کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی شاراوەی كوردستانی نوێ بۆ تاڵەبانی

Friday, 13/01/2012, 12:00


لەم رۆژانەدا یادی لەدایك بونی رۆژنامەی كوردستانی نوێی یەكێتیمان كردەوە، زۆر قسە و راو بۆچوون خرایە رو، بەڵام راستترین بۆچون و بایەخدارترین تێڕوانینی رۆژنامەنوسان و كارمەندانی ئەو رۆژنامەیە دێزە بەدەرخۆنە كرا.
كوردستانی نوێ زمانحاڵی حیزبێكە كە تا ئێستا سەركردایەتیەكەی ئامادە نیە گوێ لەو هەمو گلەیی و نارەزایەتیانەی رۆژنامەنوس و نوسەرەكانی بگرێ، ئەوەی لەم یادەدا هەمو رۆژنامەنوسەكان لەسەری كۆك بوین، ئەم خاڵانە بو
1- بۆچی تیراژی رۆژنامەكە زۆر دابەزیوە.
2- بۆ خوێنەرانمان كەمی كردوە؟
3- بۆچی نوسەران و رۆژنامەنوسانی دەرەوە هیچمان بۆ نانێرن؟
4- بۆچی پەیوەندیمان لەگەڵ رۆژنامە و بڵاوكراوەكانی تردا خراپە یان نیە؟
ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیاری تر هەبون، بەڵام جێگەی داخە دوای گلەیەكی زۆری كارمەندان لە مامەڵە و هەڵسوكەوتی بەعسیانەی ستران عەبدوڵای سەرنوسەر، كەس بەدەنگمانەوە نەهات.. ئایا جەلال تاڵەبانی بەرەوای ئەزانێ سەرنوسەرێكی دیكتاتۆر بەرپرسی رۆژنامەكەی بێ؟ ئایا تاڵەبانی ئەزانێ كە چەندین رۆژنامەنوس بەهۆی قیراندن و جنێوی ناشرینی سەرنوسەرەوە رۆژنامەكەیان بەجێ هێشتوە؟.
بەڵێ كوردستانی نوێ ڕێڕەوێكی خراپی گرتوە، خەریكە زۆر لە یەكێتی زیاتر دائەرزێ و گەندەڵی سەری بخوات.. ئەگەر تاڵەبانی هەواڵپرسیەكی كارمەندانی ئەم رۆژنامەیە نەكات بۆ لێپێچینەوە لەو سەرنوسەرە دیكتاتۆرە، ئەوا لە نزیكترین دەرفەتدا هەڵوێستی خۆمان ئەنوێنین یان رونتر نەفرەت لەو رۆژنامەیە ئەكەین كە بۆتە جەنگەڵستانێك لەناو رۆژنامەگەری كوردی دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە