ئاشكرا کردنى گەندەڵییەکانى کۆمەڵێک دەزگاى گەندەڵى پارتى
Monday, 10/06/2013, 12:00
1287 بینراوە
ئەمە بەشى دووەمە لە گەندەڵییەکانى گۆڤار و ڕۆژنامەکانى میدیا سەنتەر
ئەمجارە باسى 4 گۆڤارو ڕۆژنامەیەک دەکەین (ڕۆژنامەى هەولێر، گۆڤارى ڕامان، گۆڤارى گەپ، گۆڤارى تاو).
پلەى یەکەمى دەزگا گەندەڵەکانى پارتى ڕۆژنامەى هەولێرە کەوا سەرنووسەرەکەى (جەواد قادر) بوو لەبەر گەندەڵییەکانى هەڵهاتە ئەوروپا ، ئەو گەندەڵییەى کەوا لەو دەزگایە دەکرا لە هیچ دەزگایەکى دیکە نەبووە و نابێت.
نەسرییەى ئەو دەزگایە نزیكەى ٢٤ ملیۆنە و بێجگە لە پارەى ڕیكلام نزیكەى ٣.٤ دەفتەر بوو ئەو پارەیەش دەچووە گیرفانى سەرنووسەر و خزمەکانى ، جەواد قادر بە تەنها خۆى ٤ وەنەوشە و ڤێلایەکى هەبوو ، هەمووى بە پارەى پارتى ، جگە لەوەش ٤ شوفێرى هەبوو ، و ٣ کارمەندى بەناو بەڕێوەبەرى ژمێریارى هەبوو ئەوانیش لە خۆى گەندەڵتر بوون ، ئێستاش خاوەنى ڤێلا و سەیارەى مۆدێل بەرزن، ئەو ٤ بەڕێوەبەرى ژمێریارییە بەناوى (دڵشاد، پێشڕەو،ڕزگار،شوان)
کە ئەمانە خزمى (جەواد قادر)ن و ئێستاش بەردەوامن لە کارەکەى خۆیان و لە هەمان پلەن
جەواد قادر بێجگە لە مووچەکەى کە ٢.ملیۆن دینار بوو، نەسرییەکەشى نزیكەب ١.ملیۆن دینار بوو. و جگە لە پارەى هاتوچۆ ، کە خاوەنى سەیارەى تایبەت بە خۆى بوو ، بەڵام پارتى پارەى هاتووچۆى بۆ سەرف دەکرد، جەواد ئەو پارە خەیاڵییەى کە لە پارتى دزى هەڵهات بۆ ئەوروپا ئێستا لەوێ خاوەنى ڤێلایەکى گران بەهایە،
ئەوە باسێکى زۆر کورتى گەندەڵییەکانى ڕۆژنامەى هەولێرە.
پلەى دووەمى گەندەڵییەکانى دەزگاى پارتى گۆڤارى (ڕامان)ە نزیکەى ١٥ ساڵە ئەو گۆڤارە هەیە ئەگەر بێت و سەیرى ژمارە ١ ى ئەو گۆڤارە بکەین بەراوردى بکەین لەگەڵ دووا ژمارەى ئەم گۆڤارە ، هیچ گۆڕانکارییەکى تێدا نەکراوە ، ئەو بابەتانەى کەوا لە ڕامان بڵاو دەکرێتەوە هەمان ئەو بابەتانەیە کەوا لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانى دیکە دەبینرێ یان کۆمەڵە شیعرێکە لە کتێبى چەند شاعیرێک وەرگیراوە ، لەگەڵ ئەم هەموو کەم و کورتیە نەسرییەکى زۆریشى هەیە و تەنها بۆ گیرفانى سەرنووسەر و کۆمەڵێک خزم و کارى سەرنووسەرە لەگەڵ چەند نووسەرێکى وەهمى لەگەڵ بەڕێوەبەرى ژمێریارى هەموومان دەزانین ئازاد عەبدولواحید ٤ براى هەیە موچەو و پارەى نەسریەش وەردەگرن بێ ئەوەى ١ رۆژیش لەو گۆڤارە دەوام بکەن جگە لەوە خزم و کەس و کارى زۆرى هەیە لەناو لیستى کارمەندە دامەزراوەکان مانگانە دەچێتەوە ناو گیرفانى کاک ئازاد، ئەمەش گۆڤارى ڕامان بێجگە لە گەندەڵییەکانى دیکە کەوا ئێمە لێى بێ ئاگاین.
گۆڤارى گەپیش بە پلەى سێیەم دێ لە دوواى ئەم گۆڤارە گەندەڵە ، خۆزگە بمانتوانیبایە ناوى گۆڤارى لێ بنێین چونکە نە گۆڤارە و نە ڕۆژنامەیە ، تەنها کۆمەڵێک قسەى بێ سەر و بەرە بە شێوەیەکى هەزەلى و بازاڕى و ئەوەش ڕەنگدانەوەى شەخسیەتى سەرنوسەرە فاشلەکەى ئەو گۆڤارەیە کەوا ناوى(محمد قادر)ە هەمیشە ئەو گۆڤارە دادەبەزێتە سەر پارتى و نەسریەکەشى لەلایەن پارتییەوە وەردەگرێ ،ئیدارەى ئەم گۆڤارە پێک هاتووە لە سەرنووسەرى گۆڤارەکە (محمد قادر) و لەگەڵ زاواکەى و لەگەڵ کۆمەڵێک کارمەند کە تەنها بەناو لەو گۆڤارەدان مووچەکەیان دەچێتەوە گیرفانى سەرنووسەر، جگە لەوەش براى و کوڕى و خوشکى و کوڕە خوشكى ژنى و کۆمەڵێک خزمەکانى خۆى کە لە سلێمانین و بەناوى پاداشتەوە کۆمەڵێک پارە دەدزن.
پێش گەیشتنى نەسرییە بۆ ناو دەزگا پارەکە هەمووى دابەش کراوە سەر خزم و دۆستانى محمد قادر (گیرفانى محمد قادر)
حەمە بێجگە لەو دزییانەى کە دەیکات، نەسرییەى سەرنووسەر(تایبەتە بە مەکتەب ناوەند)، کرێى هاتووچۆ، پارەى کارتى مۆبایل و ئەنتەرنێت ، نەسرییەى تایبەت بەخۆى لە گۆڤارەکەى خۆى هەروەها (گۆڤارى تاو) ، وەێڵى خواردن و کەل وپەلى ماڵى خۆى) هیچ نەماوە پارەى حەفازەى مناڵەکەى و ژنەکەى بهێنێت و بیکاتە وەێڵ و سەرفى بکات،زۆربەى خەڵك دەزانێ پێش ئەوەى محمد قایر بێتە ناو پارتى ساحێبى ٥٠ مەتر عەرد نەبوو ، ئێستاش خاوەنى ٥ ماڵ و بێجبگە لە عەردەکانى ، ئەوەش سەرنووسەرى گۆڤارێكى دیکەى پارتییە ، کەس نازانێت هۆیەکەى چییە ئاوا لێى بێ دەنگ بوونە تۆ بڵێى (محمودە سوور) بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى ڕاگەیاندنى پارتى دەستى لەو دزییە نەبێت بۆیە لێى بێ دەنگ بووە، لە پلەى گەندەڵییەکانى گۆڤارەکان ، گۆڤارى تــــــاو بە پلەى چوارەم دێ ، هۆکارى گەندەڵى ئەم گۆڤارەش ئەوەیە کە سەرنووسەرەکەى (سۆنیا ێدیق)ە کە بێ ئاگایە لە ئیدارەى گۆڤارەکەى ، پێک هاتووە لە (ساکار) کە دەکاتە (خێزانى محمد قادر) وخوشكى ساکار ، لەگەڵ کارمەندێكى ناشارەزا
ئەم دەزگایە نەسرییەکى زۆر وەردەگرێ و کەسیش گوێى لەناوى ئەم گۆڤارە نەبووە و نزیکەى ١٥ وێنەگرى هەیە و هەر وێنە گرێک پاداشتێکى خەیاڵى بۆ دانراوە و کەس نازانێ دەچێت گیرفانى کێ؟!!
بەس ئەوەى وا من لێى ئاگادارم دەچێتەوە گیرفانى ساکار و خوشکەکەى .
هەروەها نەسرییەکەش دابەش کراوە پێش ئەوەى بگاتە دەزگا بۆ وەێڵى ساکار و حەمەى مێردى ، کۆمەڵێک لە کارمەندەکانى ئەو گۆڤارە بەم گەندەڵیانە دەزانن و گلەییان هەیە و هاتونەتە لاى بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى ڕاگەیاندن (مەحمودە سور) بەڵام بێ سوود بووە
بۆ زانیارى ساکار خان کەوا بەڕێوەبەرى بەشى ژمێریارى گۆڤارى (تاو)ە تەنانەت کاتى وەرگرتنى مووچە و نەسرییەش لە دەوام نابینرێ و کۆمەڵێک ئیمتیازاتى هەیە وەک وەرگرتنى نەسرییە ، کرێى هاتووچۆ ، کارتى مۆبایل و ئەنتەرنێت ، وەێڵى (حەفازە- سانتى)
سۆنیا خانم ئەم هەموو گەندەڵییە لە دەزگاکەى دەکرێ و لێى بێ ئاگایە یان ئەوەتا خزمى خۆیەتى وسەرپۆشى لێ دەکا بەسە ئەم گەندەڵییە وخواردنى حەقى کۆمەڵە کارمەندێک ، کەوا لەبەر دزییەکانى ساکار خانم و محمەد قادر و بنەماڵەکەیان حەقییان دەخورێ .