کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دووان له‌و تاونبارانه‌ی، که‌ هيرشيان كرده‌ سه‌ر ئاسۆس هه‌ردی ناویان ئاشکرابوو

Thursday, 08/09/2011, 12:00


په‌یامنیری كوردستانپۆست- سلێمانی
دوای دوو هه‌فته‌ و ئاشكرابوونی ئه‌و تاوانبارانه‌ی، که‌ هيرشيان كرده‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووس ئاسۆس هه‌ردی له‌ شاری سليمانی، به‌هۆی ئه‌و فشاره‌ زۆره‌ی که‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیی له‌ سلێمانی بۆ دۆزينه‌وه‌ی تاوانباران، يه‌كه‌مين سه‌ره‌داو له‌لايه‌ن سايتی كوردستانپۆسته‌وه‌، ده‌رکه‌وت، ئه‌ویش له‌ رێگای سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ که‌ ئارام ئه‌حمه‌د له‌ نووسینێکیدا باسی لیوه‌ کرد، ئیستاش يه‌كيك له‌ تاوانبارانه‌ی ده‌ست گير كراوه‌ به‌ناوی (رزگار)، كه‌ برايه‌كی عه‌قيدی ئاسايشی سليمانیيه‌‌، هه‌روه‌ها (به‌هێز)ی خوشکه‌زای عومه‌ر فه‌تاح، که‌ به‌رپرسی مه‌فره‌زه‌ی پاسه‌وانه‌كانی عومه‌ر فه‌تاحه‌ و ئه‌ندامی كارگيری مه‌كته‌بی سياسی يه‌كيتیيه‌‌، به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ده‌زگای زانياري، جگه‌ له‌وانه‌ دووان له‌ تاوانباره‌كانی ديكه‌ هه‌تا ئيستا له‌ مالی عومه‌ر فه‌تاحن، وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ باسيكردووه‌ ده‌زگای زانياری و ئاسايشی يه‌كيتی و مه‌كته‌بی سياسی خه‌ريكی ئاماده‌كردنی سينايۆيه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی تێوه‌گلانی عومه‌ر فه‌تاح له‌و رووداوه‌ دوربخه‌نه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌کی دیکه‌ ئه‌وه‌شی باسكرد‌، که‌ عومه‌ر فه‌تاح بێ پرس و راي تاله‌بانی ئه‌و برياره‌ی ده‌رنه‌کردووه‌، به‌ڵکو به‌ ئاگاداریی جه‌لال تاله‌بانیی به‌و کاره‌ هه‌ڵساوه‌، بۆيه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سياسی يه‌كيتی جۆريك له‌ بێده‌نگيان پيوه‌ دياره‌، هه‌موو که‌یسه‌که‌یان رووبه‌رووی دادگا كردۆته‌وه‌، سيناريۆك ئاماده‌ كراوه‌ بۆ ده‌رباز بوونی عومه‌ر فه‌تاح له‌و مه‌سه‌له‌یه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ به‌هێزی خوشکه‌زای عومه‌ر فه‌تاحی پێناسه‌کرد، که‌ ئه‌م که‌سه‌ له‌ ساڵی 1991 ه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عومه‌ر فه‌تاحدایه‌ و پاسه‌وانی تایبه‌تی ئه‌وه‌، باڵای به‌رزه‌ و دوو مه‌تر ده‌بێت، سوور و سپییه‌، سه‌یاره‌یه‌کی (BM) سپی لاندگرۆزه‌ری پێیه‌، هه‌تیوبازه‌، تا ئیستا له‌ زیندا له‌ دواوه‌ ده‌ستدرێژی سێکسی کردۆته‌ سه‌ر چه‌ند زیندانییه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریان بکات ددان به‌و تاوانه‌دا بنێن که‌ له‌ سه‌ری گیراون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە