روونكردنەوەیەكى پێویست بۆ هاوڕێ و هاوكارم كاك كوردەى بەرێوەبەرى رادێو نەوا
Wednesday, 27/05/2009, 12:00
1251 بینراوە
ئەمرو بابەتێك لە كوردستانپۆستدا بڵاوكراوەتەوە كە باسێكى بەرێزتانى تێدابووە، بەرێزیشتان شك لەوە دەكەن كە من ئەو بابەتەم نوسیبێ یان بڵاوكردبێتەوە.
بەرێزم پێش ئەوەى ئەو بابەتە داببەزێ خۆم و خۆت پێكەوە بە تەلەفون قسەمان كرد و دەستخۆشى ئەوەم لێكردیت كە ئەو ماوەیە پێكەوە لە كۆمپانیاى وشە و تەلەفزێۆنەكەى كارمان كردووە، پێش هەژدەساڵ لەمەوبەریش وەك دامەزرێنەرى تەلەفزیونى گەلى كوردستان كارمان پێكەوە كردووە و یەكترمان ناسیوەوە، تا ئەم كاتە سادەترین كێشە نەكەوتوتە نێوانمانەوە و وەك هاوڕێ و هاوكار پێكەوە کارمان كردووە.. بۆیە لێرە و لەرێگەى ئەم سایتەوە كە ئەو بابەتەى لە سەر بەرێزتان بڵاوكردۆتەوە من بێئاگایى خۆم لەو نووسراوە رادەگەیەنم، من هیچ پەیوەندیەكم بە کوردستانپۆستهوه نییە كە تەنها سەرپەرشتیارەكەى براكەمە.. له ڕاستییدا زۆرن كەسانى وەك بەرێزتان كە بابەتى لەسەرى دادەبەزێت بەمنى دەزانن وەك چۆن پێش ساڵ و نیوێك كاك عومەر فەتاح، له سهر چهند بابهت و نووسینێک بە بریارێكى دیكتاتۆرانە منى لە پۆستى بەرێوەبەرى تەلەفزێۆنى پەروەردەیى لاى برد، گوایە من لە سەرى دەنووسم و هاریکاری ئهو سایته دهکهم، کاتێک دەریش كەوت وەها نەبوو، بهڵکو نزیكترین كەسى خۆى بوو لە سەرى دەنووسى، بۆیە داوا لەكوردستانپۆست دەكەم ئەوانیش روونكردنەوەیەكى خۆیان بۆ كاك كوردە بنووسن، که نەدەبوو هەرلەپاش دووركەوتنەوەى کاک کورده بە یەك رۆژ، فیشەكى پێوە بنێن، دواتر ئهو بهڕێزه بە منى بزانێ. دەكرێت كوردستانپۆست زیاتر چاوى بكردایەتەوە و بە دواداچونى بكردایە، ئایا كوردە خۆى فرۆشتوە بە تاڵەبانى یان هۆکارێکی تر له پشت دوورکهوتنهکهوهیه؟ له ڕاستییدا کاک کورده ماوەى ساڵ نیوێكە بەرێوەبەرى ئەو كەناڵەیە و منیش باش دەزانم كە هیچ موچەیەكی وەرنەگرتووە و فشارێکی زۆرى كارمەندانى رادێوى لە سەر بووە، كە واز لە تەلەفزێون بهێنێ و سەرقاڵى رادێۆكەى بێت، چونكە سهرقاڵبوونی لەو تەلەفزیونه، كارى كردبووە سەر رادێوكەى.. دەكرا ئەوەى ئەو بابەتەى لە سەر كاك كوردەى هاورێم بڵاوكردۆتەوە، كەمێك ویژدانى هەبووایە نەك پاش رۆژێ كورده بكاته خۆ فرۆش.
کوردستانپۆست: پاش ئهو ڕوونکردنهوهیهی کاک ئاسۆ، ئێمهش داوای لێبووردن له کاک کورده بابهتهکهش لابرا، دیاره ئهو ههواڵه وهک له میدیاکاندا هاتووه، ئهو کهسهی وا لێکردووه که فرسهت بهێنێ و لهم لاوه جێگای پێ لهق بکات، ئهوهی ئهو کارهشی کردووه، ههوڵ دهدهین ئای پی ئهدرێسهکهی لهگهڵ کات و شوێنی ناردنهکهی بدۆزینهوه و کاک کوردهی لێئاگادار دهکهینهوه.