کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هۆشیار زیباری درێژه‌ به‌ ئه‌نفال ده‌دات..

Monday, 08/06/2009, 12:00


ئه‌نفال مه‌رگه‌ساتی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ ژماره‌ی قوربانیه‌کانی به‌قه‌ده‌رژماره‌ی که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ وشه‌ی ئه‌نفال جگه‌ له‌ ڕاچه‌نین و کسپه‌ لێهه‌ستانم، به‌خۆم نیه‌ ئه‌نفچیه‌کانی ساڵی هه‌شتاکانم بیر ده‌که‌وێته‌وه‌، که‌چۆن به‌ کۆمه‌ڵ بۆ ئافه‌رێنێکی به‌عس هه‌زاره‌ها مرۆڤی سڤیلیان ڕاپێچی مه‌رگ کرد، له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه‌ ئامۆزاو پورزاکانی هۆشیار نازێباری که‌چۆن ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانیان ئه‌نفال کرد..
فه‌وجه‌ سوکه‌کانی هه‌رکی و سورچی و زێباری ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له‌ ئه‌نفالدا، له‌گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌ ناو شارو شارۆچکه‌کانی کوردستاندا جگه‌ له‌که‌لوو په‌لی تاڵانی ته‌نانه‌ت قازو مریشک و جوجه‌ڵه‌کنیشیان به‌سه‌ر سه‌یاره‌کانیانه‌وه‌ ده‌بینران..
ئه‌مڕۆ دوای تێپه‌ڕ بوونی 21 ساڵ ئه‌م کاره‌ساته‌وه‌و ساڕێژ نه‌بووونی تاکه‌ برێنێکی ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ ، جارێکی تر هوشیار زێباری ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی په‌نابه‌ری کورد له‌ ئه‌وروپاوه‌ دیپۆرت بکاته‌وه‌ نموونه‌ی زیندووش کۆمه‌ڵێک په‌نابه‌ر له‌ وڵاتی دانمارک که‌ چه‌ند ڕۆژیکه‌ له‌ترسی ڕێکه‌وتنه‌ پڕ شه‌رمه‌زاریه‌که‌ی هوشیار زێباری و حکومه‌تی دانیمارکدا په‌نایان بۆ که‌نیسه‌یه‌ک بردوه‌ له‌ شاری کۆپنهاگن..
کاتێك سه‌ردانی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ ده‌که‌ی سه‌دان خه‌می په‌نهانی له‌ ده‌ه‌مو چاویاندا ده‌خوێنیه‌وه‌ کاتێکیش دێنه‌ دوان بۆ میدیاکژان هه‌رچی ڕق و بیزاریه‌ به‌سه‌ر هوشیار زیبارای شه‌ریکه‌کانی تری له‌ به‌غداو کوردستان داده‌بارێن، ته‌نانه‌ت قسه‌ وا ساردو پڕ له‌ زوێنیان پێ ده‌ده‌ن که‌ هیچ میدیایه‌ک ئاماده‌ نیه‌ بڵاوی بکاته‌وه‌..
ئه‌وه‌ی جێگای باسه‌ ئامۆزایه‌کی هوشیار زێباری که‌له‌هه‌ڵ هه‌مان گروپ بووه‌ و داوای مافی په‌نابه‌ری کردوه‌ ئێستا مافی مانه‌وه‌ی وه‌رگرتووه‌ له‌ قونسوڵخانه‌ی وێراق له‌ کۆپنهاگن.. سه‌یری ئه‌م خزم خزمێنه‌ی هوشیار زێباری بکه‌ن..
هوشیار زێباری هه‌ر به‌وه‌وه‌ ناوه‌ستێت که‌ فیزه‌ی شینگڵ به‌ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی بفرۆشیت له‌ ڕێگای خزمه ده‌ڵاڵه‌کانیه‌نه‌وه‌..
سه‌رچاوه‌یه‌ل که‌تازه‌ له‌ گه‌نده‌ڵستانه‌کی لای خۆمانه‌وه‌ هاتۆته‌وه‌ ووتی ، له‌ هه‌وڵێر پێیان ووتم ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌وا له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێرا فیزه‌ی شینگڵت بۆ ده‌کرێن، ئه‌ویش بڕوای نه‌ کردبوو چۆن شتی ئاوا ده‌بێت. ده‌ڵاڵه‌که‌ ئه‌گه‌ر پێی وتبوو ئه‌گه‌ر بڕوا ناکه‌ی له‌پێش جاوی خۆت ته‌له‌فۆن بۆ گونده‌که‌ی هوشیار زێباری ده‌که‌م خۆت گوێ له‌ سه‌وداو مامه‌ڵه‌که‌مان بێت..
ساڵی پار له‌سه‌ردانێکی هوشیار زێباری بۆ سوید له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی مۆر کردبوو که‌ ئاماده‌ن په‌نابه‌ر عیراقیه‌کان وه‌ربگرنه‌وه‌، فرۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێرو سلێمانیش له‌خزمه‌تیاندان
ئه‌مڕۆش هه‌مان شانۆگه‌ری سه‌دان په‌نابه‌ر چاوه‌ڕێی فه‌رمانی هوشیار زێباری ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌گه‌ندڵستنه‌کیان شاد بکه‌نه‌وه‌..
زوربه‌شیان زیاتر له‌چه‌ن ساڵێکه‌ له‌ دانیمارک ده‌ژین، هه‌ر له‌ پیری 60 ساڵه‌وه‌ تا مناڵی ساوایان تێدایه‌
به‌م نزیکانه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگای یو تو به‌وه‌ قسه‌و باس و موعانه‌تاکه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌تان بۆ بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌..
تکایه‌ چاوه‌ڕوان بن..
28,2008
1.هوشیار زێباری عێراقی ده‌یه‌وه‌ێ هه‌موو په‌نابه‌راکانی عیراق بگه‌ڕێنه‌وه‌ که‌چی کوڕی ئامۆزایه‌کی به‌ناوی ئه‌حمه‌د له‌ کۆنسوڵخانه‌ی عێراقی له‌دانمارک دائه‌مه‌زرێنێ و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی بۆ وه‌رده‌گرێ..ئه‌وه‌یه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌..ده‌بوایه‌ وه‌زیری عه‌شیره‌ت بوایه‌..


نیویۆرك:كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق‌و سوید
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق‌و هاوشانه‌ سویدییه‌كه‌ی‌ له‌نیویۆرك مه‌سه‌له‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كانی‌ عیراقی‌ دانیشتووی‌ ئه‌و وڵاته‌یان تاووتوێ‌ كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق رایگه‌یاند: هۆشیار زێباری‌- وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق‌و كارل بیدت- وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سوید، له‌ دیدارێكدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ هاندانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌ عیراقییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خوازیارن به‌ویستی‌ خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عیراق.
به‌پێی‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌ له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ دیداره‌كه‌ی‌ نێوانیاندا، هه‌ردوولا ته‌ئكئیدیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ به‌غداو ستۆكهۆڵم له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كردۆته‌وه‌..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە