کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانی له‌ سه‌ر نووسینێکی کوردستانپۆست، کۆبوونه‌وه‌ و قسه‌ ده‌کات

Monday, 09/02/2009, 12:00


کوردستانپۆست، هه‌واڵێکی به‌ ناونیشانی (فازیل میرانى: نەوشیروان مستەفا بەتەنها نیوەى یەكێتییە) بلاوکرده‌وه‌، تێیدا ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد، که‌ لە دواكۆبونەوەى بەناو هەردوو مەكتەبى سیاسى (یەكێتى و پارتى)، که‌ لە دوكان بەسترا ئاڵۆزیەك كەوتە نێوان هەردوولاوە. پارتى داواى لە یەكێتى كردووە، گەر نەوشیروان لیستى هەبێت ئەوا لە رێكەوتنە ستراتیژیەكەیان پەشیمان دەبنەوە، یان لە دابەشكردنى كورسى پەرلەماندا یەكێتى كورسى كەم وەرده‌گرێت.
ئیستا ئه‌م هه‌واڵه‌ و درکاندنی ئه‌م ڕاستییه‌، مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی شلۆقاندووه‌، وه‌ک ئاگادارکراینه‌وه‌، که‌ کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی په‌یوه‌ندی به‌و نووسینه‌ی کوردستانپۆسته‌وه‌ هه‌یه‌ و بۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ ده‌گه‌ڕێن، جێگای ئاماژه‌پێدانه‌، ئه‌مڕۆ کوردستانی نوێ له‌و باره‌یه‌وه‌ کوردستانپۆستی به‌دروخستۆته‌وه‌ و به‌ناونیشانی http://www.knwe.org/Kurdistani%20Nwe/9-2-2009/Kurdistani%20Nwe.htm، له‌ چه‌ند خاڵێکدا تێبینیی و سه‌رنجی خۆی له‌ سه‌ر ئه‌و نووسینه‌ داوه‌، به‌ڵام خوێنه‌ری وریا هه‌ست به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ وه‌ڵامه‌که‌ی کوردستانی نوێدا، ئه‌وه‌ی بۆ یه‌کلا ده‌بێته‌وه‌، که‌ ئه‌وه‌ی کوردستانپۆست بڵاوی کردۆته‌وه‌ راستن، ئه‌وه‌ی نووسراویشه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌، کوردستانی نوێ ده‌یه‌وێت  یه‌کێتیی له‌و قه‌یرانه‌ سیاسییه‌ی، ڕووی تێکردووه‌ خوێنه‌ری پێ به‌لاڕیدا به‌رێت،  له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ سایتی چاودیر که‌ زمانحاڵی مه‌لا به‌ختیاره‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوی بابه‌ته‌که‌ی کوردستانپۆست بهێنێت، به‌ ناونیشانی (یه‌كێتی‌، هه‌ڵوێستی‌ به‌رانبه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێت) له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌ی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ کردووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی کوردستانی نوێ نووسینه‌که‌ی کوردستانپۆستی به‌درۆ نه‌خستۆته‌وه‌‌، به‌ڵکوو سه‌رنج و قسه‌ی خۆی له‌ سه‌ر ئه‌گه‌ره‌کانی لیستی نه‌وشیروان موسته‌فا کردووه‌.
کوردستانپۆست، ئه‌م هه‌واڵه‌ جارێکی دیه‌ک ده‌مڕاستده‌کاته‌وه‌ و قسه‌ی ئێمه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ جارێ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستی پێنه‌کردووه‌، لێ خه‌ریکه‌ گۆمه‌که‌ به‌ره‌وه‌ قووڵی ده‌چێ، کئێمه‌ش هێشتا قسه‌ی خۆمان له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌کردووه‌، ئێمه‌ش هه‌لوێستیی خۆمان ده‌بێت، با خوێنه‌ر چاوه‌ڕی بکات، بزانین چی دیکه‌ ڕووده‌دات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە