ئاهه‌نگه‌که‌ی به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ند کڵاو کردنه سه‌ر مام و دووباره‌کردنه‌وه‌ی سیناریۆی هه‌لبژاردنه‌کانی ته‌مووزی ڕابردوو بوو
Monday, 07/03/2011, 12:00
له ناو یه‌کێتیدا کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده هه‌ن، ئه‌وه‌نده مه‌له‌فیان پیسه و قێزه‌ونن له ناو خه‌ڵکدا له باسکردندا نایه‌ت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێكیش هه‌ن خه‌ڵک خۆشی ئه‌وێن،
ئه‌وانه‌ی که له پاشه‌ڵی خۆیان ناترسن و له ناو خه‌ڵکدا خۆشه‌ویستن هه‌میشه مام له هه‌موو بارودۆخێکی ناهه‌موار ئاگادار ده‌که‌نه‌وه، پێی ده‌ڵێن که خه‌ڵک بێزاره و داوای چاکسازی و بنه‌بڕکردنی گه‌نده‌ڵی ده‌کات،به‌ڵام هه‌میشه‌ش لای مام خۆشه‌ویست نین و هه‌ندێک جار کۆمه‌ڵه‌که‌ی تر ڕه‌نگه به خه‌تمایلیان له قه‌ڵه‌م بده‌ن،
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له ناو هه‌مان حیزبیشدا کۆمه‌ڵێک ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌کردایه‌تی هه‌یه که هه‌تا خوا حه‌زکات له ناو خه‌ڵکدا بێزراو‌و پاشه‌ڵ پیس و گه‌نده‌ڵ و پاوانخوازن،
ئه‌م سه‌رکردانه‌ی به‌ره‌ی دووه‌م ئیش و کاریان به‌س کڵاونانه سه‌ری مام جه‌لاله، هه‌میشه ئه‌خوازن مام ئاگای له شه‌قامی کوردی و ته‌نانه‌ت سلێمانیش نه‌بێت، ئه‌م پاشه‌ڵ پیسانه هه‌ر کاتێک له ڕۆژنامه ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆکانه‌وه ڕه‌خنه له یه‌کێتی ده‌گیرێت و گه‌نده‌ڵیه‌کانیان ده‌رده‌خه‌ن ئه‌وانیش به په‌له پی ی‌و که‌ی میدیا و سایتی مه‌ڵبه‌ند و کوردستانی نوێ و ڕۆژنامه نزیکه‌کانی تری یه‌کێتی لێوان‌لێو ده‌که‌ن له درۆ و له به‌رده‌م مامدا ته‌خشان و په‌خشانی ده‌که‌ن،
ئه‌م سه‌رکرده پاشه‌ڵ پیسانه‌ی ناو یه‌کێتی مام جه‌لالیان زیندانی کردووه، ده‌ستبه‌سه‌ریان کردووه و ناهێڵن ئاگای له ده‌ره‌وه بێت،
بو نمونه له کاتی دروستبوونی گۆڕاندا ئه‌م جۆره سه‌رکردانه وه‌ها مام جه‌لالیان تێگه‌یاندبوو که ئه‌وانه کۆمه‌ڵیک مناڵ و بێ ئیش و سه‌ر سه‌رین و له ده‌ست به تاڵیدا وه‌ها ده‌که‌ن و ده‌نگی هه‌مویان کورسیه‌ک نابێت،
له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی بیست و پێنجی ته‌موزدا پاڵه‌وان و دکتۆری به‌نجکردنی مام (به‌رزانی ئه‌حمه‌د کورده)بوو، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خه‌ڵکی کۆ ئه‌کرده‌وه و پاره‌ی ده‌به‌خشیه‌وه و کۆسته‌ری ده‌گرت و ده‌وروبه‌ری مامی به چه‌پڵه لێده‌ر و فیکه‌کێش ته‌نی بوو،تا ئه‌و ڕاده‌یه مامیان به لاڕیدا برد که له کاتی وه‌ڵامی پرسیارێکدا مام بڵێت گۆران له سێ کورسی زیاتر ناهێنێت،
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یی ئه‌م کۆمه‌له مشه‌خۆره‌ی ده‌وروبه‌ری مام له‌وه‌دایه‌که هه‌میشه له‌و کاتانه‌دا که‌سێک له گه‌ڵ خۆیاندا نه‌بێت له ژێره‌وه ته‌سفیه‌ی ده‌که‌ن و لای مام سوک و سه‌لیمی ده‌که‌ن، یاخود ئه‌و‌یش به زه‌بری پاره ده‌هێننه ڕیزی خۆیانه‌وه،
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی یه‌کێتی بۆ مامی کرد هه‌مان سیناریۆی ته‌موزی ڕابردوو بوو‌و، هه‌مان کڵاو بوو نایانه‌وه سه‌ری مام،
له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانه‌وه خه‌ڵکیان هێنا، کۆسته‌ریان به کرێ گرت و پڕیانکرد له موچه خۆری حکومی، هه‌زاران ئاڵای سه‌وز هێنرا و دابه‌شکرا به سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا، که‌وتنه هه‌ڕه‌شه و جا‌و سورکردنه‌وه له هه‌ر که‌سێک ئه‌گه‌ر ڕۆژێک دینارێکی یه‌کێتی خواردبێت و نه‌یه‌ت بۆ به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ند، ئه‌مجا ئیعازیان به ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی وبه تایبه‌ت کوردسات و گه‌لی کوردستان دا که فوی پیاکه‌ن و ده‌ست پێ بکه‌ن و شیعر و شانامه هه‌ڵده‌ن و بیکه‌ن به ڕۆژی خۆیان،
مامیش که ئه‌مه‌ی بینی نزیک بوو توشی شا گه‌شکه بێت و به دڵ پێ ئه‌که‌نی، کاتێک شه‌پۆلی خه‌ڵکی ئه‌بینی وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ بینینی زیندووبونه‌وه‌ی یارانی ئه‌شکه‌وت هاتبێتن له خۆشی‌دا خه‌ریک بوو باڵی ئه‌گرت ،
بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مه فریودراوه، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مه شه‌قی ترس و ترسی نان بڕین کۆی کردونه‌ته‌وه،
ئه‌بوایه مام دوای فێڵه‌که‌ی مانگی ته‌موزی به‌رزانی ئه‌حمه‌د کورده وه‌ها زوو هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تایه، ئه‌بوایه وردتر سه‌یری دۆخه‌که‌ی بکردایه،
، مام ئه‌بوایه هه‌موو ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانی با‌نگ بکردایه و گوێی له ڕه‌خنه‌گره‌کان بگرتایه نه‌ک ده‌هۆڵ ژه‌ن و ساحیره‌کان ، نه‌ک ئه‌وانه‌ی هه‌موو پیشه‌یان خه‌واندنی موگناتیسیانه‌ی مامه،
له هه‌مووی سه‌یرتر به‌شداری کردنی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بوو له‌م ئاهه‌نگه‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌بوایه ئه‌گه‌ر که‌س جورئه‌تی نه‌کردایه راستی به مام بڵێت ئه‌و دۆخه‌که‌ی تێگه‌یاندایه، چونکه ئاگاداری ئه‌وه‌ین که ئه‌و دۆخه‌که‌ی پێ خۆش نیه و ئازاری پێگه‌شتووه بۆ خوێنڕژانی مناڵی چوارده ساڵی ئه‌م شاره،
ئه‌بوایه کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بیزانیایه ئه‌وانه‌ی ئه‌م ئاهه‌نگه‌یان سازکرد خاوه‌نی کۆمپانیای نۆکان و داروده‌سته‌که‌ی بوون که هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م شاره گیری خواردووه به ده‌ست گه‌نده‌ڵی و زوحاکی ئه‌و کۆمپانیایه‌وه،
ئه‌بوایه هیچ نه‌بێت کۆسره‌ت ره‌سوڵ دوو به دوو مامی تێگه‌یاندایه ئه‌مه‌ی ئه‌و ئه‌یبینێت سیناریۆو شه‌ق و به‌رتیل و هه‌ڕه‌شه و جا‌و سورکردنه‌وه و فێڵه و هه‌ندێکی که‌می یه‌کێتی راسته‌قینه‌ن،
ئه‌بوایه ئه‌و باڵه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی که هه‌تا ئێستاش که‌مه‌کێک ویژدانیان ماوه و هه‌ندێک ڕوی ناو خه‌ڵکیان ماوه ڕاستی دۆخه‌که‌یان له مام تێگه‌یاندایه، هه‌رچه‌نده من دڵنیام مامیش ئه‌وه‌نده بێ خه‌به‌ر نیه و ئه‌زانێت دۆخه‌که وه‌هایه ، به‌ڵام ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌زانێت که توانای وه‌شاندنی گۆچانی نه‌ماوه و سامه‌که‌ی جارانی له ناو حیزبه‌که‌ی خۆشی نه‌ماوه، جگه له‌وه‌ش مام خۆشی باش هه‌ستی به‌و ناره‌زایه‌تیه‌ی سلێمانی کردووه و ده‌زانێت تازه هه‌رگیز سلێمانی نابێته‌وه به شاره حه‌یاته سه‌وزه‌که ، بۆیه له ترسی ئه‌وه‌ی پارتی ئه‌م شکسته‌ی یه‌کێتی زیاتر نه‌قۆزیه‌ته‌وه جار جار حه‌زی به‌م کۆبونه‌وه ئیجباریانه‌ش هه‌یه،
ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه گه‌نده‌ڵه‌ی چوارده‌وری له شه‌قامی کوردیش دایببڕن ئه‌وا دڵنیام که هه‌ر له که‌ناڵی(الجزیرە و بی بی سی و پرێس تیڤی و سی ئێن ئێن) ه‌وه گوێی لێ بووه و بینیویه‌تی که له سلێمانی خه‌ڵک خۆپیشاندانی کردووه و ده‌سه‌ڵات له وه‌ڵامدا قه‌سابخانه‌ی خولقاندووه و به کۆمه‌ڵ گه‌نج به فیشه‌کی بی که‌ی سی ده‌کوژێت،
به ڵام زۆر جار بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه ده‌لێم.... تۆ بڵێی مام له‌و کاته‌دا که ئه‌و هه‌واڵه‌ی بینبێت ده‌نگی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یان کز نه‌کردبێت و وه‌ها تێ‌یان نه‌گه‌یاندبێت که تیمێکی هۆلیۆد هاتوون له سلێمانی فیلمێکی دیکۆمێنته‌ری له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه به‌رهه‌م بهێنن و دوو ته‌رمه‌که‌ی به‌رده‌م فۆتۆ سیماش که که‌وتوون جل سوره‌که عومه‌ری خاوه‌ره‌و جل سپیه‌که‌ش منداڵه‌که‌ی باوه‌شێتی و ده‌رهێنه‌ره‌که له داهێنانێکی که‌م وێنه‌دا منداڵه‌که‌ی له بری باوه‌شی باوکی‌دا له‌ولاتره‌وه داناوه، جا ئه‌بێت له‌و کاته‌دا مامیش چه‌ند قسه‌ی به ده‌رهێنه‌ره کورده‌کان وتبێت که نه‌یانزانیوه شاکاری وه‌ها به‌رهه‌م بهێنن... ناهه‌قم نیه ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌ر به‌و شه‌هیدانه‌ی نه‌زانیوه چونکه مام هه‌ر هیچ نه‌بێت سه‌ره‌خۆشیه‌کیشی نه‌نارد بۆ که‌سوکاری شه‌هیده‌کان.
.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست