کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانی کوردستان پشتگیری له‌ تورکیا و ئێران ده‌کات بۆ په‌لاماردانی قه‌ندیل

Thursday, 25/08/2011, 12:00


له‌ سه‌ر داوا و به‌ فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی کرد، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی حکومه‌ته‌که‌یان قسه‌یان له‌سه‌ر هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی تورکیا و ئێران و تۆپارانکردنی به‌رده‌وامی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ و رێگاپێدانیان به‌ هاریکاریی چه‌کدارانه‌ی پارتی و یه‌کێتیی هه‌ڵویستی خۆیان ده‌ربڕیی و بڕیاری خۆیان ده‌رکرد.
کوردستانپۆست له‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ یه‌که‌مجار ئه‌م هه‌واڵه‌ راده‌گه‌یه‌نێت که‌وا له‌ ماوه‌یه‌ی چه‌ند کاتژمێری داهاتوودا، وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت په‌رله‌مان بڕیاره‌که‌ی خۆی بڵاوبکاته‌وه‌، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ ئیدانه‌کردنی چه‌کداره‌کانی قه‌ندیل و په‌که‌که‌ و پژاک، هه‌روه‌ها پشتگیری په‌رله‌مان و حکومه‌ت بۆ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و تورکیا، ئه‌وش به‌وه‌ی که‌ ده‌بێت ئه‌و چه‌کدارانه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ چۆڵ بکه‌ن.
شایانی باسه‌ کۆمه‌ڵه‌ و یه‌کگرتوو له‌ ده‌رکردنی بڕیاره‌که‌ وا بێلایه‌نی خۆیان راگه‌یاند، ته‌نها فراکسێۆنی گۆڕانی دژی ئه‌و بڕیاره‌ بوویه‌وه‌، پارتیی و یه‌کێتیی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان چوونه‌ پاڵ تورکیا و ئێران و بڕیاره‌که‌یان ده‌رکرد، هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانی یه‌کێتیی ویستیان بێلایه‌ن بن، لێ له‌ دواجاردا ئه‌وانیش چوونه‌ته‌ پاڵ پارتیی و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ پێکه‌وه‌ بڕیاره‌که‌یان ده‌رکرد.

XX
په‌یامنێری کوردستانپۆست له‌ ناو  په‌رله‌مانی کوردستان- هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە