کوردستانپۆست نامهیهک ئاراستهی نووسینگەی سکرتێری گشتی نهتهوهیهکگرتووهکان دهکات
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
2244 بینراوە
ئهمهی خوراهوه دهقی نامهیهکه که، ئهمڕۆ کوردستانپۆست له جیاتی خهڵکی کوردستان له باشوور بۆ (بانکی مۆن) سکرتێری گشتی نهتهوه یهکگرتووهکان ناردووه ، تێیدا رهوشی دهسهلاتیی کوردی تێدا ئاشکراکردووه، که چۆن بهدهست ههردوو بنهماڵهی مافیا دهناڵینن و رووبهرووی گهورهترین پێشیلکاری له مافهکانی مرۆڤ دهبنهوه.. نامهکه دهقهکهی بهرێز ئاریان بابان بههاوکاری تهواوی ستاف دایڕشتووه و بهرێز هاوار ههورامی بۆ کوردی وهریگێراوه.. فهرموون له گهڵ نامهکهکهی کوردستانپۆست، بۆ خوێندنهوهی دهقه ئینگلیزییهکه کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکه:http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=add51b85نووسینگەی سکرتێری گشتی
885 سێکند ئەڤەنیو
نیۆیۆرك ن.ی. 10017
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
ئێمەی کورد لە باشوری کوردستان، داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە هەڵوێستێکی خێرا وەربگرن بۆ یارمەتی دان و ڕزگارکردنی گەلی کورد لە دوو بنەماڵەی مافیا، کە قۆرخی سیماکانی بەڕێوەبردنی ژیانی خەڵکی کوردیان لە ساڵی 1991 وە کردووە . حکومەتێکی گەندەڵیان لە هەرێمەکەدا دروستکردووە، کە پێی دەڵێن حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەرك و فرمانی یاسای ناوچەگەری ، خزمایەتی ، پەیوەندی دواکەوتووی خێڵەکی ، سەروەری حزب و لایەنگرانی ، سیستمی بەرتیلدان پەیڕەو دەکات کە تەنیا لە سیستمە دیکتاتۆرییە جیهانییەکاندا بەدیدەکرێت .
هەموو شتێك لە کوردستان لەلایەن دوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و هاوکارانی هەردوو حزبەوە قۆرخ کراوە (یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، جەلال تاڵەبانی ڕابەرایەتی دەکات و پارتی دیموکراتی کوردستانیش ، مەسعود بارزانی رابەرایەتی دەکات) . هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی هەردوولا ، بوونەتە قاچاخچی و بازرگانی گەورەو کەس بە بێپشکی ئەوان ناتوانێت بازرگانی بکات . بەرمیلی نەوتیان بە 25 دۆلار دەفرۆشتە ئێران لە کاتێکدا نرخە جیهانییەکەی 130 دۆلار زیاتر بوو ! هەرکەسێك بیرکردنەوەی جیاواز بێت لەوان ، خاوەنی بۆچوونی جیاواز بێت ، هەڵگری ڕێبازێکی جیاواز بێت یان لە بوارێکی جیاوازدا بنووسێت کە لەگەڵ بیروبۆچونی دوو بنەماڵە نەگونجێت ، زیندانی دەکرێت ، ئەشکەنجە دەدرێت، یان تیرۆر دەکرێت . کورەی ترس و مەرگ بۆ ئەو کەسانە ئامادەیە، کە بەوان ڕازی نییە و دەنگیان پێنادات، تەنانەت فلتەر بۆ هەندێ ماڵپەڕی ئەلەکترۆنی دادەنێن، کە نووسین دژیان دەنووسێت، وەکو ماڵپەڕەکەی ئێمە!
بۆچوونی هەردوو بنەماڵە لە حکومەتی گەندەڵی هەرێم هەڵە بوو، کە دەیانوت کوردستانی عێراق، مۆدێلێکی شیاوە بۆ حوکمڕانی سەرتاسەری عێراق لە ڕووی دیموکراتی و مافی مرۆڤەوە، بەڵام واقع پێچەوانەی ئەوەی سەلماند و حکومەت و پەڕلەمانی عێراق زۆر لە حکومەتی هەرێم دوورن لەو ڕووەوە.
دوو بنەماڵەی مافیا، خۆیان بەلێپرسراو نازانن لە بەرامبەر میللەتی کورددا، لە بەرامبەر خۆشی و ناخۆشی ژیانی خەڵکدا ، لە بەرامبەر ڕۆژانە دزینی ملیۆنەها دۆلار لەلەیەن خۆیان و ئەندامانی حزبەکانیانەوە ، هەتا ئێستاش بە عەقڵی شاخ کار دەکەن و ڕێگە بە کادری ئەکادیمی و شیاو نادەن کار بکات . هەردوو بنەماڵە لە دەوڵەمەنترین خێزانەکانی جیهانن .ئەو بودجەیەی کە لە بەغدادی وەردەگن ، هەردوو بنەماڵەو سەرانی هەردوو حزب ، لە نێوان خۆیاندا بەشی دەکەن و بەشێکی زۆر کەمی بۆ ئیدارەی هەرێم بەکار دێنن . بە هێج شێوەیەك شەفافییەت لە بودجەو کارو باری ئیداری و بازرگانیدا نییە ! لە سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ، خەڵکی لە ڕەزالەتدا دەژین و روژ لەدوای ڕۆژ ، ڕوو لە خراپترن .
بەکورتی دەستەیەك چەتەو لێپرسراوی سەربازی دژ بە زانست و پێشکەوتن ، حکومەتی هەرێم بەڕێوە دەبەن کە هیچ ڕێزو پێزانینێکیان بۆ یاسای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی نییە . سڵ لە هیچ شتێك ناکەنەوە ، بە پشت بەستن بە هێزی میلیشیای سەر بەخۆیان .
ئێمە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە دوو بنەماڵەی مافیا بخەنە ژێر فشارەوە ، بۆ ئەوەی خەڵك ئازادی خۆیان هەبێت و هەڵبژاردنێکی پاك بکەن . هەروەها بۆیان نەبێت ڕێ لە لیست و گروپی سەربەخۆی تر بگرن ، ڕێگە بە بارزانی و تاڵەبانی مەدەن بە بیانوی هەر هۆیەك ، هەڵبژاردنی داهاتوو دوا بخەن یان دەستی تێوەردەن ، هەر وەك پیشەی ڕابردوویان . نوێنەری تایبەتی خۆتان بنێرن بۆ چاودێری کردن، بەتایبەتی لە بنکەسەرەکییەکاندا ، بۆ کەمکردنەوەی کاری ناڕەوای پارتی و یەکێتی .
داوا لە کۆمەڵەی باڵای نێو دەوڵەتی ، نەتەوە یەکگرتووەکان ، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتە دیموکراتەکان لە هەموو جیهاندا دەکەین کە پشتگیری گەلی کورد لە باشوری کوردستان بکەن ، بۆ ڕزگاری کردنیان لەدوو نبەماڵەی مافیا .
هیوادارین کۆمەڵەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان ، ئاستی ئەو ئازارو ناخۆشییانە تێبگەن کە دوو بنەماڵەی مافیا لەبەرامبەر خەڵکدا دەیکەن . هیوادارین بەزووترین کات بەپشتگیری کردنتان بۆ هەڵبژاردنێکی پاك لە باشوری کوردستان ، ڕزگارمان بکەن . هەڵبژاردنێك بەبێدەست تێوەردانی چەکدارەکانی دوو بنەماڵە ، بە بێتۆقاندن و ترساندن ، هەروەها لە ژێر چاودێری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکاندا .
لەگەڵ جوانترین ڕێزی کوردی باشوری کوردستان
کوردستانپۆست لەجیاتی گەلی کورد
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=add51b85