کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی… به‌ڵی کوردستان له‌ تونس ومیسر ناچێت....ئه‌وان به‌ دیکتاتۆرێکیان ووت بڕۆ…کوردی بێ ووڵات ده‌بێت به‌ دووان بڵێن بڕۆن!!

Sunday, 17/04/2011, 12:00









 وابزانم له‌سه‌رڕووی ئه‌م زه‌مینه‌داهیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک هینده‌ی کورد نه‌گبه‌ت و به‌دبه‌خت نی یه،‌ چونکه‌ زۆر به‌ی نه‌ته‌وه‌کان خاوه‌نی ووڵاتی خۆیانن و سه‌رۆکێکیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد له‌ پارچه‌یه‌کی دابه‌شکراوی کوردستاندا جوتێکمان هه‌یه‌ که‌ بوونه‌ته‌ دووگروپی مافیا و حساب بۆ ئه‌ویاساو ده‌ستوره‌ش ناکه‌ن که‌ خۆیان دایان ڕشتووه‌..!!
 بارزانی و تاڵه‌بانی هیچ سیفاتێکی سه‌رۆک کرد نیان تیانی یه‌ و خۆیان ناو ناوه‌ سه‌رۆک!!
 گه‌رئه‌مان نه‌بوونایه‌.... ده‌مێک بوو کورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌ بوو..!!
 
 به‌ڵێ بارزانی ئه‌مجاره‌ ڕاستی کرد..کوردستان له‌ تونس و میسر ناچێت، چونکه‌ تونس و میسر ووڵاتن و خاوه‌نی یه‌ک دیکتاتۆر و یه‌ک سیستمی گه‌نده‌ڵ بوون و ده‌رپه‌ڕاندنیان ئاسانتربووله‌ودووگه‌نده‌ڵه‌ی کوردستان...!!
 هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی سیفاتی دیکتاتۆره‌کان له‌یه‌ک ده‌چێت، وه‌ک بڵێ ی په‌روه‌رده‌ی یه‌ک قووتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی دیکتاتۆری بن...!!
  به‌ڵام له‌م پارچه‌یه‌ی کوردستانی باشوردوودیکتاتۆرو دووسیستمی گه‌نده‌ڵمان هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌رپه‌ڕاندنیان ئاسان نی یه‌و کات و سه‌برو قوربانی زیاتری ده‌وێت..!!
 ئه‌م دوودیکتاتۆره‌ی کوردستان ڕێککه‌وتنێکی ستراتیجی یان هه‌یه‌ بۆ درێژه‌پێدانی   سیستمی دووئیداره‌یی گه‌نده‌ڵ..هه‌رچه‌نده‌ به‌ ڕوواڵه‌ت حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی کارتۆنی یان دروستکردووه‌، به‌ڵام منداڵێکیش ده‌زانێت که‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت که‌ یه‌کێتی یه‌ هیج ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌رناوچه‌کانی ژێر ده‌سته‌ی بارزانی یه‌کاندا نی یه‌..!!
 به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێمیش بارزانی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوچه‌کانی ژێرده‌سته‌ی تاڵه‌بانی یه‌کاندانی یه‌...!!
 
 له‌ تونس و میسر سه‌رۆکه‌ دیکتاتۆره‌کانیان جگه‌له‌ دزین وسه‌رکوت و بێ مافی و نایه‌کسانی...توانیبوویان سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری ووڵاتی خۆیان هه‌بێت و یبپارێزن، هه‌روه‌ها هاونیشتمانانیان شانازی به‌ ووڵاته‌که‌ی خۆیانه‌وه‌ بکه‌ن و پاش ده‌رپه‌ڕاندی ئه‌و دوودیکتاتۆره‌،  ده‌توانن ئاسانتروخێراترسیستمێکی باشتر و تاڕاده‌یه‌کی زۆر دیموکراتی دروست بکه‌ن!  چونکه‌ ئه‌وان بناغه‌ی ده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌ و ئاسانترپشتگیری ده‌ره‌کی ده‌کرێن!
 
 کوردستانی باشوری دابه‌شکراو به‌سه‌ر هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی..نه‌ده‌وڵه‌ته‌و نه‌ سیستمێکی دیکتاتۆری یه‌ له‌ شێوه‌‌ی زه‌ینه‌لعابدین یان حوسنی موباره‌ک  به‌ڕێوه‌ی ده‌بات!!
 ئه‌م مۆدێله‌ی کوردستان له‌ دنیادا تاقانه‌یه‌و بێ وێنه‌یه‌...بۆیه‌ لابردن وگۆڕڕانیان پێویستی به‌ مێتۆدوشێوازێکی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی جیاله‌ تونس و میسره‌...!!
 به‌ته‌نها له‌ مه‌یدانه‌کانی ئازادی یه‌وه‌ ناتوانین ئه‌م دوو گه‌نده‌ڵه‌ له‌سه‌ر کارلابه‌رین...!!
 ده‌کرێت شوێنه‌ گرنگه‌کانی کارو ژیان بکرێته‌ مه‌یدانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی شارستانی یه‌یانه‌و به‌ مانگرتنی گشتی و سه‌رتاسه‌ری کاروژیان له‌ ووڵات په‌ک بخرێت، تا له‌ هه‌موولایه‌که‌وه‌ فشاریان بۆ بهێنرێت..تا مل بده‌ن به‌ داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی..!!
 له‌ هیچ ووڵاتێکی دیموکراتیش دا خه‌ڵک ناتوانێتت ته‌نها به‌ خۆپیشاندانی مه‌یدانێک ده‌سه‌ڵات ملکه‌چی داخوازی یه‌کانیان بکه‌ن! به‌ڵکو به‌ فشارهێنانێکی جدی ده‌کرێت!
 بۆنموونه کارمه‌ندانی شوێنه‌ خزمه‌تگوزاری یه‌کان وپاسه‌کانی هاتووچۆ و ته‌کسی و  فرۆکه‌خانه‌ و....!!  تا ئه‌م دوودیکتاتۆره‌ به‌ ڕاستی هه‌ست به‌ فشاری شه‌قام بکه‌ن و بزانن که‌ به‌ بێ ده‌نگیان بارودۆخه‌ به‌ره‌وئاقارێکی تر ده‌بات و ئه‌نجامی خراپتری بۆخۆیان ده‌بێت! ئه‌وکاته‌ فریای ڕاکردنیش ناکه‌ون و که‌س نازانێت چاره‌نوسیان به‌کوێ ده‌گات!!
  ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌ ماوه‌ی 20 ساڵه‌ له‌ بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌دزن و له‌ بانقه‌کانی ئه‌وروپا دایده‌نێن و ئێستا که‌س نازانێت له‌ بانقه‌کان به‌ ناوی جۆراوجۆره‌و چه‌ند ملیۆن و ملیاریان کۆکردۆته‌وه‌...!! ئه‌وپاره‌ دزراوانه‌ پاره‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌و ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ گه‌نجینه‌ی کوردستان و بۆ خه‌ڵکی کوردستان خه‌رج بکرێت..!!
 
 ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی‌ ده‌توانێت  داوای ئه‌وپارانه‌ له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مریکا، تا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان وپه‌رله‌مانی ئه‌وروپا  بڕیاری بۆ ده‌ربکه‌ن که‌ ئه‌وپاره‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وبۆخزمه‌ت به‌م بزووتنه‌وکۆمه‌ڵاتی یه‌ی که‌ هه‌وڵ ئه‌دات گۆڕڕانکاری بنه‌ڕه‌تی  له‌ سیستمی سیاسی ووڵاتدا بکات...!!
 له‌وپاره‌یه‌ ده‌کرێت قه‌ره‌بووی هه‌مووئه‌وکه‌سانه‌ بکرێته‌وه‌ که‌ به‌ کردار شوێنی کاریان به‌جێ ده‌هێڵن بۆ فشارخسنته‌ سه‌ر تاڵه‌بانی وبارزانی تا به‌ خۆشی خۆیان بڕۆن..!!
 ئێستا زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان کراوه‌ به‌ دیلی موچه‌و له‌ به‌ر بژێوی ژیانیان ناتوانن ئه‌وبه‌شداری یه‌ جدی یه‌ بکه‌ن، چونکه‌ ترسیان له‌ ده‌رکردن له‌سه‌رکارو سزادان هه‌یه‌!!
 
 له‌ دوێنێ وه‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که‌ پاره‌کانی قه‌زافی دیکتاتۆر له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ بڕیارێکی یه‌کێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئازاد بکه‌ن بۆ خه‌رجکردنی پێویستی یه‌کانی خه‌ڵکی سڤیل و ئۆپۆزسیۆنی لیبیا...!!
 قه‌زافی دیکتاتۆر به‌س ته‌نها له‌ ئه‌ڵمانیا 6 ملیار دۆلاری هه‌یه‌...!!
 
 تاڵه‌بانی به‌ ڕه‌سمی  سه‌رۆکی عێراقه‌ به‌ڵام له‌ سلێمانی و ناوچه‌کانی ژێرده‌سته‌ی یه‌کێتی ده‌ربچێت، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر یه‌ک بستی تری خاکی عێراق دا نی یه‌...به‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سته‌ی بارزانی هاوپه‌یمانی ستراتیجی یه‌وه‌...!!
 
 ئۆپۆزسیۆن له‌ کوردستان تا ئێستا بوون به‌ سێبه‌ری ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ له‌ ڕاستی دا به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ ئه‌وان وه‌ک سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت پێناسه‌ی بۆ ده‌که‌ن    بوونی نی یه‌ ...!!  چونکه‌ ئه‌وده‌سه‌ڵاتانه‌ ده‌بێت له‌ چوراچێوه‌ی یاسای ووڵاتێکدا پێکبهێنرێن، نه‌ک به‌ پێ ی په‌یڕه‌وه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی...!!
 ئۆپۆزسیۆن یان تێناگات له‌م واقیعی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌گه‌رێتی یه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی  له‌ کوردستان.. یان ئه‌وه‌تا به‌ هۆشیاری یه‌وه‌ خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ن، چونکه‌ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانیان ئه‌وه‌ ده‌خواێت...!!
 له‌هه‌ردووحاڵه‌تدا ئۆپۆزسیۆن له‌مانا و سیفاتی ئۆپۆزسیۆنی داده‌ماڵی و به نا ڕاسته‌وخۆ
 ده‌یانکات به‌ به‌شێک له‌م مۆدێله‌ گه‌نده‌ڵه‌ی که‌ تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌ندازیارین  و بۆته‌ واقیعێکی تا ڵ بۆ خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ...!!!
 
 ئه‌م مۆدێله‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی تائێستا سه‌رکه‌وتووبوون له‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندی به‌ناوئۆپۆزسێۆن وهه‌روه‌ها به‌شێک له‌  شه‌قامی کوردیش، چونکه‌ ناویان ده‌به‌ن به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم  وپه‌رله‌مان و حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاتدار...!!
  تاڵه‌بانی و بارزانی نه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارنین به‌مانا دیکتاتۆری و دیموکراتی یه‌که‌شی..به‌ڵکو ئه‌مانه‌ سه‌رۆکی دووباندی دزوتیرۆرخوێنڕێژو
 وسه‌رکوتکه‌رن و به‌ زه‌بری پاره‌و چه‌ک و تۆقاندن و گرتن و کوشتن ونانبڕین و...!!
  توانیویانه‌ خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌رکاروژیان ودام و ده‌زگاکانی دروستکراوی خۆیان  بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بنه‌ماڵه‌و بانده‌کان و پیاوانی خۆیان...!!
 
 ئه‌مڕۆ ماوه‌ی دوومانگه‌ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی خرۆشاوه‌وتاڵه‌بانی یه‌کان له‌ شوێنی خۆیان دانیشتوون و نه‌ک داواکانی شه‌قام به‌هه‌ند وه‌رناگرن ، به‌ڵکوبه‌رده‌وامن  له‌ پلان دانان بۆ تێکشانی یه‌کگرتوویی شه‌قام و داخوازی و ئامانجه‌کانی...!!
 
 هه‌رچی ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ وسه‌رکوتکه‌ری بارزانی یه‌ نه‌یانتوانیوه‌ له‌ومافه‌سه‌ره‌تایی یه‌ی خۆیان به‌هره‌مه‌ندبن و بێنه‌ سه‌رشه‌قام و ده‌نگیان بخه‌نه‌ پال خه‌ڵکی ناڕازی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی ....!!
 ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ده‌توانێت داوا له‌ ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا بکات تا خه‌ڵکی ناڕازی هه‌ولێریش خۆپیشاندان بکه‌ن و ده‌نگی باڕه‌زایه‌تی یان بخه‌نه‌ پاڵ سلێمانی و شاروشارۆچکه‌کانی تری کوردستان..!!
 
 داخوازی یه‌کانی شه‌قام و نه‌خشه‌ ڕێگای ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی  ڕه‌وان و پێویستی به‌ میکانیزمێکی نوێ هه‌ یه‌ بۆ مل که‌چکردنی  بارزانی و تاڵه‌بانی بۆ داوا ڕه‌واکانی خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان..!!
 
 به‌بڕوای من ئه‌و میکانیزمه‌ نوێ یه‌ به‌بێ هاوکاری ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا...ناتوانێت بارزانی و تاڵه‌بانی مل که‌چی داخوازی یه‌کانی شه‌قام بکات!
 
 ده‌کرێت له‌مڕۆبه‌دواوه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌کان له‌ مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان و مه‌یدانه‌کانی ئازادی تاراوگه‌ بخرێنه‌ گه‌ربه‌هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری هه‌موو لایه‌ن و که‌سایه‌تی یه‌ ئازادو ئازا و سه‌ربه‌خۆکان بۆ گه‌یشتنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان به‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ..!!
 .بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ فشاربهێنن بۆ ئه‌م دوودیکتاتۆره‌ی کوردستان...!!
 له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و ووڵاتانه‌  ده‌توانن هاوکاری کوردستان بکه‌ن بۆ داڕشتنی ده‌ستورێکی شارستانی و مۆدێرن و دروستکردنی ده‌سه‌ڵاتی داموده‌زگایی به‌ یاسا و ده‌ستوور..!!
 
 ئه‌م دوودیکتاتۆره‌ی کوردستان پێویستیان به‌ دووشه‌قه‌...شه‌قی شه‌قام و شه‌قی ئه‌مریکا وئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان  بۆ مل که‌چکردنی تاڵه‌بانی و بارزانی بۆ داخوازی یه‌کانی شه‌قام و کۆتایی هێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دووبانده‌ له‌ کوردستان و دروستکردنی ژیانێکی نوێ بێ ئه‌م جووته‌..!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە