به‌ناز و به‌ربه‌ریزم و کۆبوونه‌وه‌که‌ی بارزانی و نه‌وشیروان
Saturday, 01/10/2011, 12:00
رۆژی 22 ی ئه‌یلوولی 2011 به‌رێز مه‌سعود بارازنی سه‌ردانی سلێمانی کرد و هه‌ر ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ داوه‌تی به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو-و دانێشتنێکی دوو قۆلیییان ئه‌نجام دا. به‌داخه‌وه هیچ راگه‌یاندنێک و زانیارییه‌کی ورد‌و ته‌واو ده‌رباره‌ی ئه‌و دانیشتن و کۆبوونه‌وانه نییه. سایتی سبه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی راگه‌یاندووه که: " به‌پێی زانیارییه‌کانی سبه‌ی، له‌کۆبونه‌وه‌که‌ی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مه‌سعود بارزانیدا، باس له‌باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کراوه."
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=39661&cat=1&title= 1سه‌یریش ئه‌وه‌یه سبه‌ی هه‌ر ئه‌و تۆزه زانیارییه نازانیارییهی خۆی کردۆته بابه‌تێک بۆ لێدوان له سه‌ر سایته‌که‌دا. http://www.sbeiy.com/ku. هاوڵاتی یش له زمانی سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه رایگه‌یاند که: " ته‌وه‌رێكی تری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردنه ده‌رباره‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتوو له ئه‌گه‌ری راده‌ستكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به پارتی.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد بارزانی داوای ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كردووه و داواشیكردووه بۆچاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غداد دا هاوكاریی یهكبكهن."
ttp://www.hawlati.co/2011/09بۆ رۆژی دوایی بارزانی بۆ یه‌که‌مجار له ماوه‌ی 22 ساڵدا سه‌ردانی ناوجه‌رگه‌ی ئهنفالساتنی کوردستان گه‌رمیان (که‌لارو خانه‌قین) ی کرد. و دوای لێبوهدنی له خه‌لکی گه‌رمیان کردووه که نه‌یتوانیوه پێشتر زیاره‌تیان بکات. به پێی راپۆرتی سبه‌ی بارزانی "له کۆبونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خانه‌قین، باسی له‌وه‌کرد: نابێت نه لایه‌نی ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ستی نه‌مانی ئۆپۆزسیۆن بێت، نه ئۆپۆزسیۆنیش ئامانجی نه‌مانی حکومه‌ت و په‌رله‌مان بێت" . دوابه‌دوای سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ سلێمانی و گهارنهوهی بۆ هه‌ولێر بارازنی کۆبوونه‌وه‌ی به هه‌موو ' حیزبه‌کان کردووه‌و له راگه‌یاندنێکی کۆتایی دا که سایتی (چاو‌دێر) بلاوی کردۆته‌وه، هاتووه:
ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته په‌له له ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكرێ و له‌مه زیاتر با دوا نه‌كه‌وێ و هه‌ر كێشه‌یه‌ك له سه‌ر دامه‌زراندنی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌بێ به ته‌وافق و دوور له به‌رژه‌وندی حزبی بێنه چاره‌سه‌ركردن .
هه‌روا به‌رێزیان ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته كه‌شێكی وا له هه‌رێمی كوردستان دروست ببێ كه كه‌س نه‌توانێ سوود له كه‌لێنه‌كانی وه‌ربگرێ و فشار بخاته سه‌ر هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م رووداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌دا به‌دی كرا. هه‌روا دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كانی كوردستانیشی به هه‌نگاوێكی پڕبایه‌خ دانا بۆ ئه‌وه‌ی كاری هاوبه‌شی تیا بكرێ و گیروگرفت و كێشه‌كانی ناو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش له ناو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا بێته چاره‌سه‌ركردن.
نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان راو سه‌رنجی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و ته‌وه‌رانه خسته ڕوو و ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه كه سه‌رۆكی كوردستان پێویسته مه‌رجه‌عێك بێت بۆ ئه‌و بارانه‌ی كه له كوردستاندا ڕووده‌ده‌ن و له‌م رووه‌وه ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی _ یان كرد له هێوركردنه‌وه‌ی باری پێشوو و ئه‌و هه‌نگاوو بڕیارانه‌ی كه بونه‌ته جێی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌كان و هه‌ر هه‌مووشیان ته‌ئكیدیان لهیهكههڵوێستی و یه‌كریزی گه‌لی كوردستان كرد و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌ر رای جیاوازیش له نێوان ئه‌و هێزو لایه‌نانه هه‌بێ به‌ڵام نابێ كار بكاته سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستی به تایبه‌تی له ئاست مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كاندا و ده‌ستخۆشیشیان له سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و گه‌شته‌ی كه بۆ خانه‌قین و گه‌رمیان و سلێمانی و ئه‌و كۆبوونه‌وه دووقۆڵییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا ئه‌نجامی داوه " هتد
ttp://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=21144ده‌مه‌وێ سه‌رنجی خۆم ده‌رباره‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌و ئامانج و ئاکامه‌کانی بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان روون بکه‌مه‌وه:
1. دایه‌لۆگ:وه‌ک پرینسیپێکی نه‌گۆر و وه‌ک یه‌که‌م بنه‌مای چاکسازییه‌کی رادیکالی گشتگر هه‌میشه باوه‌ڕم به‌وه بووه‌و باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه که ده‌بێ کۆبوونه‌وه‌و دانیشتن و دانوستاندن و دایه‌لۆگ له نێو هێزه کوردییه‌کان و کوردستانییه‌کان هه‌بێ به‌لام به پێی مه‌رجه‌کانی دایه‌لۆگ: کراوه‌یی، راستگۆیی، روونکاریی (شه‌فافییه‌ت) و دیمۆکراسیبوونی دایه‌لۆگ و هه‌بوونی ئه‌جنداو ئه‌نجامی ئاشکرا به تایبه‌تی له پرسه سیاسییه نه‌ته‌وه‌یی و گه‌لیی و چاره‌نووسسازه‌کاندا. جه‌وهه‌ری دایله‌کتیکی دایه‌لۆگ راستگۆیی یه له ده‌رخستن و ده‌ربرینی ناکۆکییه‌کان و جیاوازییه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری عه‌قلانی پراتیکی کاریگه‌ر بۆیان و خۆبه‌ستنه‌وه‌ی ئه‌خلاقیی دیار به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی گشتی و به‌شداری خه‌لک له پرۆسه‌ی کراوه‌ی باسکردن و چاوه‌دێریکردن و بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆیاندا. کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزیسیۆن به کاک نه‌وشیروانیشه‌وه ئاسایی و پێویسته گه‌ر ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه سه‌ره‌تای پرۆسه‌یه‌کی نوێی دایه‌لۆگ و ئاکامێکی مسۆگهرو خێرای هه‌بێ و به پله‌ی یه‌که‌م و له پێش هه‌موو شتێکدا بۆ خه‌ڵک و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکی کوردستان و پرسی دادپه‌وه‌ریی و دیمۆکراسی و ئازادی نه‌ته‌وه‌ییاندا بێ. به تایبه‌تی که بنه‌مایه‌کی ده‌ستووریی و ئاقارێكی دیمۆکراتی یاسایی ره‌وای بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له رێگای مه‌رجه‌عییه‌تی ده‌سه‌لاتی په‌رله‌مانه‌وه هه‌بێ و جیابوونه‌وه‌یه‌کی دیار‌و رادیکالی بێ له کۆبوونه‌وه ته‌قلیدییه شکڵییه زڕو زۆرخایه‌ن و بۆش و ىیناوهڕۆک و بێ ئامانج و ئه‌نجامه‌کانی سه‌رانی کورد که گه‌لی ئێمه باش پێیان راهاتوووهو مسقاڵێ رێزی بۆیان نییه‌و هیوای پێیان نه‌ماوه‌و له میکانیزمی هه‌لخه‌له‌تاندن و ژێڕبهڕهدان و دواخستن و هێشتنه‌وه‌ی باری باو زیاتر هیچی تر نین.
2. پرۆژه‌ی گۆڕان:پرۆژه‌ی گۆڕان و پێشتر کۆمپانیای وشه که سه‌رنجی رووناکبیران و گه‌نجان و جه‌ماوه‌ری راکێشا و له 26/7/2009 دا جه‌ماوه‌رێکی زۆر ده‌نگی پێداو کردی به هێزێکی سیاسی و په‌رله‌مانی و جه‌ماوه‌ری گه‌وره له کوردستان دا‌و له نێو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا له ده‌ره‌وه‌ش، دا هه‌ندێ پریسیپ و به‌لێنی بنچینه‌یی بوون: که له سیاسه‌تی چهقبهندی ده‌سه‌ڵاتی شه‌خسی یه‌وه بۆ سیستمی دامه‌زراوه‌و دیمۆکراسی ده‌ستووری بڕوا، که ده‌سه‌ڵاتی حیزب جیا‌و که‌مبکاته‌وه‌و حکومه‌ت بکاته ده‌زگایه‌کی یاسایی سه‌ربه‌خۆ له خزمه‌تی خه‌لکدا، که پرسی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی و بنه‌بڕکردنی جیاوازی حیزبی و قۆرخکردنی ئابووری و گه‌نده‌ڵی بکاته بابه‌تی یه‌که‌می ستراتیجی خه‌باتی په‌رله‌مانی و سیاسی و جه‌ماوه‌ری ، که هه‌وڵدا سیستمێکی حوکمرانی له سه‌ر بنچینه‌ی ده‌ستوورو یاسا‌و دامه‌زراوه‌کان دابمه‌زرێنێ، که بنه‌ماکانی راستگۆیی و شه‌فافییه‌ت و دیمۆکراسی له کاری خۆیدا پێره‌و بکاو نموونه‌یه‌کی رێکخراوه‌یی مه‌ده‌نی دیمۆکراتی ناحیزبی ناستالینی نوێ ره‌چاو بکات و ببێته نوێنه‌ری هه‌موو گۆرانخوازان به جیاوازی بیر‌و بۆچوون و بیرورایانهوه و، که پشتگیری په‌رله‌مان و ده‌زگاکان و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ئازاد و میدیای ئازاد بکات، به تایبه‌تی که هه‌وڵدا له رێگای کاری په‌رله‌مانی و یاسایی و سیاسی و دیمۆکراتی و و جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وامه‌وه ئه‌م گه‌له قوربانیده‌ره له ئه‌نفالی رۆژانه‌ی مردن و کوێره‌وه‌ری و دواکه‌وتنی زانستی و ده‌رده سیاسی و کۆمه‌لایه‌تییه کوشنده‌کان رزگار بکات.
من ئه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌لک و ده‌نگده‌ران ده‌هێلمه‌وه که حوکم بدات داخۆ گۆڕان و چی و چه‌ندی له‌مانه کردووه‌و چه‌ند له‌گه‌ڵ به‌ڵینه‌کانی بۆ خه‌لک راستگۆ‌و وه‌فادار بووه.
3. ساته‌وه‌خت:ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی بارزانی بۆ سلێمانی دوای هه‌لبژاردنه‌کانی 2009 دێ که له رێگای ته‌زویره‌وه له هه‌رێمی زه‌ردا به که‌له‌گایی ده‌سه‌لاتی خۆی و حیزبه‌که‌ی، به تایبه‌تی به هۆی سیاسه‌تی موساوهمهکاری تاله‌بانی بۆ ته‌مای سه‌رۆکایه‌تی شه‌خسی خۆی که یه‌کێتی پێ گه‌نده‌ڵ و لاواز‌و په‌راوێزیی کرد، بهێڵیته‌وه و سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵی و داگیرکاری زه‌وی و ملکومال و سامانی گشتی و حوکمی یه‌کحیزبیی بنه‌ماڵه‌یی سهددامیی له ناوچه‌ی زه‌ردا په‌ره‌پێبدات، هه‌روه‌های دوای راپه‌رینه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی 17 ی شوبات دی که له لایه‌ن بکوژانی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی یه‌وه له خوێندا غه‌رق کراو، دواییش به زه‌بری هێزی سه‌ربازی داپهڵۆسهرو به هۆی بێ ستراتیجی و موساوه‌مه‌و بی پریسنیپی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه کپ کرا، هێرشی دڕندانه بۆ سه‌ر ره‌مزه‌کانی راپه‌رین وه‌ک ریبین هه‌ردی، ئیسماعیل، کاروان که‌مال و ئاسۆس هه‌ردی ، جگه له ده‌یان گه‌نجی بێکه‌س و بێ‌ناو له زیندانه‌کاندا ، ئه‌وه‌ی نیشاندا که به‌داخه‌وه ئۆپۆزیسۆن هه‌ر زوو دوای به‌کارهێنانێکی ئاشکرای خه‌لک بۆ مه‌به‌ستی حیزبیی خۆی، پشتی له‌و خه‌لکه کردوو هیچ (پلان بی) یه‌کی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و به‌دیهێنانی داوا ره‌واکانیان نه‌بوو و نییه و مه‌به‌ستی یه‌که‌م و دوایی پاراستنی بودجه‌که‌ی و هێشتنه‌وه‌ی باری باوه.
4. به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌ربه‌ریزم:به تایبه‌تی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی بارزانی له کاتێکدایه که کۆمه‌لگای کوردیی له ژێرسایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته گه‌نده‌ڵه بێ ده‌ستوورو یاسا‌و سیستم و هه‌موو به‌هایه‌کی دادپه‌روه‌ری و ئه‌خلاقییه‌دا زیاتر به‌ره‌وه به‌ربه‌ریزم و کوشتارو مه‌رگ و هه‌ره‌سهێنانی ئه‌خلاقی و زیادبوونی دیارده‌ی خۆکوشتن و خۆسووتاندن و په‌تاو نه‌خۆشی ده‌روونی و بێهیوایی و بێبه‌رهه‌میی ده‌ڕوا و قووڵبوونه‌وه‌ی کاریگه‌رییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناداپه‌روه‌ری و به‌ربه‌رییه‌تی حیزبی رۆژانه زیاتر‌و زیاتر خۆی ده‌رده‌خا. به‌تایبه‌تی تر سه‌فه‌ره‌که‌ی بارزانی هه‌ر یه‌کسه‌ر دوای خۆسوتاندنی به‌ناز جه‌وادی ده‌رچووی زانکۆ و شه‌پۆلیكی تری کوشتن له هه‌ولێرو خۆکوشتن و خۆسوتاندن دێ. هه‌ر له‌و دووسێ رۆژه‌دا که بارزانی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجامده‌دا و باسی به‌رژه‌وه‌ندی کورد‌و ناوچه دابراوه‌کانی ده‌کرد، ئاوێنه هه‌والی زیادبوونی دیارده‌ی کوشتنی نادیاری گه‌نجان و ژنانی له هه‌ولیر بلاوکرده‌وه، که هه‌ر له‌م دوو حه‌فته‌ی رابرددودا له شاری هه‌ولێر 8 كه‌س كوژراون كه 5 یان له‌ره‌گه‌زی نێر‌و 3 كه‌سیان له ره‌زگه‌ی مێ بوون، له‌ناو كوژراوه‌كاندا منداڵیشی تێدایه.)
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=15123 دیسانه‌وه دیارده‌ی کوشتنی ژنان و دیارده‌ی خۆکوشتن به‌جۆری به‌رزبۆته‌وه که دوای بیست ساڵ په‌رله‌مان رۆژێک بۆ باسی بۆش و بێئاکامی ئه‌و دیارده‌یه ته‌رخان بکاو وه‌زیری کاروباری کۆمه‌لایه‌تی بانگ بکا که خه‌لک هه‌ر ناشزانێ وه‌زیرو وه‌زاره‌تێک به‌وناوه‌وه هه‌یه. مه‌هزه‌له‌ی په‌رله‌مان له‌وه‌دایه که بۆ پرسێکی ئاوا گرنگ و بۆ ده‌زگایه‌ک که ده‌بێ زمان و ویژدان و عه‌قڵ و ده‌ستی یاسایی پاراستنی ژیان و که‌رامه‌ت و مافی خه‌لک بێ که‌چی له‌و کۆبوونه‌وه‌شدا رێگه به په‌رله‌مانتاران نه‌دراوه گفوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن و دیسانه‌وه وه‌ک منال پرسیاره‌کانیان بۆ دیاریکراوه.
[http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=39735&cat=1&titleله‌وباره‌یه‌وه کوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان بۆ (سبه‌ی) وتی: به‌شی یه‌که‌می دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان تایبه‌ت بو به بانگهێشکردنی ئاسۆس نه‌جیب، وه‌زیری کاروکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌باره‌ی زیادبونی رێژه‌ی خۆکوشتن له‌هه‌رێمی کوردستان.
وتیشی: ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بو له‌دانیشتنه‌که‌دا رێگه نه‌درا په‌رله‌مانتاران وه‌کو پێویست پرسیار له وه‌زیر بکه‌ن و پرسیارکردن دیاریکراوبو، به‌جۆرێک بۆ فراکسیۆنی کوردستانی 4 پرسیار، گۆڕان سێ پرسیار و فراکسیۆنه‌کانی دیکه‌ش یه‌ک پرسیار دانرابون، له‌کاتێکدا وه‌زیری کاروکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌قسه‌کانیدا زیاتر کاروچالاکییه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆی خسته‌ڕو.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ناڕه‌زایی لای فراکسیۆنه‌کان و به‌تایبه‌تیش فراکسیۆنی گۆڕان دروستکرد، که به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار دانیشتنه‌که‌یان به‌جێهێشت."
سه‌رنجی ئه‌و سه‌خافه‌ته بده‌ن: په‌رله‌مان خۆی وشه‌یه‌کی فه‌ره‌نسییه به مانای قسه‌کردن و گفت‌و گۆ، په‌رله‌مان ئه‌و شوێنه‌یه که نوێنه‌رانی خه‌لک له جیاتی هه‌موو خه‌لک، 5 ملیۆن که‌س، گفتوگۆ و دیباتی کێشه‌کانی خه‌لک ده‌که‌ن و به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌لاته‌کان دیارده‌خه‌ن و حیسابیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، پرسی مردن و کوشتنی ژنان و وخۆکوشتن سه‌دان سه‌عاتی بۆ باسکردن و شیکردنه‌وه پێویسته ده‌بوو په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان توێژه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تیان هه‌بایه‌و پشتیان به ئاکامی لێکۆلینه‌وه‌ی ده‌یان ده‌زگای لێکۆلینهوهیو کۆنفرانسی زانستی ببه‌ستایه، که‌چی ژماره‌ی پرسیار‌و ده‌قیقه‌ی قسه‌کردنیان بۆ دادندرێ؟ ئه‌مه‌یه ئه‌و سسیتمهی که له ئه‌نفالکردن به‌ولاوه هیچی بۆ ئه‌م میلله‌ته پێ نییه.
5. حاڵه‌تی ئهنفالیی:به‌رده‌وامی حاله‌تی کوشتن و مردنی هه‌رزان بریتییه له به‌رده‌وامکردنی حاله‌تی ئهنفالیی و ئه‌نفالکردن که سه‌رانی حیزبه کوردییه‌کان به هاوکاری سه‌ددام و ئێران ده‌وری سه‌ره‌کی وهۆکاریی گه‌وره‌یان له دروستکردنی و به قوربانیدانی 182000 ئینسانی کورد‌و 4000 گوند‌و شارۆچکه‌و له ناوبردنی سه‌رله‌به‌ری شارستانییه‌کی مێزوویی و بنخانی ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی که‌لتووری نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوو، که‌چی نه‌ک هه‌ر رۆژی ویژدانیان نه‌جووڵاوه به‌لکو به‌رده‌وامکردنی ئه‌و حاله‌ته و به‌هێزکردنی بۆ زه‌لیلکردنی مرۆڤی کورد‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژیانی کۆمه‌لگایی و که‌لتوری سه‌ربه‌خۆی خه‌لکی کورد و کردنی کوردستان به کۆلۆنییه‌کی بێ ده‌ستوورو یاسا‌و خاوه‌ن، به پشتیوانی هێزه ده‌ره‌کی و ناوچه‌ییه‌کان سیاسه‌تی ئاشکراو رۆژانه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حیزبییه‌یه. بۆیه سه‌یر نییه که له سه‌فه‌ره‌که‌یدا بۆ گه‌رمیان دوای 22 ساڵ له قسه‌ی بۆش و بێ‌ئاکام بارزانی هیچی بۆ ئه‌و خه‌ڵکه پێنه‌بێ و تاقه یه‌ک نه‌خشه‌و پرۆژه‌ش رانه‌گه‌یه‌نێ. به‌لگه‌یه‌کی تر، له سه‌دان به‌لگه‌ی، به‌رده‌وامکردنی حاله‌تی ئهنفالیی مردنی سهرجاددهکانه. ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ نموونه ده‌سه‌لات پاره ته‌رخان ناکا رێگایه‌کی یه‌ک ساید بکرێته دوو ساید له زۆر ناوچه‌و شاری کوردستاندا و به هه‌زاران سه‌یاره بۆ خاتری قازانج و ده‌وله‌مه‌ندبوونی که‌سانی سه‌ر به بنه‌ماله‌و حیزب به بی نه‌خشه‌و پێویستی دێنێته کوردستانه‌وه، به سه‌دان که‌س سالانه ده‌بنه قوربانی و که‌سیش به‌رپرسیار نییه قه‌زاو قه‌ده‌ر نه‌بێ. هه‌ر له‌و کاته‌ی بارزانی له سڵیێمانی و گه‌رمیان بوو ئه‌م هه‌والانه‌ی مردنی به‌رده‌وامی سه‌ر جادده‌کان راگه‌ێندرا:
1. لێپرسراوی بەشی ڕگەیاندنی هاتوچۆی کۆیە سەنگەرسعید ڕایگەیاند: لە بەرواری 1/1/2011 تاوەکو21/9/2011 ، لەکۆی 172ڕووداوی هاتوچۆ لە ناوەو دەرەوەی شار کە ڕوویانداوە 209 کەس بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ ،لەناو قوربانییەکانیش 176بریندار‌و 33 حالەتی مردن تۆمار کراوە .(سایتی په‌یامنێر)
2. شه‌قامه‌کان مه‌رگیان لێده‌بارێت: ئه‌مه ناونیشانی رۆژنامه‌ی چاودێره نه‌ک هی من (ژماره‌ی 340 ی 19/9)که ده‌نووسێ؛ رووداوه‌کانی هاتوچۆو ژماره‌ی قوربانییه‌کانی له هه‌رێمی کوردستان تا دێ به‌رزتر ده‌بنه‌وه.. شه‌قامه‌کان مه‌رگیان ڵی ده‌بارێت و بوونه‌ته به‌ره‌ی جه‌نگ.. بهرێوهبهریراگهینادنی هاتوچۆی هه‌رێم جه‌خت له سه‌ر زیادبوونی رووداوه‌کان ده‌کاته‌وه: له 8 مانگی ئه‌مسالدا 432 هاولاتی به هۆی رووداوه‌کانی هاتوچۆوه گیانیان له ده‌ست داوه‌و 406 هاوڵاتیش بریندار بوون. له سالی 2010 دا 838 هاوڵاتی به رووداوی هاتو چۆ له هه‌رێم گیانیان له ده‌ستداوه. واته له ماوه‌ی 20 مانگدا (838+432) = 1270 هاولاتی گیانیان له ده‌ست داوه: واته زیاتر له 105 مرۆڤ له مانگێکدا ته‌نیا به رووداوی هاتوچۆ مردوون ئه‌مه جگه له برینداره‌کان و سهقهتبووهکان و دیاره ژماره‌که‌ش ده‌شی ئاماری ته‌واوی هه‌موو رووداوه‌کان نه‌گرێته‌وه.
3. 'هه‌رێم به‌ره‌و خنکاندنی هاتوچۆ ده‌چێت' ئه‌مه‌ش ناونیشانی هه‌واڵیکه له سایتی سبه‌ی (24/9) که ده‌نووسێ: ئاماره‌کان ئاماژه به زیادبوونی قوربانیانی هاتوچۆ ده‌که‌ن، هاوکات زیادبوونی ژماره‌ی ئوتوموبێلیس به‌شێکه له هۆکاره‌کان به وته‌ی به‌ێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌رێم 950،000 ئوتوموبێل له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه.!!
من ته‌نیا رووداوه‌کانی هاتوچۆم وه‌ک نموونه‌یه‌ک له حاله‌تی ئه‌نفالکردنی به‌رده‌وام و به‌ربلاو هێنایه‌وه به‌لام حاڵه‌تی ئه‌نفالی هه‌موو لایه‌نێکی ژیان و کار‌و کۆمه‌لایه‌تی و ئابووری و په‌روه‌رده‌یی و زانستی گرتۆته‌وه.
6. کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی:دیاره ئه‌و به‌هانه‌ی که بۆشنبیرانیی ده‌سه‌لات و به‌رژه‌وه‌ندخوازان ده‌یده‌ن ئه‌وه‌یه که ئه‌و مردنانه له هه‌موو کۆمهڵێکداو له ولاتانی ئه‌وروپیشدا هه‌ن. راسته به‌لام به‌و ئاسته‌و به‌و جۆره نییه. مردنی بی به‌رپرسیارێتی نییه. مردنی ىێدادپهروهری نییه. مردنی بی ده‌ستنیشانکردنی هۆو هۆکار نییه. مردنی بێ یاسا‌و ساغکردنه‌وه‌و سزادانی تاوانبار نییه. به پله‌ی یه‌که‌م ده‌سه‌لات به‌رپرسیاره له هه‌موو مردنێک. له شهقامـێکی چاکنهکراوا که که‌سێک بکه‌وێ و ئازاری پێ بگا، شاره‌وانی ئه‌و شوێنه لێپرسراوهو ده‌درێ به دادگا‌و داوای قه‌ره‌بووی ڵێدهکرێ. که که‌سێک ده‌کوژرێ نه‌ناسراویش بێ گه‌ر به سه‌دان نه‌بێ به ده‌یان چه‌پکه گوڵ له شوێنی کوشتنه‌که‌ی داده‌ندرێ، لێپسراوان له به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه تا سیاسییه‌کان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی لۆکال و په‌رله‌مان و به‌رپرسیاری حکومه‌ت و داداگا روونکردنه‌وه ده‌ده‌ن و به دواداچوونی بۆ ده‌که‌ن، ده‌بێته بابه‌تی شه‌وو رۆژی هه‌واله‌کان ناو‌و وێنه‌و چیرۆکی ژیانی قوربانیان له هه‌موو ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌کاندا باس ده‌کرێ تا له ماوه‌یه‌کی که‌مدا که زۆر جار له حه‌فته‌یه‌ک تا دوو حه‌فته زیاتر ناخایه‌نێ تاوانباران دهدۆزرێنهوهو ده‌درێنه دادگا‌و که‌سوکاری کوژراوه‌که له پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که‌دا له‌گه‌ل میدیا‌و خه‌لک ده‌توانن ئاماده‌بن و زوو داد ده‌سه‌ندرێ. له هێچ ولاتێکدا ئه‌و وه‌حشه‌تگه‌رییه نییه سه‌دان که‌س بکۆژرێن ناو‌و وێنه‌یان نه‌بێ و که‌یس ڤو چیرۆکیان نه‌زانرێ و بێ ئه‌نجام په‌رده‌پۆشیان بۆ بکرێ. له هیچ ولاتیک ئه‌و وه‌حشه‌تگه‌رییه نییه جادده‌و بانت نه‌بێ، سیستمی هاتوچۆت نه‌بێ، رۆشنبیریی سه‌یاره‌و لێخوڕینت نه‌بێ، سسیتمێکی متمانه‌داری روخسهتدانت نه‌بێ، رێوشوێنێ بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی خواردنه‌وه‌و لیخوڕین به سه‌رخۆشی نه‌بێ، بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی خیرایی ڵێخوڕین و پێشبركێ له سه‌ر ئه‌و رێوبانه جوانانه نه‌بێ، که‌چی بۆ چوارملێۆن که‌س 950،000 سه‌یاره‌ت هه‌بێ و هێشتا زیاتریش بێنی. دیاره وه‌ک هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان ئه‌وه‌ی حوکمی دیارده‌کان ده‌کا له لایه‌که‌وه بێنرخزانینی ژیان و بێباکییه له مردنی یان کوشتنی هه‌مه‌جۆره‌ی نه‌وه‌کان، له لایه‌کی تریشه‌وه پرینسیپی قازانج و ده‌وله‌مه‌ندبوونی بێسنوورو خێرایه به شیوه‌یه‌کی ناشه‌رعی و ناره‌وا که ئه‌مه ده‌سه‌لات قازانجی ڵێدهکاو ده‌سه‌لات لێی به‌رپرسیاره. هیچ سیستم و یاسا‌و ستراکتورێکی لێپرسینه‌وه‌و سزادان و گۆڕینی ئه‌و ده‌سه‌لاته تاوانکارهش نییه، چونکه له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌ستوورو کۆمه‌ڵگای مه‌ه‌دنی و بێدهسهلاتی په‌رله‌مان و خه‌لکدا، ده‌سه‌لات خۆی تاوان و یاسا، ناعه‌داله‌تی و به‌رپرسی عه‌داله‌ته له یه‌ک کاتدا. ئه‌مه ئه‌و بازنه بۆشهیه که نادادپه‌روه‌ری و بێیاسایی و حاله‌تی ئهنفالیی دروستکردووه که بۆته میکانیزمی زاووزێی به‌رده‌وامی ئه‌وه‌ی پێیان ده‌وترێ: کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی. لای هه‌ر ولاتێکی شارستانی کۆمه‌لگا پیرۆزترین شته‌و کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی له پێشی ئه‌و کێشانه‌وه‌ن که له لایه‌ن هه‌موو ده‌زگا زانستی و ئه‌کادیمی و دادوه‌ریی و یاسایی و {بیرخانه- سینکتانک) و ده‌زگای ستراتیجی ئامار‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی چاوه‌دێری و توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان بۆ ده‌کرێ و چاره‌سه‌ری زانستیان بۆ داندرێ و ده‌یان دامه‌زراوه‌ی پسپۆڕی بۆ چاره‌سه‌ری لایه‌نه تایبه‌تییه‌کانی کێشه‌کان ده‌خرێنه کار. لای ئێمه وه‌زاره‌ت و زانکۆ‌و ئه‌کادیمیا و ده‌زگا و په‌روه‌رده‌و میدیا‌و ڕێکخراو هه‌موو له لایه‌ن حیزبه‌وه بۆش و ئیفلیج و بێ ده‌وری کۆمه‌لایه‌تی کراون. له بهربهرستانی ئێمه‌دا زاراوه‌ی کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی کۆده بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و کێشه‌یه قهزاوقهدهرێکه یا حاله‌تێکی نایاسایی و سه‌رووی سروشتییه که نابێ باسی بکرێ، که یاسا ده‌ره‌قه‌تی نایه، که ناوهێنانی قوربانییه‌کان قه‌ده‌غه‌یه، که چاره‌سه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و عهقلدایه، که مه‌کته‌بی کۆمه‌لایه‌تی حیزب و سسیتمی به‌ربه‌ریزم به میکانیزمی به‌رده‌وامکردنی حاله‌تی ئه‌نفالی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ده‌که‌ن.
7. ده‌سه‌لات و به‌رپرسیارێتی و سته‌مگه‌ریی:به‌م جۆره ده‌سه‌لات بۆ هێشتنه‌وه‌ی باری باو، بۆ خۆ ده‌ربازکردنی له تاوان و بۆ پاکانه‌کردنی تاوانه‌کانی خۆی هه‌موو كێشه‌کان ده‌کاته کۆمه‌لایه‌تی به‌و مانایه‌ی کۆمه‌ڵ خۆی و که‌سانی ناو کۆمه‌ڵ و دابونه‌ریتی کۆمه‌لایه‌تی به‌رپرسیاره له‌و کێشانه هه‌ر وه‌ک ئه‌مانه پێوه‌ندییان به رأئمی سیاسیی و ئابووری و ده‌رفه‌تی ژیان و سیستمی په‌روه‌رده‌و زانین و میدیا‌و بازار‌و ده‌سه‌لاته‌وه نه‌بێ. به‌م جۆره ده‌سه‌ڵات هه‌ولی زۆری دا شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمان بکاته کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی دوایی کردی به مه‌سه‌له‌ی تیرۆریزم، هه‌روا خۆکوشتنی به‌ناز جه‌واد دژی بێدادی ده‌سه‌ڵات بکاته کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روه‌ک هه‌زاران كێشه‌ی چاره‌سه‌رنه‌کراوی کوشتن و خۆسوتاندنی ژنان و گه‌نجان. کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی به‌رهه‌می راسته‌وخۆی نادادپه‌روه‌ریی کۆمه‌لایه‌تی و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ کار‌و کاسبی و خاوه‌ندارێتی ملک و خانوو-و وه‌زیفه‌و قۆرخکردنی هه‌موو ده‌رفه‌ت و ده‌روازه‌کانی ژیانه له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی سته‌مگه‌رو داگیرکه‌رو گه‌نده‌له‌وه. کێشه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان روویه‌کی به‌رده‌وامی حاڵه‌تی ئهنفالیی و ئهنفالکردنن که ده‌سه‌ڵات پراکتیسی ده‌کا، ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و داخران و قفڵدان و گه‌مارۆیه ئابووریی و سیاسییه‌ن که سیستمی حیزبی سه‌پێنراوو داخراو‌و داگیرکه‌ر سه‌پاندوویه‌تی. کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی ئه‌نجامی غیابی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆی خه‌لکه بۆ خزمه‌تی خۆی و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی به بێ خۆتێگه‌یاندن و کۆنترۆلی حیزب و ده‌سه‌لاته مافیاییه‌کانی، هتد
8. گۆڕان و سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی:جه‌ماوه‌ر ده‌نگی به گۆڕان دا تا له‌م سیستمه دۆزه‌خییه ده‌ربازی کات، تا نمونه‌یه‌کی ئه‌خلاقیی سیاسیی جه‌ماوه‌ری نوێی هیوا به‌خش پێشکه‌ش بکات. نه‌ک هه‌مان مودێلی حیزبی و ره‌فتاری ده‌سه‌لات دووباره بکاته‌وه. راسته که‌س داوا ناکا گۆڕان موعجیزه دروست کات، به‌لام داواکردنی راستگۆیی، روونکاری (شه‌فافیه‌ت) به‌شداری خه‌لک له زانیاری و بریاردا، و بوونی ستراکتوری دیمۆکراتی گتوگۆۆو دیبات و بریارادن، نه‌خشه‌ی ستراتیجی کار‌و پلانی سه‌رکه‌وتنی واقیعی ، له ده‌ستنه‌دانی ده‌رفه‌ت، خراپبهکارنههێنانی جه‌ماوه‌ر، پشتگیری و به‌هێزکردنی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ئازاد‌و میدیای ناحیزبی کراوه‌و ئازاد، هتد ئه‌مانه ئاسایین و موعجیزه ئاسا نین. به‌ڵێ دانیشتن پێویسته به‌لام یه‌که‌م چۆن و دووه‌م بۆچی: چ ئامانج و ئه‌نجامیکی بۆ میلله‌ت، بۆ خه‌لک، بۆ گه‌نجان، بۆ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی ده‌نگی به گۆڕان داوه‌و هه‌موو رۆژی به ده‌یان جۆر ده‌کوژرێ و زیاتر و زیاتر ژیانی ده‌کرێ به دۆزه‌خی داخراویی و بێهیوایی و بنبه‌ستی ئه‌خلاقی و سیاسیی؟
ئایا ئه‌م هه‌موو راپه‌رین و خۆنیشاندانی دوو مانگه‌و قوربانیدانی خه‌لک بۆچی بوو؟ یان ئه‌وه بوو به مێژووی نهنووسراوو وه‌ک هه‌موو شته‌کان له بیر چۆوه؟ حاله‌تێکی نائاسایی نایاسایی و هه‌ڵه‌یه‌کی ئۆپۆزیسیۆن بوو که وه‌زع و پیوه‌ندییه‌کانی تێکدان و ئێستا ده‌بی پێوه‌ندییه‌کان له نێوان سه‌رانی حیزبه‌کاندا ئاسایی بکرێنه‌وه‌و ره‌وشه‌که هێور بکرێته‌وه؟ دیاره بارزانی ده‌ربڕینی هه‌ر ناره‌زاییه‌ک ، هه‌ر ده‌نگێکی جیاواز، هه‌ر خۆنیشاندانێک به هه‌ولی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌لات بۆ له ناوبردنی یه‌کتر ده‌بینێ بۆیه وا به توندی دژی هه‌ر جووله‌یه‌کی نارازی ته‌نانه‌ت خۆکوشتنیش له ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌لاته له ناوچه‌ی کپکراوو گه‌مارۆدراوو کۆیله‌کراوی خۆی ده‌وه‌ستێته‌وه؟ بۆیه له رێگای پاراستنه‌وه ریگای نه‌دا تاقه خۆپیشاندانێک له هه‌ولیر بکرێ و قوتابخانه‌و زانکۆکانیان داخست، بۆیه ده‌ڵێ: نابی مه‌به‌ستی ده‌سه‌لات نه‌مانی ئۆپۆزیسیۆن بێ. دیاره ئه‌مه خه‌ون و هیواکهیهتی، گه‌ر نه‌هێشتنی ئۆپۆزیسیۆن به چه‌ک و توندوتیژی و کوشتاری ئاشکرا وه‌ک به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یکا بهرتوانا نه‌بێ ، ئه‌وا وه‌ک سه‌دام ده‌یکرد به دروستکردنی دازاگای پاارستن و جاودێری خه‌لک و پاره‌و هه‌ڕه‌شه‌و نه‌هێشتنی بیر‌و دهنگو رێکخستنی جیاواز‌و کڕینی سه‌رانی حیزبه کارتۆنییه‌کان و دروستکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ 'ئه‌نجومه‌نی بالای پارته سیاسییه‌کان' وه‌ک جه‌بهه‌ی وه‌ته‌نی حیزبی به‌عسی عێراق و سوریا، دیاره له ژێر سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی و چاودێری و به‌خشنده‌یی خۆیدا؟ ئایا ولاتێک گه‌ر په‌رله‌مانی هه‌بێ وه‌ک بالاترین ده‌زگای شه‌رعی هه‌لبژێردراو ده‌زگاو پلاتفۆرمی سیاسی تری بۆچییه؟ بۆ سه‌رۆکیش لێپرسراو نه‌بێ به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان؟ بۆ په‌رله‌مان نه‌بێته مه‌رجه‌ع و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی هه‌میشه‌یی کێشه‌کان له رێگای یاسادانان (تشریع) و کاری سیاسیی هاوبه‌ش وچاودێری حکومه‌ته‌وه؟ بۆ هه‌لبژاردنی پارێزگاکان و شارۆچکه‌کان نهکڕێن و خه‌لک بتوانن نوێنه‌ری لۆکالی خۆیان هه‌لبژێرن ؟ بۆ خه‌ک نه‌توانێ به بێ ته‌زکیه‌و واسیته‌ی حیزبی ببێته خاوه‌نی وه‌زیفه‌و کار‌و مال و ملک؟ دیاره مه‌به‌ستی بارزانی نه‌هێشتنی ده‌نگی جیاواز و به‌تایبه‌تی ده‌نگی ناڕه‌زایی و داوای خه‌لکه له رێگای کڕینی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه و به‌شداریپێکردنی له سسیتمی گه‌نده‌ڵی و دزیی و داگیرکاریی، به بیانووی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بانگاشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کریزییه‌وه؟
به‌ڵێ رواڵه‌تێکی کوشنده‌ی به‌ره‌لایی نه‌بوونی سیستم و فرهمافیایی حیزبیی له کوردستان نه‌بوونی ده‌سه‌لاتیكی مه‌رکه‌زی خاوه‌ن بریارو نه‌خشه‌و ئامانجه. سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێ له سه‌ر حیسابی په‌رله‌مان و سه‌رکی حکومه‌ت و حکومه‌ت ئه‌م بۆشاییه پڕبکاته‌وه به‌وه‌ی دره‌نگ وه‌خت خۆی وه‌ک لایه‌نێکی ىێلایهن و کۆکه‌ره‌وه بنوێنێ؟ به‌لام؛ یه‌که‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌سه‌لاتێکدا به‌رپرسیارێتی ویژدانی و ئه‌خلاقی و سیاسیی دێ؟ ئه‌وسا پێوانه‌و ستاندارد پێویسته؟ ئه‌وسا خه‌لک نه‌مانی مافیای حیزبی و گه‌نده‌ڵی و زامنکردنی دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی ده‌وێ. کێ له به‌ڵێنه‌کانی بارزانی ده‌پرسێته‌وه؟ کوان ئه‌نجامه‌کانی نه‌خشه چاکسازییه‌که‌ی مارتی 2011 ی که به‌لینی دا گهرجێبهجێیان نه‌کا وازبێنێت؟ بۆ که‌س لێی ناپرسێته‌وه؟ ئایا ده‌وری مه‌رکه‌زی و چاکسازیی و نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا کۆبونه‌وه‌ی بۆش و بێ ئه‌نجامه؟ ئایا ئه‌نجامی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ سڵێمانی چ بوو، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌کان له رسته‌ی سواو‌و لاسایی سسیتمی به‌عسی و ته‌وافوقی ساخته‌ی سهرۆکپهرستانه له سه‌ر حسێبی ژیان و که‌رامه‌ت و داپه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، چ شتیکی تری بۆ خه‌لک یان بۆ دامه‌زراندنی سیتمێکی نویی کارا تێدایه؟
9.کردار شه‌ته:جێگه‌ی داخه هه‌موو پێوانه‌که‌ی گۆران یش بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌ی بهدههستیان هێنا به کۆبوونه‌وه‌ی کاک نه‌وشیروان و بارزانی ئه‌و ئیعتیباره عه‌شایرییه دواکه‌وتووه‌یه: که بارزانی بۆ لای ئه‌و هاتووه ئه‌و نه‌چووه بۆ لای یان کۆبوونه‌وه‌که له سه‌ر داوای پارتی بووه‌و هی ئه‌وان نه‌بووه؟ دیاره گه‌ر واش بێ به قسه‌ی خۆشیان بارزانی ئه‌مه‌ی وه‌ک پاداش بۆ ئیعتیبارێکی عه‌شایری تر که به‌شداری کاک نه‌وشیروان بوو له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو حهمایله خان، واته له روانگه‌ی بارزانی یه‌وه وه‌ک له به‌یانه به‌ناوبانگه‌که‌ی به‌م بۆنه‌وه روونی کرده‌وه، ته‌نیاو ته‌نیا ته‌قدیسکردن و سه‌لماندنی سه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌یه وه‌ک مه‌رجه‌ع و ده‌سه‌لاتی یه‌که‌می ره‌های بێ لێپرسینه‌وه‌و حیساب. خۆزگه کاک نه‌وشیروان چووبووبایه بۆ سه‌ری ره‌ش به‌لام که ده‌گه‌رایه‌وه ئه‌نجامێکی پێ بێ به خه‌لکی بگه‌یه‌نێ؟ ئایا رازیبوون له ماوه‌ی مانگێکدا ده‌ستوورێکی نوێی دیمۆکراتی بۆ هه‌رێم بریار بدرێ و ده‌ستوور ببێته مه‌رجه‌ع و کۆکه‌ره‌وه‌ی ئیراده‌و عه‌قڵ و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و زامنی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌لك؟ ئایا له جیاتی ئه‌نجومه‌نی بالای حیزبیی و موساوه‌مه‌و دوکانی سیاسیی حیزبی په‌رله‌مان کارا ده‌کرێ و ده‌ىێته شوێنی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و به‌هێزکردنی یاسا‌و دیمۆکراسی و دامه‌زراوه‌کان و سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی ده‌گۆڕدرێ و عه‌قلانی و ده‌ستووری ده‌کرێ؟ ئایا بارزانی رازی بووه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و خه‌لک بتوانی بۆ ده‌ربرینی ناره‌زاییه‌کانیان له هه‌ولێر ئازادانه خۆپیشاندان بکه‌ن؟ ئایا رێکه‌وتوون کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ئازاد بێ و حیزب له رێکخراوه پێشه‌یی و دیمۆکراتییه‌کان دوور بکه‌وێته‌وه؟ ئایا نه‌خشه‌یه‌کیان داناوه ملک و مال و بینای گشتی له لایه‌ن حیزب داگیرکراوه‌وه بگهریندرێنهوه بۆ حکومه‌ت؟ ئایا پاره و سه‌رمایه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی ئاشکرا کردوه‌و بۆ به‌رنامه‌یه‌کی فراوان بۆ دامه‌زراندن و کاردۆزینه‌وه بۆ به‌ناز جهوادهکان؟
تاوانه که کاک نه‌وشیروان رازی بووه ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بکا به بێ ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ ده‌سکه‌وتێکی کۆنکرێتی بۆ خه‌لک نه‌ک حیزبه‌که‌ی زامن کردبێ و بتوانێ به ئاشکرایی و له به‌ر خۆردا به خه‌لکی بگه‌یه‌نێ. یان پیشانی بارزانی و خه‌لک بدات که ئه‌و نوێنه‌ری گۆرانی دوای 25/7 هو له جیاتی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارزانی ناچار کردایه، که کۆبوونه‌وه و گفتوگۆی کراوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نێکی فراوانی نوێنه‌رایه‌تی گۆڕان بکا که نوێنه‌ری ده‌نگده‌رانی له هه‌موو ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمه‌وه تێدا بێ؟ به‌لام کوا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه؟ کوا ئه‌نجومه‌نێکی دیمۆکراتی نوێنه‌رایه‌تی خه‌لکی سلێمانی و گه‌رمیان بکاو بتوانی به ناوی ئه‌وانه‌وه قسه بکات؟ ئایا ته‌نانه‌ت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی گۆڕانیش به‌شدار بوون له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا؟
سه‌یر ئه‌وه‌یه ده‌لێن بارازنی داوای کردووه پێوه‌ندی نێوان سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و گۆران باش بێ و گۆڕان ئه‌مه‌ش به سه‌رکه‌وتن و ته‌نازولی سه‌رۆک ده‌زانن! به‌لام سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم چییه؟ كییه؟ چێگری سه‌رۆک و ده‌زگاکه‌ی کێن؟ به‌رامبه‌ر کێ و چی به‌رپرسیارن؟ خه‌لک چۆن ده‌توانێ بیانبینێ؟ كۆشک یان ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له کوێیه؟ پێوه‌ندی هێوان سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌ت و په‌رله‌مان چۆنه‌و چۆن ڕێکده‌خرێ؟ کێ له سه‌رۆکایه‌تی ده‌پرسێته‌وه؟ بودجه‌و خه‌رجی سالانه‌ی چه‌نده؟
له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌که نه‌ک ته‌نیا باشتر نه‌بووه به‌لکو له پێش 17 ی شوبات خراپتریش بووه، بارزانی به تاکتیکی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رکه‌وتنێکی ستراتیجی به‌ده‌ستهێنا. له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆکوشتنی به‌ناز ببێته کڵپه‌ی راپه‌رینێک و هه‌موو سلێمانی له گه‌وره‌ترین خۆپیشانداندا بێته‌ده‌ر بۆ رهفزکرنی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌نفالی کوردکوژو ژنکوژهو عهدالهتکوژ و هیواکوژ، و گۆڕان وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌و خه‌لکه ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و خۆپیشاندانه بکا، به پێچه‌وانه‌وه گۆڕان هه‌موو ده‌نگه‌کانی بۆ ده‌سه‌ڵات خامۆش کردن و هه‌ر وه‌ک هیچ رووینهدابێ گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌مه کۆنه‌که: ئێستاش ئامانجی گه‌مه‌که‌و پاداشه‌که‌ی ئاشکرایه: بنه‌ماڵه ده‌یه‌وێ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تیش وه‌رگرێته‌وه‌و حوکمی بنهماڵهنشێنی دابمه‌زرێنێ و پاره‌و سامان و بودجه‌و نه‌وت و ملکومالی خه‌لک هه‌روه‌ک کردوویه‌تی به ئاره‌زووی خۆی ته‌خشان و په‌خشان بکا: نابێ هیچ جۆره ئۆپۆزیسیۆنێک بۆ ئه‌مه هه‌بێ، نابێ رێگه بدرێ شه‌قام بجوولێ. ده‌بێ ئۆپۆزیسیۆن ته‌نانه‌ت میدیا‌و راگه‌یاندنه‌که‌شی کپ بکاو بێته ژێر خێوه‌تی شۆڕشه‌وه؛ ئه‌وسا وه‌زاره‌ت و بودجه‌و مه‌نسه‌ب و پله‌و پایه‌و پاره‌و سامانی زۆر و کۆبوونه‌وه‌ی دهمبهپێکهنینی دڵدارییانهو ئه‌نجومه‌نی بالای حیزبه‌کان و به‌شداری له ده‌سه‌لات و نیعمه‌ت و به‌ره‌که‌تی به‌غداش هه‌مووی به ناوی یه‌کریزی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه؟ خه‌لکی ناوچه دابراوه‌کان، قوربانییه‌کانی بۆردومانی تورکیا‌و ئێران، گه‌نجانی بێ هیوا. سه‌رده‌شت و به نازه‌کان و رێژوانه‌کان، ئه‌نفالی جادده‌و خواردنی ئێکسپایه‌رو کۆیله‌کردنی ژنان، نه‌وه‌یه‌کی بێ هیواو ده‌سه‌لاتێکی به‌ربه‌ریش که باکی به کوشتنی نه‌وه‌کانی و کوشتنی ئایدیای نێشتمان و کۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه نییه.
هیوادارم رهشبینییهکهم له چێگه‌ی خۆیدا نه‌بێ و موعچیزهیهک روو بدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست