کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆپیشاندانەکەی بروکسل و ڕێگریەکانی ستافەکەی بارزانی لەبەشداری کردن لەسیمنارەکەی بارزانی دا

Thursday, 23/01/2014, 12:00


ماوەیەکە ڕامان گەیاندوە هەر بەرپرسێکی باڵای پارتی و یەکیتی ، سەردانی ناوەندە سیاسیەکانی ئەورپا بکات ، بەنارەزایەتی دەربرین روبەروی دەبینەوە . ١٥ ی ئەم مانگە هاوڕییەکی کوردستان فۆروم بەچات پێی راگەیاندم بارزانی دێتە بروکسل ، منیش گوتم هەولی زانینی بەروارەکەی بدە ، دواتر لە١٩ ی مانگەوە ئاگادارکرامەوە کە ٢١ی ئەم مانگە دێتە پەرلەمانی و سیمنارێکیش ساز دەکات . بۆیە لەگەل هاورێیانی کوردستان فۆروم ، کەوتینە گفتوگۆی ئەوەی ئایا بە سێ ڕۆژ، دەتوانین خۆپیشاندان رێک بخەین بەتایبەتی کەمۆلەتی خۆپیشاندان ١٠ رۆژی دەوێ!؟
بەخۆشحالیەوە پۆلیس لەم بوارەدا هاریکای کردبون ، بۆیە بەشێکمان بەپەلە خۆمان رێکخست و بەرەو بەلجیکا بەرێکەوتین کە ٣ کەسایەتی لەلەندەن و ٦ لەهۆلەندا و ١٥ کەسیش لەکوردانی بەلجیکا ، واتا ٢٥ کەس بوین بێ کەم و زیاد لەخۆپیشاندانەکە . هەرچەندە بەدەیان کەسایەتی تر پەیمانیان دا بوو بێنە خۆپیشاندانەکە لەوڵاتانی ئەلمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا وهۆلەندا ... تەنانەت دوبەیش بەلام شەوی کۆتایی پارتی لەرێگای چەند ئاست نزمێکی لە پەیجەکانمان قسەیان پێ دەگوتین و تاگەیشتە هەرەشە کردنی ئەوان بەسەدانیان لەولاتانی ترەوە هاتونەتە برۆکسل وشەری دەستەو یەخە لەبەردەم پەرلەمان لەگەڵمان دەکەن. بەئامانجی ئەمانەشیان ترساندنی خەلک بوو ..لەکاتێکدائیمە دلنیابوین ئەوان ناوێرن کاری وا لەئەورپا بکەن ، بەتایبەتی بارزانی لەناو پەرلەمانی ئەورپا بێ. بەلام بەر لەو هەرەشەیەش ئیمە ئەوخالەمان گفتوگۆ کردبوو . دواتر ئەم کارەیان گەر بشکردایە لەقازانجی ئیمەدابوو ، چونکە دەنگدانەوەی میدیایی و سیاسی زیاترلێ دروست دەبوو ،وەئیمەش خۆمان بۆ ئامادەکردبوو بەرادەیەک هەموو لافیتە و دروشمەکان دارمان تیا خستبوو بۆئەوەی یەکسەر لێ بکرێتەوە

چەند کاتژمێرەک پێشوتر کاک هیوا عەبدولا چو بۆ دیراسەت کردنی وەزعەکە بەتایبەتی خۆپیشاندانی تورکەکان کەبالی گولەن کەدژی ئەردوگان سازیان کردبوو کاتژمێرەک بەر لەهی ئیمە بوو ئەترساین بکەوینە ناو هەلەیەکەوە کەتورکەکان بمێنەوە لەبەردەم پەرلەمان




کەمی ژمارەی خۆپیشاندەر پیوەرە یان پەیام وترس شکانەکە!؟
هەموو خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکی سەرەتایی دژ بەپارت و کەسایەتیەکی بالادەستی مەترسیداری وەک بارزانی
بێگومان پردەبێ لە کەم کورتی و نارێکی بەتایبەتی کە ٣ رۆژ بوار هەبوو زۆر کەس هەولی دا بیت نەیتوانی . بەلام ئەوەی رویدا هەنگاویكی مێژویی بوو ، چونکەبووە هۆ ی شکاندنی دەرگا گەورە و کۆنکریتیەکەی ترس شکان و کارو چالاکی بوێرانە ترلەئایندەدا . واتا وەک مەفرەزەی سەرەتایی شۆرشە ، دەنگدانەوەی چالاکی و تەحەداکردنەکە مانادارە, بەنمونە لەسوید لەخۆپیشاندان بۆ ئازادکردنی کەمالی سەید قادر لە ٢٠٠٥ دا ١١ کەس بوین ، لەخۆپیشاندان دژ بەداکۆکی تالەبانی لەسولتان هاشمی جەلادی ئەنفال ٢٧ کەس بوین، بەلام ئێستا خۆپیشاندان دژ بەهەرەمی تۆقینەری هەرێم بارزانی لەبەردەمی دەکرێ . بۆیە دەبێ باوەرمان بەو پەندە چینیە بەهیز بێ ڕێگای هەزار میل بەشەقاوێک دەست پێدەکات تازە ش بەرامبەر بارزانی کرا بۆهەموو بەرپرسەکانی تر، ئاسان تر دەبێ، بەلام دەبێ ئەوەش بلیین چ شەرمەزاریەکە بزوتنەوەیەکی وەک گۆران کەسەدان ئەندام و هەواداری لەبەلجیکا یان لەفەرەنسا و هۆلەندا و ئەلمانیا و بەریتانیا .... ئەوپەرەکەی ٢ کاتژمێر لەبرۆکسل دورە بەلام یەک کەسیان بەشداربوو ئەویش ئەندامی کوردستان فۆروم بوو ؟
یان هەڤالانی پکک ، لەوبروکسلەی جەندین دام ودەزگای گرنگیان تیایە ، یەک کەسیان بەشداری نەکرد تەنانەت تێڤێکەشیان نەهات ؟


هاوکات چ شەرمەزاریەکە ئەو سەدان بەناو نوسەر و کەسایەتیە داوا لەخەلک دەکەن راپەرن ئەم دەسەلاتە فاشیە و بیگۆرن بەلام لەترس و هەلپەرستی و نەبونی گیانی قوربانیدان لەپارە و کات و مۆلەت وەرگرتنی کار.... ئامادەنەبون، کەنازانم چۆن و کەی ئەوانە دێنە ناو کارێکی مەیدانیەوە تابزانن تیوردان و پراکتیزە ئاسمان و ریسمان جیاو پڕ لەکێشەیە، ئەگەر بڵین کات ، مۆلەتی کارکردن وەرنەدەگیرا ، پارەی تێدەچێ . سەفەری کوردستان ...ئەوا بۆهەموو ئەوانەی چوین یان ئەو هاورێیانەی بروکسل هەمان ئازار و ناخۆشیە .
یان پاساوی ئەوەی لەو شوینە نێو دەولەتیانە بەرپرسانی کورد توشی هەلوێستی ناخۆش نەکرێن ، جگە لەپەردەپۆش و لەرزۆکی هیچی تر نیە چونکە هیچ زمان و رێگایەکی ناوخۆیی نما بەرامبەریان نەگیرێتە بەر کەچی ئەوان وەک دواین سیناریۆی یەکیتی و سەنگاوی سوکایەتیمان پێ دەکەن.

ترسانی بارزانی وستافەکەی لەچونە ژورەوەی ئیمە بۆ کۆنفرانسەکەی لەتەک ئەو هەلمەتە راگەیاندنەی بۆ خۆپیشاندانەکە کردمان کەراگەیاندنەکەی بەشێک بوو لەپەیام و جۆشدانی خەڵک و هەیبەت شکانی بەرپرسان و هاورێیانی کوردستان فۆروم بەپەلە ناوی ٥ لەبەشدارابوانی خۆپیشاندەرانیان دابوە چەند پەرلەمانتارێکی ئەورپی تابەشدار بین لەکۆنفرانسەکە ی بارزانی ، بەئامانجی ئەوەی لەناو کۆنفرانسەکە بەپرسیار قسەی دلی خۆمان و خەلکی لێبکەین . بەلام ئاگادارکراینەوە کەتەنیا پەرلەمانتاران بۆیان هەیە پرسیار بکەن بۆیە وتمان هەردەچینە ژورەوە بەس قسە بکات هەلدەستین وەک شیوەیەک لەنارەزایەتی دەربڕین، بەلام نەمان دەویست شێوەی نارەزایەتی دەربرینەکە دەرچونێک بێ لەکارێکی مەدەنی بەتایبەتی لەبەردەم ئەو هەموو پەرلەمانتارەی ئەورپا بەگشتی و ئەو پەرلەمانتارەی ئیمەی بردە ژورەوە ، چونکە نەمان ویست توشی هەلوێستی ناخۆش بێت چونکە ئەولینک و شیوە خەباتە بۆ ئیمە گرنگە.



کاتژمیر ٤ دەست بەسیمنارەکە دەکرا ، ئیمە ٣:٣٠ لەبەردەم پرسگە بوین کەدەبوایە کات ٣: ٤٥ بێنە دوامان بمان بەنە ژورەوە بەلام لەم چرکە ساتدا نوێنەرێکی حکومەت لەبرۆکسل لەدوری چەند مەترێک ئیمەی بینی کەنازانم بۆ چاودێری ئیمە بوو یان نا ؟ چونکە بارزانی لەدەرگای سەرەکی نەبردرا ژورەوە . یەکسەر نوێنەرەکەی حکومەت دەستی بەتەلەفۆن کرد ، دوای ٥ دەقیقە دوو پۆلیسی نهینی بەلجیکا نەوەک هی پەرلەمان ! هاتنە لامان و گوتیان سکالاتان لەسەر تۆمارکرایە کەئیوە کەسانی ئاژەو گێر و کاری تیرۆریستی دەکەن بەنیازن بیکەن لەناو کۆنفرانسەکە بۆیە دەبێ پاسەپورت و ناسنامەکانتان پێمان بدەن هەرچەندە بەکاک پێشرەو ئیسماعیل عارفیان گوت دەزانین کەتۆ و ريکخراوی کوردستان فۆروم تائیستا هەلەتان نەکردوە ، لەبەرچاوی ئیمە پۆلیسێک ناوەکانی سەیر دەکرد و دەینارد بۆ شوێنی تر ،دواتر پۆلیسی تریش هاتن و پەیوەندیان بەچەندین شوێنەوە کرد تا ئاستی ئەوەی سکرتێری ئەو پەرلەمانتارەی ناوی ئیمەی دابوو هات و قسەی لەگەل کردن ، دواتر بەرپرسی هەموو پاساوانە تایبەتیەکانی پۆلیسی پەرلەمانی ئەورپا هات و پەیوەندیان لەگەل پەرلەمانتارەکە سازکرد ئایا ئەو رەزامەندی پێداون بێنە ژورەوە چونکە بەئیمەی دەگوت ئەومەیل و پەرەیەی لامانە بەهەموو کەس دروست دەکڕێ تەنانەت ناویشمان لەپرسگە هەبوو بەلام پۆلیسیان خراپ ترساندبوو.

لەکۆتاییدا پۆلیسەکان داوای لیبوردنیان لێکردین و کۆنترۆلی هەموو جل و بەرگمان کرا بەر لەرۆیشتنی بەرپرسی پاسەوانە تایبەتیەکانی پەرلەمان گوتیە کاک پێشرەو ، تکایە پێلاو مەهاویژن. من ناهەقی ستافەکەی بارزانی ناگرم چونکە ئەوان نەیان دەزانی ئیمە نیازی چیمان هەیە !؟ بۆیە هەمویان کەوتبونە دڵەراوکێیەک بەتایبەتی دەیان زانی کەئەو گروپەی بەرەو ژورەوە دێین پێشوتر لەسوید و بەریتانیا کاری ئابوربردنی بەرپرسانمان ئەنجام داوە رەخنەگری جدی ئەو دەسەلاتەین

ئیمەیان لەگەل ٣ پۆلیس بەرەو کۆنفرانسەکە برد بەلام ٢٥ دەقیقیە سیمنارەکە دەستی پێکردبوو و اتا ٤٠ دەقیقە بەس پۆلیس لێکۆلینەوە جواردەوریان گرتبوین ، کەچوینە بەردەرگا چەندین پاسەوان و کادیری پارتی و حکومەتی هەرێم لەبەردەرگا بون توشی سەرسورمان هاتن ، دواتر چوینە ژورەوە بارزانی گوێی لەپرسیارەکان دەگرت و من یەکەمین جارم بوو لەنزیکەوە بیبینم بۆیە سەیرم کرد تابەسەر کەوتین ودانیشتین ، دەم و جاوی خۆی بەردەوام تورە و بەتاڵە لە زەردەخنە ، دووئەوەندەی تر مۆربۆوە بەبینی ئێمە ، هاوکات هەمومان بەبەرجاوی وەفدە یاوەرەکەی بارزانی تێپەرین کەلەهەموان خۆشتر فوئاد حسێن جاوی بەخۆی زەقە دوو ئەوەندە ی تر زەق بۆوە

دانیشتین وێنەی شەهیدانی ١٧ شوبات و سەردەشت عوسمان کەىچوک بوو لەگیرفانمانمان دانابوو دەرمان هێنا و نیشانمان دا ،دوای ٥ دەقیقە بارزانی دەستی بەوەلامدانەوە کرد و یەکسەرئیمە وەک شیوەیەک لەنارەزایەتی دەربرین هەلساین بەو سیگنال دانە سیاسیەی نامانەوێ گوێی لێبگرین . هاوکات کاک دەشتی جەمال و ئاسۆ بالابەرز و من وێنەی شەهیدانی ١٧ شوبات و سەردەشت عوسمانمان بەرزکردەوە بەلام بەبیدەنگی بەناو پەرلەمانتاران و میدیا و پۆلیسەکان بەنبزیک بارزانی تێپەرین
کاک پێشرەویش کەگەیشتینە تەنیشت ستافە یاوەرەکەی بارزانی گوتی ئەوە هەرلەدەقەی یەکەمەوە دەستی بەچەواشە کردن کرد

دیارە ئیمە دەمان توانی لەناو هۆلەکە دروشم بدەین یان کاری توندوتیژی بکەین بەلام وەک وتم نەمان دەویست کارێک بکەین کەئەو دۆستەمان لەناو پەرلەمانی ئەورپا توشی شەرمەزاریێ، یان ئەو ڕیگایە لەناو ئەو هۆلانە لەناو خەلکانی تری وەک ئیمە دابخرێ
و پەیامی خۆشمان گەیاندە هەموو بەرپرسان وەک ئیوە دەگەینە هەموو شوێنێک کەئیوە بۆی دەچن و دەتوانین لەئایندە کارەکانمان توندتر بکەین
هاوکات کاک هیوا عەبدولا بەهۆی کاری رۆژنامەگەری خۆی لەژورەوە مایەوە گوتی لەدوای دەرچون ئیوە یەکسەر لەناوەخۆیان تێکدری گیران و یەکێکیان گوتبیە ستافەکەی حکومەت لەبەلجیکا بابچینەوە بزانە چۆن سزای ئەو دیبلۆماسیەتەی ئیوە دەدەین کەنەتان توانی ڕیگری لەهاتنی ئەوانە بکەن، ئەویش گوتبوی ئاخر یەکێکیان روژنامەنوسە ، ئۆباماش ناتوانێ ڕێگری لێ بکات ، گوتبوی ئەی ٤ کەی تر !؟















بەکورتی لەخۆپیشانداندا ژمارە بریاردەر و کاریگەری یەکەم نیە بەئاستی جولە و کردنەکەی، چونکە هەموو شتەک بەسەرەتایەک دەست پێ دەکات ، بۆیە ئەو خۆپیشاندانە وە سەرەتایەکی نوێ و شێوازێکی تری نارەزایەتی بەرامبەر بەرپرسانی پارتی ویەکیتی کەزەمەنی کۆنتان رویی لەئەورپا قسەی بریقەدار و لەناوەوەش تاوان بکەن ... بەتایبەتی بەرامبەر بارزانی کرا ئەوانی تر بەئاسانی دەکرێ ،هاوکات دوبارە نیشانی دایەوە چەندین پارتی بەناو ئۆپزسیۆن و خەلکانی بەناو نوسەرو رەخنەگری ئەو دەسەلاتە کوڕی مالەوەو و میدیاکانن، دەسەلاتی کوردیش دەبێ لەوە بگا ت ئەمە رەورەوەی میژووە تازە ناوەستێ تا بەردەوام بن لەتالانی و تاوان نارەزایەتیەکانیش گۆرانکاری بەسەردا دێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە