کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەکەتولەکانی ناو یەکێتی هودنە دەشکێنن

Sunday, 13/01/2013, 12:00






دوای ئەوەی نەخۆش کەوتنی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری عیراق، شەپرزەیی و دڵەراوکێیەکی زۆر کەوتە ناو سەرکردایەتی یەکێتی و جەماوەرەکەیان، ئەمەش لە ترسی ئەوەی ئەگەر جەلال تاڵەبانی کۆچی دوای بکات، یەکێتی لەبەریەك هەڵدەوەشیت و لەتوپەت دەبیت، بەڵام هەر زوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ بەرگرتن لەو مەترسیە، کەوتنە دەرکردنی بەیاننامە و لێدوانی رۆژنامەوانی لە کاناڵەکانی راگەیاندن و بەڵینی ئەوەیان بەجەماوەرەکەیاندا کە هەرگێز لەمەولا وەک پێشوو نابن و کۆتایی بەو ناکۆکیانە دەهێنن کە هەیان بووە لە رابووردوودا و وەک برا دەبن ، بەهەمووشیانەوە شان دەخەنە ژێر ئەو بارەی کە لە ئەنجامی نەخۆش کەوتنی مام-یان هاتۆتە ئاراوە یان دوای مام دێتە ئاراوە.

بەڵام ئەم بەڵێنە نەیتوانی چەند هەفتەیەك بڕ بکات وەک تەواوی بەڵێنەکانی تر هەر زوو کاڵ بۆوە. لە یەکەم دەستپێکی ئەم شەرە ساردەی تەکەتولەکان بە هێرش کردنە سەر بەرهەم ساڵح دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش بەڕوونی لە ناو رێکخستنەکانی یەکێتی باس دەکرێت هەروەها لە چەند مێدیایەکی نزیک لە بەرپرسەکانی ناو یەکێتی ئەمە دەبینرێت دەبینرێت، کە گوایە پارتی پێخۆشە بەرهەم ساڵح جیگەی تاڵەبانی بگرێتەوە و پشتیوانی ئەو دەکات هەروەها ئەوەش دەگوترێت بەرهەم سالح لە پارتی نزیکترە تا لە گۆڕان یان دەڵین باڵی بەرهەم ساڵح لە پارتی نزیکترن. ئەم لێدانەوە و قسانە رۆژانە بەئاسانی بەدی دەکرێت و لە دوا ژمارەی گۆڤاری لڤین-یش ئاماژەی پێداوە. ئەم جۆرە وتانە کە لە یەک کات لەناو رێکخستنەکان دەبیسترێت و لە بەشیک لە مێدیاکان بڵاو دەکرێتەوە، ئاسایی وبێپلان نین بەڵکو بەرنامە بۆ داڕێژراون هەروەها دەیسان زەنگی ئەو شەرە ساردەی نێوان دەکەتولەکانی ناو یەکێتی لێدەدرێتەوە. چونکە هەر کاتێك تەکەتولەکانی ناو یەکێتی شەری یەکتر بکەن ویەکتربشکێنن پەنا بۆ تاوانبارکردنی یەکتر دەبن بە نزیک بوون لە پارتی. لەبەر ئەوەی باش دەزانن هەر سەرکردەیەك لە پارتی نزیک بێت، جەماوەری یەکێتی لێی دوور دەکلەوێتەوە و دژی دەوەستێتەوە، ئەمەش بەروونی دەبینرێت کاتێک جەلال تاڵەبانی لە هەڵبژاردنەکانی هاوینی ٢٠٠٩ داوای پشتیوانی لە جەماوەری یەکێتی کرد بۆهەڵبژاردنی مەسعود بارزانی بە سەرۆکی هەرێم، ئەمە وایکرد بەشیکی بەرچاوی جەماوەری یەکێتی توڕە بکات هەر بەو هۆیەشەوە رێزەکانی یەکێتیان جێهێشت و یەکێتی لە زۆربەی ناوچەکان شکستی خوارد.

لە ئێستاشدا هێنانە پێشەوەی ئەم جۆرە باسانە دیسان لێدانەوەی زەنگی شەڕی ناو تەکەتولەکانی ناو یەکێتیە و شکاندنی ئەو هودنەیە کە بەڵێنیاندابوو بە جەماوەرەکەیان. دەکرێت پارتی ئەو مەیلەی پێشانی یەکێتی دابێت بۆ دوو مەبەست. یەکەم دوای ئەوەی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە رێگای ئەو کەسانەی کەوتوونە ناوبژیوانی نێوان خۆیی و مەسعود بارزانی باسی لەوە کردووە کە پشتیوانی لە وشیار زیباری دەکات بۆ جیگرتنەوەی تاڵەبانی وەک سەرۆک کۆماری عێراق لە دوای تاڵەبانی، ئامانجی مالیکی لەو پێشنیارەش، خاوکردنەوەی گرژییەکانیەتی لەگەڵ مەسعود بارزانی، کە لەکاتێکدا سونەکان و رەوتی سەدر دەستیان بە خۆپیشاندانکردووە دژی هەروەها دروستکردنی دەرز لە نێوان سونەکان و مەسعود بارزانی. مالیکی باش بارزانی دەناسێت و دەزانێت دەتوانێت لە رێگای ئەو پۆستە مساوەمە بە بارزانی بکات هەروەها بەشێک لە مێدیاکانش ئاماژەیان بەوە داوا کە مالیکی دژی بەرهەم ساڵح-ە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری دوای تاڵەبانی.

مەبەستی دووەمی پارتی ئەوەیە، ئەگەر سەریش نەکەوێت، دەتوانێت لەو رێگایەوە درزبخاتە ناو مەکتەبی سیاسی یەکێتی، تا نەتوانن چارەسەری ئەو قەیرانە بکەن کە هاتۆتەپێشیانەوە کە خۆی لە دیاریکردنی سکرتێرێکی نوێ بۆ یەکێتی دوای تاڵەبانی دەبینێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە