کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سێوەکەی ئادەم و سێوەکەی بەغدا

Saturday, 16/03/2013, 12:00




سێوەکەی ئـــادەم بەھەشتی ئاسمانی بردە سەر زەوی
سێوەکەی بەعس فیردەوسی ھەڵەبجەی کردە دۆزەخ
سێوەکەی حـــەوا زەوی پڕکرد لەژیان و پێکەین
سێوەکەی بەغــدا شەقامەکانی ھەڵەبجەی پڕکرد لەتەرمی مرۆڤ

بەرەلەوەی شانزەی ئازار ژان بەسێوێکی ژەھراوی یەوە بگرێ
بۆنی خۆشی سروشت ھی سێوەکانی ھەڵەبجەبوون
سەوزایی دەشت و دەری شارەزور ھیی گەڵای سێوکانی ئەو یوون
قەرەباڵغەی سەر رێگاکانی ووڵات ھی بارە سێوەکانی ئەوبوون

تەنھا جارێ بارێ سێویان بۆنارد
ھەریەک جار بوو ... ئیتر
تریقەی پێکەنینی کچانی دزی و خەندەی مناڵانی ون کردو
بیرەوەری پێرە مێردەکانی کردە سەرابی سارا

ئیدی نەپـڕی بارێ سێوی دەبێت ھەڵەبجەو
نەگەڵای بەھارانی شارەزور سەوز دەکات
نە عومەری خاوەر ئامێزی تەنھایی پڕدەبێتەوە لەمناڵ و
نە کۆڵانەکانی ھەڵەبجە خاڵی ئەبَیتەوە لەبیرەوەری تاڵ
نە زەوی بەھەشتەکەی ئادەمەو نە ھەڵەبجەیش پێش شانزەی ئازار

سێوەکەی حەوا فیردەوسێک لەزەتی بەخشی بە ئادەمیەکان
کەچی ئادەمیەکانی سەردەمی دڵ ڕەقی فیردۆسەکەی
بەھەشتی ھەڵەبجەیان کرد بە دۆزەخێکی وێران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە