کۆسرەت رەسوڵ پێیوایە تەنها خۆی باوکە و جەرگی سووتاوە!
Monday, 15/07/2013, 12:00
1575 بینراوە
لە چەند ڕۆژی رابردوودا کۆسرەت رەسول نووسینێکی لەسەر ڕێبازی کوڕی کۆچ‌کردوی بلاوکردەوە، وای نیشان دەدا، کە بە کۆچی دوایی ئەو ژیانی ئەمیش وێران بووە . ئەم نووسینە وای کرد دەرگای رەخنە و گلەیی لەلایەن بنەماڵەی قوربانیان و شەهیدانی بێتە سەر، چونکە ئەو نووسین و هەلسەنگاندنە، جۆرێکە لە خۆ بەزلزانین و جیاکردنەوەی خۆی وەک چینێکی تایبەت لە چاو خەلکی کوردستان، بەواتای خۆیان و مناڵەکانیان وەک یۆنانەکانی کۆن لە پلە یەکدان، خەڵکانی تریش وەک پلە دوو سەیر دەکات.
لێرەدا ئێمە لەسەر چۆنێتی مردنی رێبازی کوڕی قسە ناکەین، چونکە کوڕەکەی کاتی خۆی بە خنکاویی لەگەڵ چەند کەسێکدا دۆزرایەوە، ئەوانەی لەگەڵیدا خنکان، هەموو شاردرانەوە تا کەس نەزانێت رووداوەکە چۆن و چی بووە. بە دوای ئەمەدا وەکو شەهیدێک و پێشمەرگەیەک بۆ ماوەیەکی زۆر باسی لیوەدەکرا.
خوێنەری خۆشەویست سەیر بکەن کۆسرەت رەسول بەهەق لاسایی بارزانی دەکاتەوە لەوەی وەک بارزانی منالەکانی کردۆتە بەرپرسی بالای ولات بە نمونە:
شالاوی کردۆتە بەرپرسی رێکخراوە جەماوەریەکانی یەکێتی و ئەندامی سەرکردایەتی.
کورەکەی تری کاندیدکردوە بۆ پەرلەمان.
ئەم کۆسرەت رەسوڵە دەزگایەکی بەناوی خێرخوازی هاوشیوەی دەزگای بارزانی کردۆتەوە ناوی لێناوە (ڕیباز فاوند ئاشن)، کە لەسەر بودجەی خەلک ریکلام بۆ کۆسرەت و بنەمالەکەی دەکات.
لە هەولێریش نەخۆشخانەیەکی دروست کردوە، بەناوی سێ پیتی یەکەمی هەر سێ کوڕەکەی (پێشرەو، ئاراس، رێباز) ناوی لێناوە (پار). ئەمە لەکاتێکدا ئەم کۆسرەتە بە ناو و کەسایەتیی خۆی پێنەگەیشت، بەڵکو لەسەر خوێنی سەدان پێشمەرگەی کوڕە هەژاری دەشتی هەولێر بووە ئەم پیاوەی ئەمڕۆ، تەنانەت تائیستا هەوڵی نەداوە و بیری لێنەکردۆتەوە، کە ناوی شوێنێک، شەقامێک، خەستەخانەیەک.. هتد بەناوی یەکێک لەوانەوە بنێت.
ئیمە دەپرسین ئەرێ بەس تۆ جەرگت سوتاوە؟
ئەی ئەوانیتر چی؟
بۆ ئەو خەڵکانەی تر جەرگیان نییە، هەر تۆ جەرگت هەیە و سووتاوە؟
هیچ کام لە کوڕەکانی تۆ نە پێشمەرگە بوون، نە خوێن لە لوتیان هاتووە بەو هەموو چی بەو بنەماڵە شەهیدانە دەلێێ کە کورەکانیان بەدەستی ئێوە و حیزبەکانتان کوژران؟
ئیوە بەردەوام دیدار و ڕیزی ئەو سەرکردە جاشانە دەگرن! ئەوانەتان لا پیرۆز و رێزدارترە وەک لەو پێشمەرگە کۆن و شەهیدانەی رابردووتان؟
تۆ گەر خٶت ئەوەندە پێ خاکی و دڵسۆزە بفەرموو داهات و سامانی خۆت ئاشکرا بکە!
*********************************************
له كه‌سوكاری شه‌هیدانی 17 ی شوبات و رۆژانی دواییه‌وه.... بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم
جگه‌رگۆشه‌كانی ئێمه‌ش نه‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته بون و باوك و براو كه‌سیان هه‌یه و به‌رده‌وام ئازار ده‌كێشن.
له ده‌قێكی سۆز ئامێزدا به‌ناوی (په‌یڤێك له حه‌سره‌ت) كه بۆ یادی 12 ساڵه‌ی رێبازی كوڕی نوسیویه‌تی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتویه‌تی (ئه‌سته‌مه به تێپه‌راندنی رۆژگار و به‌سه‌رچونی سات و ساڵه‌كانی ته‌مه‌ن خه‌مێكی قوڵ قوڵتر له ناخی زه‌ریایه‌ك له ره‌فه‌كانی بیرچونه‌وه‌دا هه‌ڵبگیرێ و بۆ هه‌تاهه‌تایه له یادبكرێت، له‌وه‌ش ئه‌سته‌متر و زه‌حمه‌تریش مرۆڤێك به له‌ده‌ستدانی جگه‌رگۆشه‌كانی تێكنه‌شكێ و نه‌روخێ و هه‌ره‌س نه‌هێنێ).
وه‌ك كه‌س و كاری شه‌هیدانی 17 ی شوبات و رۆژانی دوایی، ئێمه‌ش باوك و دایك و برای ئه‌و مرۆڤانه‌ین كه به‌ده‌ستی زوڵمی كوردی شه‌هید كراون و شه‌وانه چاومان فرمێسكی لێنابڕێت، جگه‌ر گۆشه‌كانی ئێمه‌ش رۆڵه‌ی به ئه‌مه‌كی ئه‌م نیشتیمانه بون، ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ی تۆ به روداوێكی ئاسایی گیانی له‌ده‌ست دابێت ئه‌وا رۆڵه‌كانی ئیمه له پێناو به‌دیهێنانی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی گشتیدا شه‌هید بون.
بۆیه ناكرێت ئێوه كوره‌كانی خۆتان وه‌ك جگه‌رگۆشه‌یه‌كی شیرین ببینن و شه‌وانه له یادیاندا فرمێسك بڕێژن و بۆساتێك و به وشهیەكیش رۆڵه‌ی ئه‌م میله‌ته‌تان له یاد نه‌بێت.
پێویسته ئه‌وه بزانن رۆڵه‌كانی ئێمه به گولله‌ی هێزه ئه‌منیه خۆماڵیه‌كان به ناهه‌ق رژا، به‌ڵام خوێن هه‌ر خوێنه، جگه‌رگۆشه هه‌ر جگه‌ر گۆشه‌یه، به‌ڵام كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه گیانی مرۆڤی ئه‌م وڵاته وه‌ك بێ به‌هاترین كاڵا و وه‌ك مه‌رگی جانه‌وه‌ری دڕه‌نده ده‌بینن.
سه‌رده‌شت و سۆران و شه‌هیدانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی دایك و باوك و براو خوشك و هاوڕێیان هه‌یه و ئهشكیان بۆ ده‌گرن و شه‌وانه فرمێسكیان بۆ ده‌رێژن .
جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له نوسینه‌كه‌تدا هه‌ست به ئازارێكی قوڵ و گه‌وره ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێوه و به‌رپرسانی تری ئه‌م هه‌رێمه‌دا به‌دینه‌كراوه به‌هایه بۆ مرۆڤ و رۆڵه و جگه‌رگۆشه‌كانی خه‌ڵكی، وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌جه‌سته‌ی برینداری ئه‌م هه‌رێمه.
كه‌سوكاری شه‌هیدانی 17 ی شوبات و رۆژانی دوایی