ئه‌و حیزبانه‌ی به نه‌سریه‌ی ده‌سه‌ڵات مودمن بوون هه‌رگیزناتوانن ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن ببینن.
Friday, 11/09/2009, 12:00
یه‌كێك له وبنهما ستراتیژی وگرنگانهی که حیزبی تێدا درووست ده‌بێت ئه‌وه‌یه که ده‌بێت له ناخی جه‌ماوه‌ردا سه‌ری هه‌ڵدابێت به‌واتا ده‌بێت حیزب جه‌ماوه‌ری بێت و ته‌عبیر له خواست و ئامانجه‌کانی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا بکات . هه‌رکاتێکیش ئه‌و
خه‌سڵه‌ته ستراتیژیه‌ی له‌ده‌ست دا ئیترسیمای سیاسی حیزب زیاتر له کۆمپانیایه‌کی سه‌رمایه‌داری نزیکه نه‌وه‌ك پارتی سیاسی.
هه‌روه‌ك و ئه‌مڕۆ له کوردستانی باشووردا به هۆی نه‌بوونی دیموکراسی و قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حیزبه زلهێزه‌کانه‌وه ئه‌و جۆره حیزبانه هه‌ن و له زیاد بوندان. لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی نمونه‌ی جۆره حیزبانه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌یری ده ساڵی
ڕابووردووی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین ده‌بینین له هه‌ردوو کابینه‌ی چواره‌م و پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی کوردی که له‌هه‌ردوو پارتی زلهێز پێك هاتووه به نه‌سریه‌و له‌سه‌ر پاره‌ی دزراوی قوتی میلله‌تی سته‌مدیده‌ی کورد وه‌لای ئه‌و چوار حیزبه‌ی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه‌و جه‌ماوه‌ری ڕه‌ش و ڕوتیان پێ چه‌واشه کردووه که‌وا حکومه‌ته‌که‌یان فره لایه‌ن و به‌ر فراوانه. ئه‌و چوار حیزبه‌ش له گه‌ڵ گورگ ده‌یان خوارد‌و له‌گه‌ڵ مه‌ڕیش شیوه‌نیان ده‌گێڕا. له‌لایه‌ك پاره‌خۆری ده‌سه‌ڵات بوون و له‌لایه‌کی تریشه‌وه خۆیان به به‌ره‌ی گه‌ل و ئۆپۆزیسیۆن ده‌زانی. هه‌رکاتێکیش ده‌سه‌ڵات پاره‌که‌ی که‌م بکردنایهوه یه‌کسه‌ر پرۆژه‌یه‌کی پڕ داواکاریان به ناوی جه‌ماوه‌ره‌وه ده‌خسته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات ،کاتێكیش که هه‌رچوار ئه‌میرو سکرتێریان بانگ ده‌کرد بۆ پیرمام یاخود دوکان ئیتر به بڕێك پاره‌و به‌رتیل ده‌میان ده‌ئاخنین و بێ ده‌نگیان ده‌کردن.له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ ئه‌و چوار حیزبه که زانیان ڕق و توڕه‌ی جه‌ماوه‌ر وه‌کو بورکانی لێهاتوه‌و گه‌یشتۆته ئاستی ته‌قینه‌وه دواتریش لیستی گۆڕان وه‌کو هێزێکی جه‌ماوه‌ری به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات ئیتر به‌ناچاری ئه‌و چوار حیزبه ئییتلافێکی ناچاریان پێک هێنا وبه‌یه‌ك لیست چوونه هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه جه‌ماوه‌ر تۆڵه‌ی ئه‌و ده‌ساڵه‌ی کلك گرێدانهیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات لێ کردنه‌وه ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانیشیان ده‌نگیان به لیستی گۆڕان دا‌و به‌هه‌رچوار حیزبه‌که‌وه نیوه‌ی لیستی گۆڕان ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا. پێش هه‌ڵبژاردن به ده‌مانچه پێشکه‌ش کردن به سکرتێره‌کانی حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان له‌لایه‌ن جلال تاڵهبانیهوهو دوای هه‌ڵبژاردنیش به دهعوهتکردنیان بۆ به‌شداری کردن له حکومه‌تی یه‌کێتی و پارتی سیمای دوو ڕوویی حیزبه کوردیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستهکهیشیان وکڕنووش بردنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی سۆشیالیست و زه‌حمه‌تکێشان بۆ لای یه‌کێتی و پارتی و به‌شداری کردنیان له کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی نوێ‌دا به‌ڵگه‌یه‌کی زیندوون بۆ ڕاستی بۆ چونهکانم. به‌داخه‌وه له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تاکو ئێستا هیچ حیزبێکی کوردی هه‌ڵقوڵاوی ناخی جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵگای کوردی نه‌بوون به‌ڵکو هه‌رهه‌موویان له‌ڕه‌حمی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌دایك بوون و تا ئێستاش له خولگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی کوردی‌دا سه‌ما ده‌که‌ن و به پاره‌ی نه‌سریه‌ی مانگانه‌ی ئه‌وان خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن و سه‌روه‌ت و سامان پێکه‌وه ده‌نێن . هه‌ڵبژاردنی 25/7 سه‌لماندی که جه‌ماوه‌ری کورد به ئاگا هاتۆته‌وه‌و ئیتر هیچ حیزب و لایه‌ن و بنه‌ماڵه‌یه‌ك ناتوانێت چه‌واشه‌یان بکات و یاری به چاره‌نووسیان بکات. ئه‌وه‌تا کادره به‌ئاگاکانی ناو یه‌کگرتووی ئیسلامیش ڕه‌وتێکی نوێ یان ڕاگه‌یاندووه به‌ناوی ڕه‌وتی گه‌شه ئه‌ویش ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و هه‌ڵه ستراتیژیانهیه که یه‌کگرتووی ئیسلامی ئه‌نجامی داوه له ماوه‌ی ئه‌م ده ساڵه‌دا.هه‌ردوو حیزبی زه‌حمه‌تکێشان و سۆشیالیستیش ناتوانن ته‌نها بۆ ساڵێکیش به‌بێ دیواخانانهی ده‌سه‌ڵات بژین بۆیه ده‌ڵێم هه‌ر حیزبێك به نه‌سریه‌ی ده‌سه‌ڵات درووست بووبێت و گه‌شه‌ی کردبێت هه‌رگیز ناتوانێت بۆ ساتێکیش ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن ببینێت و له‌سه‌نگه‌ری جه‌ماوه‌ردا بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست