کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مه‌ریکا به‌رپرسه‌..یاخه‌ی هیچ لایه‌نیکی دیکه‌ مه‌گرن !

Thursday, 18/02/2010, 12:00


ئه‌مه‌ریکا حاڵی حازر به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و شورای ئاسایشی جیهانی به‌رپرسه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداوێک که‌ له‌ عێراقدا رووده‌ده‌ن ، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌قی یاسایی ئه‌وه‌ دووپات ده‌کاته‌وه‌ که‌ عێراق داگیرکراوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ و و ، ئه‌مه‌ریکاش به‌رپرسه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خاک و دانیشتوانه‌که‌ی.
ئه‌مه‌ریکا له‌ ژێر ناونیشانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر که‌ رێکخراوه‌ نزیکه‌کانی سه‌ر به‌ قاعیده‌ له‌ عێراق کرده‌ی تیرۆر و ته‌قاندنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، که‌وته‌ ژێر فشاری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی به‌زۆر سه‌پێنراو به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئاواکردنی ده‌زگای دژه‌تیرۆر که‌ هه‌ردولا یا هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ توانیان ئه‌و ده‌زگایه‌ به‌ میزانییه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا و ده‌زگای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیڕۆری ئه‌مریکی ،دورست بکه‌ن و که‌سه‌ هه‌ره‌ نزیکه‌کانی خۆیان له‌ کوڕانی جه‌لال و مه‌سعود بکه‌ن به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌ره‌کی ئه‌م ده‌زگایه‌.
ئه‌مه‌ریکا له‌ زۆر شوینی دیکه‌ی دنیا جا چ له‌ رابوردوودا بووبێت یا حاڵی حازر ئه‌م ده‌زگایانه‌ی بۆ مه‌رامه‌کانی خۆی لێره‌ و له‌وێ ئاواکردووه‌ و به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی که‌ شۆرس و راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری تێدابووه‌ و کاریگه‌ری نێگه‌تیڤانه‌ی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌بووه‌. له‌ ڤیتنام له‌ شه‌ڕی دوورودرێژی و له‌ نیکاراگوا ده‌زگای کۆنترا گریلای ئاواکردووه‌ ، به‌ کورتییه‌که‌ی وه‌ک فه‌وجی جاشایه‌تیییه‌که‌ له‌ مه‌ڕ لای خۆمان که‌سه‌ددام دژی پێشمه‌رگه‌ دورستی ده‌کرد.ده‌وڵه‌تی تورکیاش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گریلاکانی کوردان که‌ PKK رابه‌رایه‌تیان ده‌کات ، ده‌یه‌ها جۆر له‌و ده‌زگیانه‌ له‌ ژێر ناوی جیاجیاوه‌ وه‌ک ده‌زگای شه‌ڕی تایبه‌ت ، کۆنترا گریلا ، ئه‌رگه‌نه‌کۆن و هی دیکه‌ی دامه‌زراند ، که‌ به‌شیکیان ئێستاش له‌ کاروچاڵاکیدان له‌ دژی کوردان.
سروشتی ئه‌و ده‌زگایانه‌ ، بریتییه‌ له‌ میلیشیاتیکی ده‌ستکراوه‌ و ،کارکردن له‌ ده‌روه‌ی یاسا ورێساکانی په‌یڕه‌وپێکراو ،گرتن و تیرۆرکردن دوور له‌ دادگا و میدیاکان وچاوی خه‌ڵک.
له‌ هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابووردودا له‌ نیکاراگوا سه‌ده‌ها بگره‌ هه‌زاره‌ها کاری دژه‌مرۆڤی له‌لایه‌ن کۆنتراگریلاکان له‌ دژی خه‌ڵک و ساندینیسته‌کان ئه‌نجامدران ، که‌ بۆته‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زاری به‌ نێوچه‌وانی ئیداره‌ی ئه‌وێ رۆژێی ئه‌مه‌ریکا. ئه‌رجه‌نتین و شیلی و سلفادۆر به‌ هه‌مان شیوه ، دژایه‌تی کردنی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکای لاتینی بۆ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌و میژووه‌ ره‌شه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ سه‌رده‌سته‌کان به‌ پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا له‌ رێگای کۆنترا گریلا تاوانیان ئه‌نجامده‌دا.
ئیمڕۆ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا مانگانه‌ تا هاتنی ئۆباما مانگانه‌ 5 ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ریه‌ک له‌و دوو ده‌زگایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سععود و جه‌لال سه‌ر فده‌کرد ، راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ته‌نانه‌ت ئه‌هلیی و سه‌ربه‌خۆکانی لای خۆشمان ته‌ئکیدیان له‌وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌ کردۆته‌وه‌.
ئه‌م دوو ده‌زگایه‌ به‌ته‌واوی له‌ده‌روه‌ی یاسا و ته‌نانه‌ت عورفی کورده‌واری وه‌ک میلیشیاتێکی بێ به‌زه‌یی و دڕنده‌ که‌وتوونه‌ته‌ وێزه‌ی خه‌لکی کوردستان. ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی ماددی و لۆجیستی و راهێنانیان بۆ ده‌کات .
له‌ رۆژی 26/27 مانگی 7 ی پار ، مه‌سعود له‌ ریگای ئه‌و ده‌زگایه‌وه‌ بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ ، ته‌قه‌یان له‌ خه‌لکی شاری هه‌ولێر کرد ، ویستیان له‌ رێگای ئه‌و هێزه‌ ناشه‌رعییه‌وه‌ خه‌لکی شاری هه‌ولێر ترسباران بکه‌ن و له‌ هه‌مان کاتیشا سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان کۆنتڕۆڵ بکه‌ن و به‌هه‌وه‌سی خۆیان فۆڕمه‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مه‌سعود و لیسته‌که‌ی پڕ بکه‌نه‌وه‌.
ئیمڕۆش جه‌لال له‌ رێگای ئه‌م ده‌زگایه‌ بێ گویدانه‌ هیچ پرینسیپیکی ئه‌خلاقی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، ته‌قه‌ له‌خه‌ڵکی نارازی سلێمانی ده‌کات و جاوترسێنیان ده‌کات ، له‌ هه‌مووشی دژه‌مرۆڤانه‌تر فڕاندنی بریندارانی ئه‌و ته‌قه‌ ناشه‌رعییانه‌یه‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌کان.‌ دڕنده‌یی ئه‌م ده‌زگایه‌ زۆر له‌ سنووره‌کانی دڕنده‌یی سه‌ددام و ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌کانی به‌زاندووه‌ ..که‌ پێویست ده‌کات بپرسین ، ئاخۆ ئه‌م دوو ده‌زگا میلیشیاته‌ ناشه‌رعییه‌ ئه‌و جورئه‌ته‌ له‌ کوێ دێنن که‌ هیچ به‌ربه‌ستێک بۆ دڕنده‌یی و نایاساییان نییه‌؟!.
بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌بێ روو له‌ ئه‌مه‌ریکا و هێزه‌کانی له‌ عێراقدا بکه‌ین و ، پییان بلیین : به‌ پاره‌ی باجده‌ری ئه‌مه‌ریکا ئێوه‌ هاتوون بمانکوژن و تیرۆرمان بکه‌ن یا دیموکراسیمان بۆ بهێنن؟.
مایکڵ رۆبن باش وه‌سفی ئیداره‌ی ئۆبامای کردووه‌ و ده‌پرسێت ، و پێیان ده‌ڵیت: ئه‌رێ ئێوه‌ ده‌ڵێی بێ ئاگان w و نازانن له‌ کوردستان چ ده‌گوزه‌رێت؟.
ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر خۆی به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت ، ده‌بێ ئه‌و له‌ جیاتی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال و ده‌زگا ناشه‌رعییه‌که‌ی پۆزش بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌ گشتی و شاری سلێمانی بهێنێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌رنا ئیمڕۆس نه‌بێت بۆ دوارۆژێکی نزیک ده‌بێ خۆیان به‌ تاوانبار به‌رامبه‌ر به‌ خه‌لکی کوردستان بزانن و باجه‌که‌ی بده‌ن.
هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ له‌ وجودی ئۆپزسیۆنیکی کارا ، شێت و هار بوونه‌ ، باش ده‌زانن ئیدی ئه‌و پیرۆزییانه‌ی که‌ خه‌ڵکی له‌ نائاگاییدا بۆیانی دورستکردبوون ، نه‌ما و ئێستا به‌ قێزه‌وه‌نترین دووبنه‌ماڵه‌ له‌ کوردستان ده‌حه‌سبێندرین.
بۆ له‌ مه‌ودوا ده‌سه‌ڵات هه‌ر کارێک له‌ دژی به‌ره‌ی گه‌ل ئه‌نجام بدات ، کاردانه‌وه‌که‌ی ره‌سیدی ئۆپزسیۆنی پێ به‌رز و باڵاتر ده‌بێت ، چونکه‌ ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک حاڵی حازر له‌ نێوه‌ندیکی بێ متمانه‌ییدا ده‌ژین ، که‌ کایه‌کی گرژ و نه‌خوازراوی دورستکردووه‌ له‌ دواجاردا ده‌بێته‌ هه‌وێنی گۆڕینێکی حه‌تمی و راماڵینی ده‌سه‌ڵات به‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌که‌وه‌ بۆ زبڵدانی مێژوو ده‌ستکه‌وتی هه‌ره‌مه‌زن ده‌بێت .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە