کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومەت بۆ پارە دەداتە ڕادیۆ نەوا؟؟؟؟

Monday, 08/11/2010, 12:00


خوێنەرى بەڕێز ئەوەى لە ناواخنى ئەم نوسینەدایە ئەو بە حەق دەوترێن و هیچ باگراوندێك یان هاندانى ئەوێكى دى لە پشت نییە تا ئەزموونى كاركردنى ئەو ڕادیۆ بە ناو سەربەخۆیەى پێ لەكەدار بكرێت، بەڵكو ئەوە زەجر و هەق پێ نەدانى بەرپرسانییەتى بە كادرو كارمەندەكانى كە كار بگاتە نوسینى ئەم بابەتە.
ڕادیۆى نەوا كە پێشتر لە لایەن هێزەكانى هاوپەیمانان هاوكارى دەكرا، ڕێگە خۆشكەر بوو بۆ پێكەوەنانى سامانێكى یەكجار زۆرى بەڕێوەبەرەكەى،، كە لێوەى توانى چەندین كۆمپانیا و باڵەخانەو تا كڕینى هۆتێل لە ئۆكرانیاى لێ بكەوێتەوە، ئەم زاتە واتە بەڕێوەبەرى ڕادیۆ نەوا پارە بەرى چاوى گرت و لە یەكەمین كاریدا بە جێى هاوكارى و دەسگیرۆى ئەو ژمارە گەنجە بەهرەدار و بەتوانایەى لە ڕادیۆكەدا كاریان دەكرد، لە پێناو ماشینەوەى پارەى بێ شوومارى ئەمریكاییەكان، گوێى بەژیانى دەیان خێزان نەدا لە یەكەمین كاردانەوەیدا چەندینى لێ لەسەر كار لابردن.
لەسەر كار لادان تا هەنوكە درێژەى هەیە تا دێت كارمەند چەوساندنەوە و بێ ڕێزى كردن پێان درێژەى هەیە دەوامێكى زۆر بە موچەیەكى كەم، كاركردنێكى زۆر بە ژمارەیەكى كەم لە كارمەند، لەگەڵ هەموو ئەم چەوساندنەوانە و بێ ارمەندى و مووچە كەمییەدا، پارە و داهاتى ڕادیۆ خۆى لە زیادى دەدات حكومەت لە لایەك هاوكارى دەكات و داهاتى ڕیكلامى ڕادیۆكەش لەلایەكى دیكەپشتیوانى مانەوەى ئەم ڕادیۆ بە ناو سەربەخۆیەن كە لافى پێوە لێ دەدات بەڵام مانگانەى ڕادیۆ، كە لە حكومەتى وەردەگرێت 5 دەفتەر دۆلارە.
ئەوەى لێرەدا دەمەوێت بیخەمە ڕوو ئەوەیە ئایا؟ حكومەت چۆن و لەسەر چ بنەمایەك زەوى دابینكرد بۆ دروستكردنى ئەو ڕادیۆیە، چۆن مانگانە بودجەى بۆ تەرخان دەكات كە لاف و گەزازى سەربەخۆ بوون لێ دەدات و بەڵام هەر جارە دار دەست و كلكى لایەنێكە ژێر بەژێر، دەپرسم ئەم ڕادیۆیە بۆ ئەو بودجە زەبەلاحەى بۆ تەرخانكراوە لە كاتێكدا كەمترینى ئەو بودجەیە بۆ كارمەندەكانە خۆ ڕادیۆ دەتوانێت بە پارە و داهاتى ڕیكلام پارەى كارمەند و تەواوى پێداویستییەكانى ڕادیۆ دابین بكات، بەداخەوە ڕادیۆ نەوا ئێستا بۆتە جێى كەسابەت و پارە پەیدا كردن، بۆتە هۆى پێگەیاندن و دەوڵەمەند بوونى چەندین كەس، لەگەڵ ئەو هەموو بێڕێزى و چەوساندنەوەیەى بە كارمەندانى ئەم دەزگایە دەكرێت، رۆژێك لە ناواخنى كاركردنى ڕاستەقینەى ئەم ڕادیۆیە نەپرسراوەتە ئێستاش نازانریت ئەو 5 دەفتەر دۆلارەى حكومەت چۆن تەخشان و پەخشان دەكرێت، نەپرسرا تاقەت و چەوساندنەوەى كارمەندەكانى لە چ ئاستێكدایە ، نەپرسرا ئەم هەموو تەقلیساتە لەسەر چ بنەمایەك؟ حكومەت كە بودجە تەرخان دەكات هەقییەتى بپرسێت چۆن لە چیدا سەرف كرا، بۆیە پێشنیار دەكەم لیژنەیەكى دارایى لەسەر بەرپرسى ڕادیۆ نەوا بگیرێت تا ئەوەى لە ژێر بەرەدا لووشى داوە دەستبكرێت بە هەناویدا و لێ بسەنرێتەوە لەلایەك، لە لایەكى دیكەش هەقى تەواوى ئەو كارمەندانەى لێ بسەنرێتەوە كە لە پێناو حەزى كوردەدا بێ كار بوون و نان براو كران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە