کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كونفرانسی گۆڕان ، عەقلیەتی نوێ یان هەر كۆنەكان...!

Tuesday, 05/06/2012, 12:00






هەموو حیزب و لایەنێكی سیاسی كە دادەمەزریت ، دەبێت پیداویستی قوناغەكە و نەتوانینی هەڵسانی لایەنە كۆنەكانی سەر ساحەكە بە ئەركی میژویان بەرامبەر بە توێژەكانی گەل لەو وولاتەدا و جێبەجێ نەكردنی دروشمەكانی بانگەوازى بو دەكەن دواكەوتنی بەرنامە و عەقلیەتی سەركردەكانی لە قوناغ و سەردەم و داهاتوو و نارازیبوونی بەشیكی خەلك لە زۆر لەو سەركردانە و كردار و كردەوە و هەلوێست و هەلسوكەوتی ناراست بەرامبەر بە مەبەستە جیاجیاكان ، گەران بە دواى ئەلتەرناتیڤی نوێ بە بەرنامە و عەقلیەتی نویێ جیاوازتر كە لە گەل وویست و داخوازى و ئارەزوەكانیان گونجاوتر بێت و بتوانیت ئەوەى كە كۆنەكان ئەنجامیان نەداوە ئەو ئەنجامی بدات یان بە باشترى بكات لە دیدى خۆیانەوە . جا ئەوانە فاكتەرى سەرەكین كە حیزب و لایەنی نۆى دروست دەكات و دەیخولقێنیت و دەیهێنیتە كایەوە ، بەو هیوایەى كە داكوكی لە و داخوازی و ئاەزوانە بكات و كراوە بیت و بە هەمان گیژاوەى كونەكاندا نەروات و توشی هەمان نەخوشی و هەڵە و گرفت و كەلینەكانى ئەوان نەبێت و بە ریچكەى ئەواندا نەروات .
حیزبی واش گوڕانىكارى لە بیرى خەلك و هەوشیارى وبارى بابەتی دەیسەپێنێت (فەرچى دەكات) نەوەك دروستبوونی لە كارەكتەرە كونەكان و بە هەمان عەقلیەتی تەنگوچەلەماوى رابردوو ، ئەگینا گەر لە سەرەتاش گەشە بكات و خەلكی نوێخواز كە بە ئومید و ئەلتەرناتیڤی دەزانن لە دەورى كوببنەوە وا پاش ماوەیەك لە گەل واقیعیكی تالدا رووبەروودەبنەوە ، ئەوەش كە ئەمانەش هەر ئەوانەى كۆنن بەلام بە شێوەى كوپێەكى نارێكى كۆمیدیانە دێنەوە مەیدان و بۆیان دەردەكەویت كە گرفتارى لایەنیكی كۆنی تر بونەتەوە كە لاى زۆر كەس راستەقینەشیان ئاشكرا نی و سەرلەنوى بەوانەوە بەستراونەتە ، گیرودەى كیشەیەك دەبنەوە دەربازبوون لێی وا ئاسان نەبێت و دەكەونە دوریانێكەو كە ناچار بن جارێكی تر سەرلەنوێ بۆ لایەن و ئەلتەرناتیڤیكی نوێ تر بگەڕین یان بەوە قایل بن و مل كەچ بكەن ، یاخود وەك حیزبە كونەكان بكەونە ململانی ناوخۆ و ناچاربن بۆ دەسەلاتی ناوحیزب هانا بەرنە بەر لایەن و تاقمە جیاوازە كۆنەكان كە ات پەرت و بلاو نەبنەوە و بگەنە شتێك بە شێوەیەك واى لێ دیت ئەمانیش خویان وون بكەن (یستعیر بالنار من الرمچاو و هەمان تاێ و هەمان حەمام) لەوكاتەش دروشم و نویخوازیش دەبێتە خەبەرى رابردوو .
جا گۆڕان زیاتر بەو شێوە و لە سەر بنەماى دووەم دامەزرا ، لە ناو یەكیتی بەو هویانەوە كە باس كران و هەموو كەس دەیزانێت قەیرانی قول دۆروست بوو ، جەماوەرەكەى پڕ بوو و لێی دلگران بوون و بە شوێن دەرفەتێكدا دەگەڕان كە یان ناوخو بە بنەرەتی ریفورم و چاكسازى تێدا بكرێت (نەوەك بەو شێوەیەى كە كۆمەلێكى زورى ئەوانەى بانگەشەیان بۆ ریفورم دەكرد خۆیان لە هەموو سلبیات و ناتەبایەكان بە زیاتر لەوانى تر بەشدار بوون ...) یاخود لایەنیكی نوى بە عەقلیەتی نوى بیتە كایەوە و هیچ نەبێت ئوپوزسیونیكی مودیرن دروست بكات گەر دەسەلاتیش نەگۆریت ، بویەش لە سەرەتادا خەلكیكی نویخواز و خەلكى بیلایەن و تەنانەت زۆر لە خەلكى حیزبەكانیش دەنگی پێبەخشی بە ئومیدەى كە بە راستی نوێخواز بن ، بەلام بەرە بەرە دەركەوت كە كارەكتەرە كۆنەكانی ناو یەكیتی خەریكە دەست بەسەر هەموو بوارەكانی ناوەندى بریارى گۆڕاندا دەگرن یان ریژەیەكیشی لە كەسانی زۆر بە واتە و دروشم توند رەویش كە گەرچ بە واتە لە گەل كۆنەكان جیاوزیش بن بەلام لە ناوەرۆك وئامانج و لە مومارەسە زۆر نزدیكن و یەك دەگرنەوە وەك لە زور مەبەست دەركەوت كە زۆر لەوانە دیسانەوە خۆلیاى دەسەلات و نفوزن و لە زۆر لە هەلویستەكانیان لە گەل دروشمەكانیان ئەرز و ئاسمانیان فەرقە .
لە ناو گۆرانیش كە هیشتا كونفرانس و یەكەمین كۆنگرەشیان نەبەستوە خەریكی ململانێكان دەكەونەروو و زەق دەبنەوە ، لە بەر ئەوەى گروپەكانی ناوى بە شێوە و مەرام و ئامانجی جیاوازەوە كۆبونەتەوە ، ئەوەش بەرەنگارى حیزبەكانی دەسەلات و بە تایبەتی یەكیتی نیشتمانی كوردستان و لاى خەلكیش خۆیان بە جیاوازتر پیشان بدەن و ماوەیەكی تریش رولی داهاتوو ببینن لەو كاتەى گەیشتبونە لەتكەى دەسەتیكی كە زۆربەیانی شایستە نەبوون و زۆر زیاتر بوو لە توانا و شارەزایی و كەسایەتی خۆیان، بەشیك لە سەركردە كۆنەكانی ناو یەكیتی كە لە گورانن سەركردەكانى یەكیتیان كردوە بە ئامانج نەوك بۆ گۆرینی بارودوخی كوردستان (كە خویان بەشدارى گەورە بوون لە خولقلندنی) بەڵكو بۆ ئەوەى گەنجانی گوران راستی ئەوانیان بیر بچێتەوە و نەیانبینن و بەوە خەلك بگەوجێنن ، بۆ ئەوەش جارێكى تر دەست بەسەر جولان و بیرى نۆشدا بگرن كە خەریكە دەخەملێت و خەلكی زۆر روتێدەكات .
ئیستا كە گرتنى كونفرانسە ناوچەەیەكانی گوران نزدیك بوەتەوە ئەوان (كە زۆر شارەزان لە تاقمگەرى و وەستای ئەوەن و هەمیشە كە لە ناو یەكیتیش بوون لیستەیان ئامادە بووە خەلكانی خویانیان سەپاندوە و بە پارە و ئیمتیاز نەفسیەتی نزمیان كۆكردوەتەوە وەك پیشەى هەمیشەییان و لە ژیر چەترى دیموكراتیدا كە زۆر كەس لە ناوەروچكى نەگیشتوە و دەركى نەكردوە و زۆرینەیان بە هەموو ریگایەك مسوەگەر كردوە و دەیانەویت ئەمان رول ببینن و ئیستاش زۆر لە دەسەلاتەكانی ناوگۆرانیان بە دەستە ، ئیمكانیاتی مادیان هەیە ، كومەلێك لە هەلسوراوەكان بە فەرمانى ئەوان دەجولێن و بە شێوەى مونەزەم كاریان بۆ دەكەن و بەرژەوەندیشیان لە بنەرەتدا یەك دەگریتەوە گەرچ بە رەوالەتیش ناكۆكیان هەبێت لە بەر ئەوەى خویانیان پى چاكترە لەوەى دەسەت لە دەستیان بە گشتی دەرچیت ، لە بەر ئەوەش دەبێت نویخوازە راستەقینەكانی ناو گۆران ئەوە باش دەرك بكەن و بزانن كە ریگایەكی سەختیان لە بەردەمدایە و دەبێت خۆ كۆ بكەنەوە و خۆئامادە بكەن و فریوى بەڵینی كاتی كونفرانس نەخۆن ، كۆنەكان لە چەندین هەلبژاردن بەشدار بوون و زۆربەشیان وەستاى زور لیهاتووى تاقمگەرى و (تەكەتول) ن بویە بردنەوە لەوان ئاستەمە و رەنگە بۆ رازیكردن لە لیستەكانیان چەند كەسی نویێ تیدا بیت كە پاشان بەرە بەرە پەراویزیان دەخەن گەر مەرامیان بەوان نەما و گۆرانیش بەهەمان دەردى یەكیتی دەروات لە سەرەتاى دروستبوونیًوە و لە یەكەم كونگرەدا و هەموو نەخوشیەكانى بە زەقتر و خرابتر بۆ گویزراوەتەوە .
گەر ئەوانەى خویان بە نویخواز دەزانن هەموو تواناكانیان نەخەنەنكار و لە ئیستاوە زور وریا نەبن بەرەنگارى ئەوە نەبنەوە وا گورگانخوار دەبن و كاتیك دەزانن كە كەوتوونەتە بەر بەرداشی لایەنەكانى ناكۆكى كە ئەمان ناتوانن لەوان ببەنەوە لە بەر ئەوەى هیشتا فیرى فرتوفیلى ناو كونفرانس نەبوون و شان لە شانی وەستاكانی ئەو بوارە نادەن لەوەدا . بۆیە دوراندنیان لەو ململانێیە ئیحتمالى زیاترە . ماوەیەكی نزدیكی داهاتوو ئەوە دەسەلمینیت و ململانى ناو گوران قولتر دەكاتەوە گەر ریگاى كونەكان بدریت بەو شیوەیە كار بكە ، چارەنوس و داهاتووى گۆڕان و بەرنامە و ریرەوى كارى دەستنیشان دەبێت كە ئاخۆ گۆڕانە یاخود هەر كۆنەكەیە و روپوشیكی تەنكى بەسەردا دراوە و دەبیتە حیزبێكی پارچە پارچەى چەند تاقم و هەلویستی جیاواز ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە