کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى وشینى حەزرەتى حوسێن

Tuesday, 25/01/2011, 12:00


زۆر دەمێكە یەكێتى وسەرۆكەكەى هێندە پەرۆشی خۆیان بۆ شیعەگەرێتى سەفەوییەت نیشاندەدەن وەك دەڵێن لە مەلیكیەكان مەلیكترن، ئەو سەرۆكەى كە وەك هەر شیعەیەكى مێشك پڕخورافات سنگى دەكوتێ لە مەرقەدى ئیمام خومەینى وسلێمانى كردۆتە شانۆی رەوزەخونە ئێرانیەكان ولەشارێكى وەها كوردپەروەردا كە شانازى بە ئاستى فەرهەنگى خۆى دەكات خەڵكى فێری زنجیر وقەمە لە خۆدان دەكەن.
كێشەى ئێمە لەگەڵ شیعەگەرێتى نییە بەڵكو لەگەڵ ئەو فەرهەنگە ئیرانیە سەخیفەیە كەخەڵك تەنها فێری ڕق وكینەى مەزهەبی وخورافات ولەخۆدان وخۆ سوك كردن دەكات لەبەرامبەر چەند كەسایەتیەكى مێژوو ى ئیسلام وەك حەزرەتى عەلی وحسێن وفاتیمە وهتد....
ئەو فەرهەنگەى خۆئەشكەنجەدانە لەناو زۆر لە زانایانى شیعەى كۆن ونوێش ئیدانەكراوە وپێیان وایە فڕی بەسەر ئیسلامەوە نییە، هەروەك دەزانرێت زیان بەخۆ گەیاندن بەهەر جۆرێك بێت ڕێپێدراو نییە لە ئیسلام حەرامكراوە. كاتی خۆی سەفەوییە دەمارگرژە نامرۆڤەكان ئەو بیدعە سەخیفەیان داهێنا بۆ فریودانى خەڵكى بێ فەرهەنگ ودواكەوتووى ئەو كاتە كە تەنها سەرچاوەی زانیاریان ئاخوند ومەلا بوو. ئەخر بۆیە خەڵكانێكى هەتا شیعەش هەن لە عەقلانییەكانیان ئەو وەزعەى ئێستاى خەڵكى شیعەى عێراقی بەستەزمانیان پێ خراپترە لە كاتى ێدام، یان بە واتایەكى تر ئەو قەدەغەكردنەى ێدام یان بۆ ئەو خورافات وڕێوڕەسم وتقوسە ئەشكەنجە ئامێزەیان زۆر پێ چاكترە لەو خۆئەشكەنجەدان و خۆداركاری كردنەى (جلد الژات) ئەو سەردەمە حوكمڕانییەى حزبە تایفەگەرەكان.
ئەمڕۆ خەڵكى شیعە سەرەڕاى هەژارى وبێ كارى ونەبوونى بچوكترین خزمەتگوزاریەكان ناچاریشە رۆژانە ڕەشپۆش بێت وداركاری خۆی بكات لە پێناو حەزرەتى حوسێن كە گوایە بەر لە 1400 ساڵ شەهیدكراوە، جا ئەگەر شەهید كراوە وسەرۆكى شەهیدەكانى ئەهلى بەهەشتیشە ئەو هەموو لە خۆدان وئەشكەنجەدانە وگریانەى بۆ چییە؟! پرسیارێكە زۆربەى مەلا وئاخوندە موفتەخۆرەكان خۆیان لێی لادەدەن، دەزانن ئەگەر ئەو جەوە عەزاداری وئەشكەنجاوییە دروست نەكەن نانیان دەبڕێت وكەس تەبەڕوع ناكات وخومسیان پێ نادات، بۆیە دەبێت بەردەوام مەكینەى پڕكردنى خەڵك لە حیقد وكینە لەگەڕدا بێت تا ئەو خورافاتانە بەردەوام بێت بە هیواى هاتنى ئیمامى زەمان كە زیاتر لە هەزار ساڵە گوایە لە ئەشكەوتەكەى یان چاڵەكەى سامەرا خۆی حەشارداوە!!
گرفتەكە لەوەدایە ئێمەى كورد كە لەڕابردوودا ببوینە خەڵوزى ئەو حیقدە مەزهەبییە شیعەگەرییە سەفەوییە لەبەرئەوەى میللەتێكى بێ یادەوەرین لە بیرمان چوو سەفەوییەكان چییان بە كورد كرد هەر بەس لەبەر سونى بوونیان، ئەوەى تەنها كتێبە بەنرخەكەى (كورد وعەجەم) نەوشێروان مستەفا بخوێنێتەوە كەمێك لەو كەین وبەینە سەردەردەكات، دەزانێت هەمان ئەو گیانە تایفەگەرییە بووە كوردى كوشتوە ورایگوێزاوەتەوە وتەفوتوناى كردوە، ئەمڕۆ حزبێكى لاشە زلى عەقڵ بچوكى وەك یەكێتى لەناوچەكانى كوردە شیعەكان لە جیاتى هەر نەبێت بێدەنگى هەڵبژێرێت كەچى كۆڕی خۆئەشكەنجەدان وزنجیر وقەمە لەخۆدان خۆش دەكات لە خانەقین وسلێمانى وشوێنى تر ولە میدیاكانیش بە شانازییەوە باسی دەكات!! لە جیاتى ئەو برا كوردانە كەمێك فێری گیانى نەتەوەویستى بكات وتا كەمێك دوور كەوێتەوە لەو خورافاتانەى شیعەگەرى سەفەوى ولەناویاندا برەو بە فەرهەنگى نەتەوایەتى كورد بدرێت كەچى دێت ئەو گیانە سەقەتانەیان بە خوڕافاتى سەفەوى سەقەتتر دەكات. ئێمە شانازى بە ئایینى ئیسلام دەكەین بەڵام دژى هەموو جۆرە خورافاتێكین جا لەلاى سونە بێت یان شیعە وتایفەگەرى پولێكى قەڵب ناهێنى لەلامان نەوەك كەسانێك وابزانن لەبەر سونەچییەتى ئەو قسانە دەكەین...
حاڵى كوردە شیعەكان وحزبە كوردیە بازرگانەكان وایە بۆیە سەرەڕاى ئەوەى كورد لە بەغدا زیاتر لە ملیۆنێك پێك دەهێنن كەچى كورد لە هەڵبژاردنەكان قاچە كورسیەكیشى لێ ناهێنن، وئەگەر سیستانى فەتوایان پێبدات بە كوشتنى كوردى هەولێر وسلێمانى ودهۆكیش سڵى لێناكەنەوە وجێبەجێی دەكەن. ئەو خەڵكەى عێراق هێشتا نوێن لەگەڵ ئەو دیاردە قێزەونانە هێندەى نابات خەڵكى شیعەى عێراق بەخۆی بێزار دەبێت لەو خۆئەشكەنجەدانە وخۆ سوككردنە وكەرامە ڕژاندنە لە پێناو كەسانێكى مردوو لەوەتى 1400 ساڵ لەمەوبەر وەك چۆن ئێستا خەڵكى خودى ئێران بێزار بوون لەو ڕژێمە خورافاتچییە، پێوێستە ئەو حزبە بەناو كوردیانە خەڵك فێری ئەوە كەن شانازى ناڵێم بە كوردبوون بەلكو بە مرۆڤبوونى خۆیان بكەن نەك بەپێ لە شارە دووركانەوە بچن بۆ كەربەلا ولەسەر زگ وقونە خوشكێ بچنە حەزرەتى قەبری مردوێك جا با ئەو مردووە نەك حسێنى كوڕى عەلی بێت بەڵكو با محەمەدى كوڕى عبدالله ش بێت، لە قورئان دا هاتووە: (لقد كرمنا بنی ادم) ئێمە ڕیزمان لە ئادەمیزاد ناوە، مرۆڤ چ ریز وكەرامەتێكى دەمینێت وا خۆى داركارى بكات وزنجیر وقەمە لە خۆی بدات وخۆی لە خرتوخۆڵ وەربدات، خوا ئەو حزبە بارگرانانەى سەر شانى كوردایەتى ببڕێت كە نە لە ئینسانیەت تێدەگەن ونە لە ئیسلامیەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە