کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەفەری عیشق

Sunday, 03/06/2012, 12:00



پێشکەشە بەو کیژە جوانەی کە ڕۆلی عیشقی دەبینی
پێشکەشە بە نووسەری هۆنراوە
پێشەشە بە تارا خان و کاک موحەمەد کەرکوکی




بۆچی هاتی
کە ئەتزانی
من بێ هیوای پەیمانی تۆم
بۆچی ناڕۆی
کە ئەزانی
دەستم ناگاتە دەستی تۆ
بارانێکی بێ هوودە بووی
هات و بەسەر ڕەزی خەمدا
زریان نە بووی
نەرمە بارانیش........‌
بە هۆی تۆوە لە خاک ڕەنجا
دڵۆپەی بارانی عەشقت
لە دڵی خاکە بچڕاند
مەلەوەری گوڵی مەرگ بوو
بە بەهارێک گوڵت ژاکاند
بروسکەی هیوا نەبووی
نائومێدی بووبە چرا
ئەوسا گیرودەی زامێک بووم
ئیستا سەد دەرد بوو بە بەڵا
چرای ژینی گەردوونی بەخت
لە بەردما کۆژایەوە
هیوای تەمەن
وادووبارە
بە بێ خەون سەری نایەوە
هەناسەیەکی ئاوارەین
لە گەرووی خاکە ڕزاین
ڕیبوارێکی بێلانە بووین
لە خاکیشدا نوقم کراین
چڵێکی سەوزی گەرمیان بووین
لە کوێستانە گیرساینەوە
دڵۆپێک بارانی وەرزت
خاکی گەرمی نەگردەوە
دیوانێکی پەڕەی ژین بووین
رستەیەکیان نە خوێندەوە
باڵندەی رێگای بەختم
تەنها چڵێکی گرتەوە
تۆ بەهارو منێش پایز
تۆ نەهەنگ و
منیش ماسی و تنۆکێک ئاو


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە