ئەوەى من لەپۆلیسى گەرمیانم دى
Wednesday, 29/12/2010, 12:00
پۆلیس بۆ خزمەتى هاوڵاتیە لەهەمودنیادا بەڵام لاى ئێمە بۆلێدانى هاوڵاتیە..پێش چەند ڕۆژێك بەكارێك چومە یەكێك لەبنكەكانى پۆلیسى گەرمیان..لە حەوشەى بنكە وەستابوم گەنجێكیان بەشەق و زلە هێنایە ژورەوە!! وتم تۆبڵیت تاوانى ئەم گەنجە چیبێت و چی تاوانێى كردبێت وابەو شێوە نامۆڤانە لێى ئەدەن! چومە پێشەوە بینم گەنجەكە كەوتە سەرئەرزو دەستى بەگریان كرد.دەستیم گرت وتم خۆڕاگربە براكەم!بینیم قاچێكى دەستكردەو قاچەكەى كەوتوە ئازارى ئەدا ! وتى لەبازاڕەوە هاوارى قاچم ئەكەم كەس گوێم پێنادا !! بەڕاستى زۆرم ئازارچەشت ئەو گەنجە زوڵم لێكراوەم بینى! پرسیم تاوانى ئەمە چیە؟ پۆلیسیێك زۆر بێشەرمانە جنێوێكى بەگەنجەكە داو وتى ئەمە عارەبانەى پێەوبەوتەى خۆى مخالفە!! ویستم ناونیشانێك لەگەنجەكە وەرگرم بۆئەوەى دواتر ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامەوانى لەسەربكەم بەڵام ڕێگەیان نەداو بردیان و خستیانە بەندین خانە!! من چەندخولەكێك لەوێبوم ئەم دیمەنە بەعس ئاسام بینى ئەبێت ڕۆژانە چەندین كارى وابكرێت بەرامبەر بێكەس و هەژارەكان كەسیش نەزانێت ! بەهەر حاڵ من بەعسى ڕوخاوم نەدیوە بەڵام وەك دەگێرنەوە هەروەك ئەم دزانەى لاى خۆمان بون!! بەڕاستى جێگەى داخە پۆلیس والە گەنجانى بێكەس و بێ پارە دەكا! گەنج چیبكا خوێندنیش تەواو ئەكات دانامەزرێ.عارەبانەش وەك تێنتى وایە.كارگەش قەدەغەیەو نیە تاگەنج كارى تیابكات!!كەواتە گەنج ى ئێمە ئەبێت چ بكات..لەسایەى ئەم وڵاتە نادیموكراتەدا ڕوژبەڕۆژ باڵەخانەى نامەسئولە دزەكان زیاد دەكا لەدونیادا نەك بەس ئێرە!! گەلیش بەردەوام بەرەو هەژارى!!!!!!!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست