کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەهادین نوری.. پیاوێك پڕ لە یاداشت و بەسەرهات‏

Tuesday, 02/12/2014, 12:00


رۆژانێك بوو یەك لە سەركردە هەرە دیارەكانی كوردو عیراق و جیهان بوو، كەسێك پڕ لە بزاوتی شۆڕشگێڕی و ناوێكی درەوشاوە لەو حزبەدا كە ئەو رۆژگارە رابەرایەتی بزووتنەوەی كۆمۆنیزمی لە عیراقدا دەكرد كە سكرتیری حزبی شیوعی عیراق بوو، مامۆستا بەهادین نوری بەدەر لە دنیای سیاسەت و شیوعیەت، ئەم سەركردە قەڵەم بەدەست ونووسەرو گۆشەنووس و وتار نوسێكی لێهاتوو بلیمەتی سەدەی رابردوو بوو، بەدەیان نووسەرو سەركردەو شۆڕشگێری پەروەردە كردوو بە دەیانی تریش لەسەر دەستی ئەودا پێگەیشتن و ئێستا ئەوانیش ناوی درەوشاوەن، كەچی ئێستا خۆیان بەهۆی تەمەن و نەخۆشیەوە گۆشەگیری ماڵ بوون، لەگەڵ ئەوەشدا قەڵەمەكەی هەر لەكاردایەو بە بڕشتەو لەم هەفتەیەشدا چەند وتارێكی بڵاوكردوەتەوە..

سكرتێرو ئەندامانی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئێوارەی رۆژی 1/12/2014 لەشاری سلێمانی سەردانی بەهادین نوری یان لەماڵەكەی خۆی كردو پاش ئەحواڵ پرسین لە باری تەندروستی مامۆستا بەهادین كە چەند ساڵێكە بەهۆی نەخۆشیەوە گۆشەگیری ماڵ بوە، دەمەتەقێیەكی خۆش و هەندێك لەبەسەرهاتی خۆی لەرابردوودا بۆ رۆژنامەنووسان باسكردو كۆمەڵێك ئامۆژگاری بەپێزو دۆستانەی بە میوانەكانی وت كە لە ئەزموونی خۆیەوە لە رۆژنامەكانی القاعدە و اتحاد الشعب و بڵاوكراوەكانی تری ئەو سەردەمە لە پەنجاكانی سەدەی رابردوودا كاری سەرنووسەری و نووسەری وتارەكان و گۆشەكانی هەبوەو هەروەك باسیشی كرد لەبەر بارودۆخی ئەمنی بەسەدان وتارو گۆشەی بەناوی خوازراوەوە بڵاوكردوەتەوە..

لەكۆتاییدا رۆژنامەنووسان سڵاوی سەرجەم هاوپیشەكانیان گەیاندە مامۆستا بەهادین و هیوای چاكبونەوەیان بۆ خواست و ئەویش وتی خۆشحالتان كردم بەم هاتنەتان هیوادارم پیشەییانە كاری رێكخراوەیی خۆتان بكەن.

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە