلومە کەئەم بەردەوامیەی خۆپیشاندانانە دواجار سەری خۆیان دەخوات بۆیە تەنها ڕێگە گەڕانەوەیە بۆ لای پارتی پێشرەوی گۆڕەپانەکە بنەماڵەی مسعود،دواجار هەرئەوانیش خاوەنی بڕیارن،خەڵکی دڵسۆز کەلەلایەن سەرکردە بەرژەوەندخوازەکانەوە بەکاردەبرێن بۆ مەبەستی تایبەتی وتۆڵەکردنەوەی خۆیان دەبێت لەم کاتەدا بەهیچ گفتوبەڵێنێکی سەرانی یەکێتی باوەڕ نەکەن وبەردەوامی بەخۆپیشاندان بدەن تواناکانیان یەکەم جار بۆ تۆڵەکردنەوە بێت لەم دزووجەردانەی یەکێتی کەخوێنی گەنجەکانیان کردۆتە مەزەی سەرمێزی گفتووگۆکانیان،مسعود یەکەم خائین وتاڵەبانیش دەستخۆشکەروپیلاندانەرێتی بۆیە لەگۆڕنانی دزووخائینەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی وترسنۆکەکانی بەناوسەرکردایەتیان سەرەتای دەست پێکردنی مەرگی خائینی دووەمە بنەماڵەی مسعودە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست