به‌هاری هه‌ڵه‌بجه
Friday, 23/03/2012, 12:00
چه‌می گووڵان
هه‌ستن بابڕۆین بۆسه‌یران, له کوێ؟ له چه‌می گۆڵان
له با غهکهی شێخ وه‌لی, جارجاجریوهی بولبول
له‌گه‌ڵ شمشاڵی مینه به شیعری مامۆستاگۆران
تایه‌ربه‌گ و مه‌وله‌وی.
دوکه‌ڵی گۆشتی بر‌ژاو تافه‌ی چه‌می سه‌رچاوگ.
ئاده‌ی فه‌رموو بیهێنه:
ته‌ڕه‌پیاز، سوراحی پڕ له ماستاو ته‌ماته‌ی سور قاش کراو،
له‌گه‌ڵ نانی هه‌ورامی.
گۆشته‌که‌ی گۆشتی مه‌ڕه, له ده‌وری کانی پلووسک
له‌سه‌ر حه‌سیرو به‌ڕه تێکهچای ڕه‌شی شیرین
یه‌کسه‌ر له‌دوای نان خوارده‌ن.
له‌سه‌رسینی له ولاوه، شوتی سورقاش کراوه،
هه‌نجیرو ترێ و هه‌رمێ، و هه‌ناری
ساڵه‌خانی.
ئینجا کاتی هه‌ڵپه‌ڕکێ، ڕه‌ش به‌ڵه‌ک،
تێکه‌ڵاو بوون ڕه‌نگه‌کان: سه‌وزو شین،
زه‌ردو سوور نارنجی ده‌نگی خوله‌ی شێرالی.
به‌ڵام سهیریانکه منداڵان له‌ناو باغ،
به قیژه قیژو هه‌را ڕێوی و چه‌قه‌ڵیان ده‌رپه‌ڕان
به‌ره‌و چنارو مۆردین، داری حه‌وت برا، باڵامبۆ
تالاپاڵی کۆڵیژی و چه‌می سیروان.
هه‌تا ده‌می ئێواره، یه‌ڵلا منداڵان بڕۆین
بۆ ماڵ به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه وا تا هه‌ینی داهاتوو
ڕۆژی سه‌یرانمان به‌سه‌رچوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست