کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئابڕوو تکاوەکان.

Monday, 09/12/2013, 12:00


ئێوە ئەی ئەندامانی یەکێتی گەر هێندەی یەک سەرە دەرزی ئابڕووتان تیامابێت لە ناو حیزبێکدا نامێننەوە ئابڕووی سیاسیی دۆڕاندبێت.
ئێوە ئەمڕۆ ئەندامی حیزبێکن ترسنۆکترین حیزبە، بەدایک دەرگا دەکەنەوە و پاش کوشتنی رۆڵەکەی، خوێڕی خوێڕی رادەکەن و هەڵ دێن.
ئێوە پرسیارتان لەخۆتان کردوە ئەو بەرپرسە شەرواڵ بۆگەنانە بۆ دێنە ماڵتان؟
ئێوە کار بە پێوەری (ترێ بەگەنم دەکەن) شەرەف دەدۆڕێنن و پارە دەبەنەوە.
ئێوە قومارچین هەتا هەتایە نایبەنەوە.
ئێوە هەموو ڕەنگەکان دەبینن تەنها سور نەبێت. خوێن لە لای ئێوە بێ ڕەنگە، ئەوەی لای ئێوە ڕەنگی هەیە، تەنها پارەیە پارە!
هەی پارەدارە بێ ئابڕووەکان، ئێوە گەر کەرامەتتان تیا مابێت، چۆن ڕێگە دەدەن  ئەم لێپرسراوە بێ کەرامەتانە کۆبوونەوەتان پێبکەن؟ باسی سیاسەتان بۆ بکەن، ئاخر ئێوە چۆن ڕێگە دەدەن ئەم نامووسخۆرانە، باسی نامووستان بۆ بکەن؟ بێ شەرەفەکان باسی شەرەفتان بۆ بکەن؟ ترسنۆکەکانی شاخ باسی ئازایەتیی و جەسەراتتان بۆ بکەن؟ ناموس تکاوەکان باسی نامووستان بۆ بکەن؟ لە خوێن ترساوەکان باسی خوێنتان بۆ بکەن؟ ئێوە چۆن شەرم ناکەن، گوێ لە نەخوێندەوارەکان دەگرن، باسی قەڵەم و نامیلکەی شەهیدانتان بۆ دەکەن؟!
ئێوە پرسیارتان لە خۆتان کردووە بۆچی یەکێتین و لەناو ئەوانەدا ماونەتەوە؟!
ئێوە گەر ئابڕووتان تیا مابێت یەکێتی نابن!
ئەگەر وەڵامی ئەم پرسیارانەتان نەدایەوە! کەواتە ئێوەش لەم بەرپرسانە بێ ئابڕوونترن! هەر کاتێکیش ویستان ئابڕووی خۆتان بگێڕنەوە بڕۆن بۆ لای دایکی شەهید کاوە گەرمیانی.

٩-١٢-٢٠١٣
ئەنیشخەدە- هۆڵەند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە