کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکەم ســەرۆکى ڕۆشــنبیرى کوردســتان

Wednesday, 01/07/2009, 12:00


ئەو تایتڵەى ســەرەوەتان لا ســەیر نەبێت، چونکە دەزانم هەمووتان دەڵێن ســەرۆکى کوردســتان و ڕۆشــنبیرى و مەعریفەت کوجا مەرحەبا، ئێوەش ڕاســت ئەکەن ئەى گەلى ئومێد زیندان کراو ئەى ئەو گەلەى لە چرکەســاتەکانى ســەرەتاى مێژووەوە تا ئێســتا خەمخۆرێکى ڕاســتەقینەت نەبوو هەربۆیەش ئاوا پەرتەوازە و شــەقار شــەقار بویت و هەرگیز خۆت نەگەیاندە کاروانى شــارسـتانى هاوشــانى کۆمەڵگا زیندووەکانى جیهان، ببورن گەلى برا خوانەخواســتە لە بەر بێ ئەقڵى و ترســنۆکیتان نەبووە یان لە بەر خۆ بەکەم زانین و ئاســت نزمیتان نەبووە، بە پێچەوانەوە خاوەنى کەســانى زۆر هۆشــمەند و بیرمەند و بە ویژدان بووین لە درێژایى مێژوودا بەڵام ئاخ ســەد حەیف کە شــەخس پەرەســتى و خۆ کردنە کۆیلە ى ســەران و پادشــاهانى خۆمان و بێگانان ئێمەى داڕزاند و هەموو زانا و بیرمەندەکانیشــمان بەدەســتى فەرامۆشــى ســپارد کە ئێسـتا ئێمە ئەگەر بچینە ناو پێشــانگاى میللەتانەوە بە داخەوە هیچى وامان نیە لە تیشــکى زانســت و مەعریفەت نیشــانى میللەتانى بدەین، کە ئەمەش کەم و کوڕیەکى گەورەیە میللەتەکەمان پێوەى ئەناڵێنێ ، دەبا ئەمڕۆ لە خۆمان بپرســین ئایا تاکەى وا بەردەوام بین ؟ وا میللەتان بە گشــتى بەرەو ترۆپکى زانســت و تەکنۆلۆژى و مەعریفەت و ئازادى هەنگاوى ســەرسووڕهێنەر ئەنێن کەچى ئێمەى داماویش تازە بە تازە لە دامێنى بە کۆیلە بوون و چاو ســورکردنەوەى ســەرۆک و ڕابەرەکانماندا هەر پایدەرى بێ ئومێدى لێ ئەدەین ، بەڵام تۆ بڵێ ى ئەى گەلى برادەرینە هەروابین و ئەمڕۆ بیرێکمان لە خۆمان و ئایندەمان نەکردبێتەوە، چونکە ئەوەتا پیاوانى هۆشــیار و بیرمەندى ئەمڕۆمان مەچەکیان لێ هەڵماڵیوە و دەیانەوێت کۆتایى بەو دیلیەتى و نابوودیە بهێنن کە تا ئێســتا تیاى ئەتلێینەوە ، براینە ئەمڕۆمان ڕێکەوت نیە و هەلێکە خوداوەند بۆى ڕەخســاندووین کە مرۆڤانى ڕۆح ســووکى وەک نەوشــیروان مســتەفا و هەروەها فەلســەفەناس و بە مەعریفەتى وەک دوکتۆر کەمال میراودەلى بۆ ناردووین تا ئاســەوارى کۆیلەیەتیمان لێ داماڵن و مرۆڤى کوردیش ببێت بە مرۆڤێکى خاوەن کەســایەتیەکى ســەرفراز و داهێنەر و بچینە پێشــبڕکێ ى جیهانیەوە و بۆ جیهانى بســەلمێنین کە ئێمەش ئەتوانین خزمەت بە گشــت مرۆڤایەتى بکەین لە ڕێگاى تیشــکى زانســت و مەعریفەتەوە ، دەبا ئەم هەلەمان لە دەســت نەچێت و کە تا ئێســتا هەڵە بووین و دواى شــەخس پەرسـتى و بنەماڵە پەرســتى کەوتبووین و ئەوانیش تا ئەم ســاتە وەختە بە چاوى کۆیلە و ســەپان و خزمەتکار سـەیریان کردوین، دەبا ئەو دۆخە کۆتایى پێ بێت و لەم هەلەى کە خوداوەند پێ ى بەخشــیوین خۆمان بە یەکجارەکى یەکلایى بکەینەوە و ڕێگاى ئایندەى زیندوو بنیات بنێین ئەویش تەنها بە پاڵپشــتى کردنى ئەو کەســایەتیە ڕۆح ســووک و بیرمەندانەیە کە ئەمڕۆ هاتوونەتە گۆڕپانى نیشــتمانەکەمانەوە، با دەنگیان پێ بدەین، براینە هەموومان ســوودمەند دەبین و بۆ یەکەم جارمان دەبێت لە مێژوودا پەنجەى پەشــیمانى ناگەزینەوە ، تاکەى ئێمەش وەک ووڵاتانى جیهانى مۆدێرن ســەرۆک و پێشــەواى بیرمەند و فەلســەفەناســمان نەبێت ، دەبا نەهێڵین ســبەینێمان دووبارەبوونەوەى دوێنێمان بێت بە فەرز کردنەوەى ســەرۆک و پێشــەواى خێڵ و بنەماڵەپەرســت و خزم پەرســت بە ســەر خۆماندا و دووبارە ببینەوە بە کۆیلە و ســەپان کە تەنها موســتەحەقى نانە ڕەقمان بکەنەوە، ئەمجارە بە دەسـت خۆمانە، چى دیکەش ووڵاتانى زلهێز قوربانى نادەن بێنەوە ئازادمان بکەنەوە لە دەســت زوڵم و بێدادى، ئەمڕۆ ئەبێ خۆمان بگۆڕین و گۆڕانیش بســەپێنین بە ســەر ئایندەماندا، دەبا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ســەرۆکێکمان هەبێت خاوەن مەعریفە و ڕۆشــنبیرى بێت کە خۆى لە دوکتۆر کەمال میراودەلیدا دەبینێتەوە
ســلێمانى
29/6/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە