ئه‌مجاره‌ش بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی
Saturday, 26/01/2013, 12:00
یه‌كگرتوو ناڵێت واقیعه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه كه ئیتر كورد له خاوه‌نی خه‌باتێكی مێژوویی و چه‌ند سیاسهكی زیره‌كه‌و له ئێستادا فشاریان بۆ توركیا هێناوه‌و ناچاریان كردوه كه دان به كورددا بنێت ،به‌ڵكو ده‌ڵێت ئه‌وه ئه‌ردۆگانه كه دۆستی كورده‌و ده‌یه‌وێت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌یره به‌ڕاستی ئهردۆگانێك كه خه‌ریكی كورد كوشتنه،ئهردۆگانێك كه ڕۆژانه به‌ده‌یان گه‌نجی كورد ده‌ستگیر ده‌كات،ئهردۆگانێك كه سه‌گه‌كانی به‌رده‌داته منداڵانی كورد‌و ده‌ستیان ده‌شكینێت،ئهردۆگانێك كه‌به‌رپرسه له تاوانی ڕۆبۆسكی و پێویسته دادگایی بكرێت، كه‌چی یه‌كگرتوو خه‌ریكه ده‌یكاته فریاد ره‌س لێمان،ئاخر كورد كه 30% توركیا پێك ده‌هێنێت و كه ئه‌ردۆگان وه‌زاره‌تێكی پێده‌دات، ئه‌مه كوا ده‌ستكه‌وته بۆ كورد؟ ئه‌ترسم ئه‌مه ئه‌و دادپهروهریهتان بێت كه كردوتانه به‌دروشمی سه‌ر لۆگۆكهتان؟ به‌ڕێزان پێویست ناكات كه ئه‌ردۆگان درۆیه‌كی كرد ئیدی ئێوه لێره‌وه ده‌ست به بوغزهكانتاندابێنن و قسه‌كانی بۆ ئێمه دهبارهو سه‌دباره بكه‌نه‌وه،چ پێویست ده‌كات كه ئه‌ردۆگان قسه‌ی بریقه‌داری كرد ئێوه تهرجومهمان بۆبكه‌ن و توشی شاگه‌شكه ببن پێیان،ئیوه نه‌ته‌وه‌یه‌كتان له‌بیر چۆته‌وه‌و كردوتانه به‌قوربانی ئایدۆلۆژیاكی حزبی،كه ئاماده‌ن هه‌موو چاوپۆشیهك له هاوخهباتیكتان بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌كو ئێوه بیرده‌كاته‌وه،ئیدی به‌لاتانه‌وه جیگه‌ی پرسیارنیه كه 20 ملیۆن خه‌ڵكی زیندانكردوه،ئێوه پێویسته بزانن له‌كوێ ئه‌ژین و له‌كوێ قسه‌ده‌كه‌ن و بۆكێش قسه‌ده‌كه‌ن؟من چومه‌ته توركیا‌و بینیومه كه له گومرگی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه هه‌تا ماردین ته‌نانه‌ت وه‌زعی ڕێگاوبانه‌كان له سه‌رده‌می ئه‌ردۆگاندا نه‌ك هه‌رئه‌وه‌ی باشتر نه‌كراون به‌ڵكو وێرانتر كراون،پێویسته ئێوه تاوێك چاوتان بكه‌نه‌وه‌و ببینن كه ئه‌وه‌ی ڕۆژانه به‌رامبه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كرێت له توركیادا ئه‌ردۆگان ده‌یكات نه‌ك هێزیكی تر،هه‌رچه‌نده من دڵنیام ئه‌سڵه‌ن ئه‌ردۆگان پێویستیشی به ئێوه نیه كه به‌شان و باڵیدا هه‌ڵبده‌ن،ئه‌ردۆگان به‌ده‌نگی ئیوه نه‌بۆته سه‌رۆك وه‌زیر تا به‌م شێوه‌یه به‌شان و باڵیدا ههلبدهن،با له‌وه‌ش گه‌ڕیین ئاخر حزبێكی وه‌كو ئێوه كه ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانتان له سێ پارێزگای بچوكدا له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕناكات چیتان پیدهكریت بۆ ئه‌ردۆگانی بكه‌ن؟ئه‌و هه‌موو پیاههڵدانهتان بۆ ئه‌ردۆگان بێجگه له‌وه‌ی كه خۆتانی پێ ناشیرین ده‌كه‌ن هیچ ئه‌نجامێكی دیكه‌ی نابێت بۆ تان،بۆیه ده‌بێژم تكایه رایگرن،ئیدی به‌سه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست