کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مژده‌تان لێبێت له‌17 مانگه‌وه‌ دایکی سلێمانی ژان گرتوویه‌تی، ئه‌مڕۆ ئاسوی ده‌لاکه‌کان له‌ دایک بوون!

Monday, 04/04/2011, 12:00


هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ، به‌عسییه‌کان له‌شاری سلێمانی شوڵی بێباکی و سه‌رسه‌رێتیان لێ هه‌ڵکێشابوو، ئه‌وده‌م ده‌یان وویست له‌ڕێگه‌ی لومپه‌کانیانه‌وه‌ و له‌ڕێگه‌ی مورته‌زیقه‌کانیانه‌وه‌ که‌ له‌ (سه‌ید حاجی وعه‌فه‌جه‌وه‌) هێنابوویانن ئازاریی خه‌ڵکیان ده‌دا و‌ پیاوه‌ پوته‌که‌ی فه‌ڵه‌ستین (ملازم محسین) به‌شه‌و په‌یژه‌ی داده‌نا و به‌دیواری مالاندا هه‌ڵده‌زنا، له ‌ڕێگه‌ی خۆ فرۆشه‌کانیانه‌وه‌ خه‌ڵکیان ده‌گرت وقۆڵبه‌ستیان ده‌کردن، یه‌کسه‌ر له‌ جێوه‌ شه‌هیدیان ده‌کردن، یان له‌زیندانه‌کاندا تونیان ده‌کردن، خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و مێژووه‌ به‌وردی بخوێنێته‌وه‌ له‌ کتێبی (کاروانی بێ کۆتایی) که‌ مه‌حمودی مه‌لا عێزه‌ت نووسیوێتی، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و پیاوه‌ له‌ژیاندا نه‌ماوه‌ تا ئێستا حیزبه‌که‌ی ببینێت، که‌ هه‌مان ڕه‌فتاری به‌عسییه‌کان ده‌که‌ن و تا کتێبی دووهه‌م به‌ ناوی (کاروانی بێ کۆتای) بنووسێت، بڵێی ئه‌گه‌ر ئیستا له‌ژیاندا بمایه‌ له‌کویای ئه‌و هاوکێشه‌یه‌دا ده‌بوو؟
ئه‌و ده‌م ئاسۆی ده‌لاک هیوابوو، ئه‌فسانه‌یه‌ک بوو فریشته‌، ئاسا هه‌رچیان ده‌کرد به‌خێراییه‌کی زۆر به‌ناو شاردا هه‌واڵه‌که‌ بڵاو ده‌بوویه‌وه‌. ده‌روازه‌کان بۆ ئاسۆکان ئاواڵابوون، ئاسۆی ده‌لاکه‌کان هیوابوون، ده‌سه‌ڵات له‌ به‌ر ئاسۆی ده‌لاکه‌کان نه‌یان ده‌توانی له‌شه‌قامه‌ قیره‌کانه‌وه‌ بترازێنه‌ ئه‌مدیو ، زۆربه‌ی گه‌ڕه‌که‌ میلێکان به ‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ئازاد بوون ، ئه‌وساڵانه‌ ئاسۆکان له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ک بوون. خۆشه‌ویستی ئه‌و مێژوه‌ بوو که ‌ئاسۆکان دروستیان کردبوو.
خه‌ڵکی باوه‌شی بۆ ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ کرده‌وه‌ ، وای زانی به‌ڕاستی به‌شێکه‌ له‌ خۆی، که‌چی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌مڕۆ وه‌ک به‌عسییه‌کان بگره‌ قێزه‌وه‌نتریش ڕه‌فتار ده‌که‌ن، ئه‌مه‌نیش مورته‌زیقه‌ی گوندی و ناوچه‌کانی تریان بۆ هێناوین و حاکمن به‌سه‌ر مانه‌وه‌، هه‌ر بزانن ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ناو ته‌له‌فیزۆنی نالیا برینار بوون خه‌ڵکی کوێ بوون؟ پاشان جاشه‌کانی لقی چوار خه‌ڵکی کوێن ؟ به‌ڕێوبه‌ری ئاسایش خه‌ڵکی کوێیه‌ ؟ هه‌ر له‌ حه‌کم قادری په‌نجه‌ کێشه‌وه‌ ، تا وه‌ستا حه‌سه‌ن و مه‌حمود ژه‌نگاوی و شێخ جه‌عفه‌ر و مامۆستا جه‌لال و خالید ماوه‌تی و چه‌ندانی تر خه‌ڵکی کوێن و کام کاره‌کته‌رن و کام ڕۆڵیان ده‌بینه‌وه‌، جگه‌ له‌ خه‌ڵک به‌کوشتدان؟
ملازمه‌کانی سه‌رده‌می به‌عستان بیر نه‌که‌وتۆته‌وه‌؟ ئه‌وان منه‌زه‌مه ‌و ته‌حین و پایگای جه‌یشی شه‌عبی و حامیه‌ و فیرقه‌ و ئه‌منه‌ سوره‌که‌ و دائیره‌ی ئه‌من و سجن و سه‌رایان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، ئه‌مانیش به‌رێوبه‌ری ئاسایش و قه‌لاچوالان و ئه‌منه‌ سه‌وز و زه‌رده‌که‌ ‌و معه‌سکه‌ر سه‌لام و سوسێ و کانی گۆمه‌ و چه‌ند شوێنێکی نهێنی تر، به‌س که‌ به‌عس ڕوخا و نه‌مان ده‌زانین کوێ یه‌ و کامه‌یان بکه‌ینه‌ مۆزه‌خانه‌ ، چ شه‌رمه‌زاریه‌که‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خۆماڵیه‌ واده‌کات ؟ ئه‌مڕۆ خۆشبه‌ختانه‌ ئاسۆی نوێ له‌ دایک بوو ئیتر سلێمانی ئارام به‌ره‌وه‌ و له‌ماوه‌یه‌کی کورتدا ده‌روازه‌ بۆ ئاسۆکان ئاواڵاکه‌ن ئاسۆکان له‌م شاره‌ ببڕێت ده‌خورێین، ئه‌و ده‌م ئاسۆی ده‌لاک له‌هه‌وڵی له‌ناو بردنی ملازمێکی سه‌رسه‌ریدا بوو، ئه‌مڕۆ سه‌دان ملازمی سه‌رسه‌ری، داشۆراو له‌هه‌موو ئه‌خلاقێک ده‌بێ له‌ناو ببرێت (سه‌رکرده‌ شه‌ڕواڵ پیسه‌کان، دزه‌کان خۆفرۆش و گه‌نج کوژه‌کان، ئه‌وانه‌ی دووخوێنی فه‌سادیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی ووڵاته ‌و ووڵات بۆ هه‌راجکردنی نیشتمان ئۆقره‌یان نییه‌ ، ئه‌وانه‌ی به ‌پلان ئازادیمانیان نه‌هێشتووه‌، ئه‌وانه‌ی هه‌ناسه‌یان له‌م ووڵاته‌ ته‌نگ کردۆته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ژینگه‌ و باری کۆمه‌لایه‌تیان تێکداوین ، ئه‌وانه‌ی گه‌لێکیان به‌کۆیله‌ کردووه‌ که‌سایه‌تی تێک شکاو قه‌زمی وه‌ک خۆیان به‌ر هه‌م ده‌هێنن) هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌بێت ده‌ستی ئاسۆی ده‌لاکه‌کانیان بگاتێ. .
پیرۆزبایی له ‌سلێمانی ده‌که‌م و مژده‌ش به‌هه‌موو کورد ده‌ده‌م و پێیان ده‌ڵێم دوای ژانگرتنی 20ساڵ، ئه‌مڕۆ سلێمانی ئاسۆکانی به‌رهه‌م هێنا، ئیتر ده‌بینن چی ده‌بێت!
با ئۆتۆمۆبیله‌کانیان ده‌رع بێت، با ده‌وریان هه‌مووی چه‌کدار بێت، ئه‌وان وایان لێدێ له‌سێبه‌ری خۆشیان سڵ بکه‌نه‌وه‌ ، ئاسۆکان ڕه‌نگه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌یش بن، که‌ له ‌خۆیانه‌وه‌ نزیک بن، هه‌ر ئه‌وانه‌بن که‌ شه‌و ئیشکیان ده‌گرن، کورد میلله‌تێکی نه‌زۆک نییه‌ !
خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ به‌چاوانم چه‌ندیم ئاسۆم دی و له ‌نزیکه‌وه‌ باسی ئاسۆم بۆ کردن، باسی قوتابخانه‌ی جوامێری و دلێری ئه‌وم بۆ کردن، گه‌نجه‌کان ووتیان به‌مۆڵه‌تی ئاسۆی ده‌لاکی شه‌هید، ئێمه‌ ده‌بینه‌ ئاسۆی نوێ و سه‌ری هه‌موو خۆفرۆش و خائینێک پان ده‌که‌ینه‌وه‌.
به‌خێربێن ئاسۆی ده‌لاکهکان، وا خه‌ریکن مێژووی خیانه‌تی بارزانیی و تاڵه‌بانی و پیاوه‌کانی خاوێن ده‌که‌نه‌وه‌، تکایه‌ له‌ رێگای کوردستانپۆسته‌وه‌، که‌ هه‌ناسه‌ت دا، با گوێم له‌ ده‌نگت بێت‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە