کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەوەش دەسڵات و ئیسلامی سیاسی

Thursday, 04/07/2013, 12:00

2045 بینراوە




ئەمانە کە خۆیان بە میراتگری پەیامبەر و هەڵبژاردەی میللەتان ئەزانن ،لە سەرجەم گۆشەکانی دنیادا ، بانگەشەی بیرۆکراتییەت و گەشانەوەی ژیان و پەرەسەندنی ئیکۆنۆمی و حکومەتی دامەزراوەیی دەکەن و دەمیان هەراش و گیرفانەکانی دەمیان پڕ ڕەخنە و بە باشەی هیچ کەسێك ڕازی نین و هەر پڕۆژەیەکیش هی خۆیان نەبێت کەڕەتی سفری ئەکەن ، زۆر نازیان ئەکرد بە ئیخوانەکانی میسرەوەو بەرهەمی شۆڕشی میسریان گۆڕی بۆ دەسکەوتی ئیخوان و ماکینەکانی میدیایان خستە خزمەتی دێواندن و گەورەکردنی پڕۆژە ناکام و بێسەرو بەرەکانی ئیسلامی سیاسییەوە کەزەمینەی جێبەجێکردنی لە ڕاستینەدا خەیاڵێکی دەروێشانە یە ، دەرکەوت ئەم حزبۆکانە لە هەر شوێنێکی دنیادا بێنە دەسڵات و ئەگەر چی بە شەفافیەت و دیموکراسیترین شێوەش کورسی دەسڵات بەدەستبهێنن و باشترین کەسایەتیشیان بخەنە سەر کورسی و تەختی وڵات ، لە بەر نەگونجاوی بەرنامەکانیان و تەمومژی ئایدۆلوجیاکەیانەوە کە تێکەڵەی دو مەتریاڵی لێك دوورە : ئیلاهیەت و دنیاویستی ، یان جوانترە بڵێین عیلمانیەت و ئیسلامییەت ناتوانن ئیدارەی وڵتان بەڕێوە ببەن و سیاسەتی نێو دەوڵەتی نایەتەوە لە گەڵ پڕۆژەکانیاندا، بۆیە بونیان لە دەسڵاتدا جگە لە ماڵوێرانی و کاولکاری و خەرابستان هیچی کە ناهێنێتە ناو وڵاتەوە، ئەمەش خوا نەخواستە بوهتان و سوکی نییە بەرامبەر کەس ، بەڵکو حەقیقەت و ڕاستییەکە ڕەنگە پەسەندکردنیشی بۆ ئیسلامییە بە سیاسی کراوەکان سەخت بێت ! بەڵام خۆ ئیسلامییەکانی میسر ئاستی ڕوناکبیری و خەباتی ڕێکخراوەیی و لێوەشاوەییان لە سەرجەم ئیسلامییەکانی دنیا بەرزتر بوو ، باشە بۆ نەیانتوانی لە بەرامبەر کەمینەیەکی عیلمانی گەندەڵدا خۆیان بگرن ؟ ئەمانە هەر موو نەرم و بێ دەسەڵاتن هەموو تواناکانی لاشەو هزریان خزاوەتە دەم و زاریانەوە ، کردارو گوتار جیاوازە گەلۆ! ئەوە لە غەزە شکست و گلان تونس میسریش وا سەرباربوو بۆیان ! بەڵام لە هەموو سەیرتر هەندێك وشکە بیری سادە و ساکار تازە بە تازە دواکەوتەی دوای ئەم نمونەیەن لە سیاسەتکردن کە بۆ ڕامی دەنگدەر و هاوڵاتی دینی پاکی خودایان تێکەڵ بە ویستە دنیایەکانیان کردووە ، چاوەڕوانن ئەمانە وڵاتیان بۆ بەڕێوە ببەن و کوردستانی مەزن و دەوڵەتی کوردی بنیات بنێن ! هەندێك لەوانە کاتێك چەکی لە دەست بوو وە بنکەی میلیشیایی هەبوو دەیگوت ئیسلام و دیموکراتی نەگونجاوو یەکانگیر نییە ، بەڵگەشی بۆ ئەمە دەقی قورئانی ان الحکم عنداللە الاسلام بوو ، دەیگوت دیمۆکراسی یانی حوکمی گەل بۆ گەل ، داماوە ئەو هەر لەسەردەمی یۆنانی دیمۆکراسیدا دەژیاو ئێستاشی لە گەڵدا بێت خەیاڵی درێژکراوەی سەدە تاریک و لێڵەکانی دیرۆکە ، هەر ئەو بابایە خۆی گوتەنی کاتێك چەك کراو مادە کەوتە گۆڕێ ، وتەکەی خۆی یاد کردو بە ناوی خوداوە خۆی گەیاندە ژێر بنمیچی پەڕلەمان و سەحنی فتواکەی وەرچەرخان ، بۆیە حەقە چیدی دەنگدەری کورد بە دوعای ئەم سیاسییە دەمامکدارانە کە بەناوی خوداوە سیاسەت دەکەن و لە خەمی خۆ دەرخستندان و ئامانجیان دنیاییەو بێ پڕۆژەو ترسنۆك و ناکاراو دەست و پێ سپی و نا دامەزراوەیین نەڵێن ئامین و مورسی بکەن بە پێوەر بۆ ئەمانیش ، هەرچەند ئەمانە لە جورئەت و شەفافییەتیشدا ناگەنە ئاستی ئەو .




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)