کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرنامەى (سەكۆى تۆ) لە ئیتیكى ئیعلامیى لاى نەداوە !!

Friday, 15/01/2010, 12:00


سەتەلایتى بەناو گەلى كووردستان هەر لەسەرەتاى درووست بوونیەوە بە قێزه‌وه‌نی و كارى دوور لە ئیتیكى ڕۆژنامەنووسی دەستى بەكارەكانى كرد ئەم سەرەتا خراپەش بووە هۆى ئەوەى چەندین خەڵكى قاچاخچى ، نا ئیعلامى ، نا ڕۆژنامەنووس قووژبن بۆ خۆیان بكەنەوەو بیكەنە سەرچاوەى كەسابەت و معاش پەیدا كردن
بەرنامەى (سەكۆى تۆ) یەكێكە لەو بەرنامە فاشیل و سەقەتانەى ئەم كەناڵە ووشك و برنگە ، سەكۆى تۆ سەكۆى پیاسەو گەڕانى ستافەكەیەتى بە پاترۆل و دەبڵ كابینە نەك سەكۆى جەماوەرى بەش خووراو ، سەكۆى تۆ سەكۆى خۆ ڕازانەوەو چوونە ناو ساڵۆنى پێشكەشكارەكەیەتى بۆ ماوەى 3 سەعات نەك سەكۆى خستنە ڕووى كەم و كوورتیەكانى ژیان هاووڵاتیان لە 30 دەقیقەدا ، سەكۆى تۆ سەكۆى بنێشت خواردنى پێشكەشكارەكەیەتى لەپشتى كامێراوە نەك سەكۆى بەدواداچوونى كەم ئاویى و خستنە ڕووى ئازارەكانى میللەتێكى بەش مەینەت
بەرنامەى سەكۆى تۆى سەتەلایتى بەناو گەلى كووردستان ئەوەى پێى بڵێیت ئیتیكى ئیعلامى و ڕۆژنامەوانى تێیدا نییە ! هەر كات پڕكردنەوەو لەوەڕاندنى ستافێكە لەسەرى ، لەكاتى پێویستیشدا ئازاد جووندیانى و تاقمەكەى بۆ مەرامى سیاسى بەكارى دێنن ئێمە چەندین جار ئامۆژگارى ستاف و دەستەى ئەم بەرنامەیەمان كردووە كە بگەڕێنەوە بۆ ئیتیك و ناوى خۆیان بەو بەرنامەیەوە نەزڕێنن بۆ چل پەنجا هەزار دینارى بریمە بۆیە هیوادارین ئەمە دووا ڕەخنەمان بێت لەو بەرنامەیە و بیهێنینەوە سەر ڕێى ڕاست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە