کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پەڕلەمانە حیزبیەكەی ی ن ك بوو بە جێگەی پێكەنین

Saturday, 10/12/2011, 12:00


هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان:
یەكێتی ئەو حزبەی كە سەردەمانێك جێگای هیواو ئاواتی خەڵكی شۆڕشگێڕو زەحمەتكێشی كوردستان بوو ئەو حزبەی لە ڕبردوودا لە سەر خەڵكی هەژارو گوند نشینی كوردستان دەژیاو دروشمی كەم ژیان و كەڵ ژیان ,ی بەرز كردبۆوە تەنها بیرو عەقیدەی خزمەتكردن بوو بە خەڵك و نیشتانی كوردستان و هەموو بەرژەوەندی یە تایبەتی و كەسی یەكانی خستبووە دوای بەرژەوەندی گشتی ... بەڵام لە ئێستادا تەواو تەواو پێچەوانە بۆتەوە كە چەندین ساڵە چۆتە سەر خەزێنەی كوردستان و پشتی كردۆتە هەموو خەڵكی تێكۆشەرو ماندو نەناس . ئەو حزبەی كە شانازی ده كرد بە ئەندامێتی لە ڕێكخراوی سۆسیال ئەنتەر ناشناڵ : ئیستا بە جۆرێك بچوك بوەتەوەو قێزەون بووە لەلای خەڵكی كوردستان بەگشتی و بەتایبەتی لەسنووری سەوزی جاران و نیللی ئێستا :
سه يرى لاوازی و بێ‌ هەیمەنەتی پەڕلەمانە حزبیەكەی كە ناوی ناوە ئەنجومەنی ناوەند (ناوەندی پلەی زیاد و مەعاشی بەلاش)
گەشتە ئاستێك لەم ڕۆژانە نامەبەرێكی جارانی فەرماندەیی گشتی كرایە جێگری سكرتێری ئەنجومەنەكە: بەناوی (زوبێر عوسمان)
ئەم ئەنجومەنە سەرەتا دڵی نەیارانی یەكێتی داخورپاند كە گوایە تاكە ناوەندی بڕیاری (ی ن ك) دەبێت و چاودێر دەبێت لەسەر هەموو دەزگا حزبی و حكومیەكان كەچی لە دواجار بوو بە جێگەی مووچە وەرگرتن و قایل كردنی هەندێ‌ كادری ناڕازی لە ئەداو كاری خراپی (ی ن ك)
ئەوەی جێگەی سەر سوڕمانە ئەم جێگرەی ئێستای سكرتێری ئەم ئەنجومەنە مردووە انزبات بوو ڕۆژێك عارەقی بۆ شۆڕش و كورد نەڕشتووە و نامە بەر بوو لە فەرماندەیی گشتی پاشان بەهۆی پاشا گەردانی ناو (ی ن ك) و فەرماندەیی لە ماوەی (4) ساڵدا بە ماستاوو (4) پلەی سەربازی بۆ خۆی بچڕی و هەر بە تەزویر خۆی گەیاندە ئەو ئاستە كە دوورە لە تواناو شایستەیی خۆی :
ئەمەش بە پشتگیری تەكەتولوكەی مامە و محمود سەنگاوی و كمال شاكرو مستەفا چاوڕەش و مامۆستا عەزیزی دەزگای زانیاری پێشمەرگە : ئێستا خۆشبەختانە ئەنجومەنی ناوەندی مەعاش خواردن سەریان سوڕماوەو بێ‌ هیوا بوون لە خۆیان و پەیامەكانی كۆنگرەی (3) و لە سكرتێرە نا عادلەكەی حزبەكەش :
ئەگەر چی هەر لە سەرەتاوە هەندێ‌ كادری عاقڵ ئەم ئەنجومەنەیان بە دەزگای قایل كردن و مووچەو نەسریە ناوبرد بەڵام بەدانانی (زوبێر عوسمان) به بريارى مه ركه زى سەلمێنرا كە ئەنجومەنێكی كارتۆنی یەو بەس :
چاوەڕوانی سەمەرەی جوانترو گاڵتە ئامێز بن

لەگەڵ ڕێزی هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی مەعاش و قایل كردن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە