ئەو کەسانەی کە مێژوومان پێ دەفرۆشن !
Tuesday, 29/10/2013, 12:00
1713 بینراوە
بەرایی :
لە ساڵی ١٩٤٥ ز کۆتایی مانگی سێپتامبر ، مەلا مستەفای بارزانی چارەیەکی بۆ نەما مەگەر بەرەو ئەو سنورانە هەڵکشێ کە لە پێشدا دەیناسین . ئەوهێزی لەشکری تورکی دەزانی .تەنیا دەیتوانی روو لە ئێران بکا (رۆژهەڵاتی وڵات) .لەوێ حەڕەکەتێکی کوردی لە دەورووبەری مهاباد لەڕێی دابوو کە لەدەست درێژی دەوڵەتی شوڕەوی و ئێران بەدوور بوو . زۆر کەس پێیان وابوو کەچونی مەلا مستەفا بۆ پشتیوانی کردن لە دەوڵەتی خودموختاری کوردی بووە ! بەڵام رێگوزەری زەمان پێچەوانەی ئەو هەڵوێستەیان نیشان دا : ئەویش چۆنیەتی رووداوەکانی / باکۆ لە ئازەربایجان / فریودانی کوردو هەڕەشەی سەرۆک وەزیر / باقر ئۆف /کە مەلامستەفا جێگای متمانەنە نییە ئامرازی بریتانیایە
(مێژووی مهاباد لە نوسینتی ، جەنابی مەحەممەد سەمەدی)
ئەو بەشە لە مێژووی کۆماری مهاباد ئەوەمەن پێ دەڵێ کە ئەکاتیش هاتنی مەڕحومی مەلامستەفا بۆ یارمەتی دانی کۆمار خۆ دەرباز کردن بووە لەو قەیرانەی کە بۆی دروست بووە . مێژوو ساویلکە نییە، ئەوە ئێمەین ساویلکەیەن .لە ئێمەش ساویلکەتر تاقمێک مێژوو نوسی خامە لەرزۆک وسەرکردەو و نوسەر شاعیر و ........کە خۆیان بە رزگاریخوازو فریشتەی نەجاتی نەتەوەی بندەستی کورد لە قەڵەم دەدەن .کۆمەڵگایەک کە مێژوو ناسی بە کەوچکێک ئاو وەمەلە کەوێ حاڵو رۆژی هەر ئەوە دەبێ کە لەبەر چاوانە .حیزبێک لە خەروار خەروار رۆڵەی کوردی بە کوشت دابێ بە شانازی بۆ خۆی تۆمار کردبێ و سەردەستەی ئەوحیزبەلەگیانەڵڵادا بێ بەمردووییش ناوێرن جێگری بۆ دیاری بکەن هەر ئاوا توشی شێرپەنجەی سیاسی دەبێ ولەچلەی هاویندا سیخواری ساردی پاییزی لێ دەنیشێ !؟ یەکیتی جەلال تاڵەبانی وەک بەرهە ڵێخێکی لەرزۆکی لێهاتووە کە وەکو ئەسپی کابرای گۆرین گرێوی لە سەر دەکەن .
شۆڕشێک کە لەکاتی خۆیدا ئەوەندە دۆشداماو ببو کەلە ماوەیەکی کورت دابوو بە قوربانی دوو ماچی سەددام وشای تون بەتونی ئێران!
مەلامستەفای بارزانی کۆگا کۆگا تەرمی تاکی کوردی کردە قوبانی وفیدای ئامانجەکانی بنە ماڵەی خۆی ولەوەش بترازێ ئەو میراتە ناشیرینەی بۆ کوڕو کوڕەزاو......... بە جێ هێشت . ئەوانیش سایەیان کەم بێ لەو رێگوزەرەدا کۆتاییان نەکردووە . پاش لەناو چونە بنەماڵەی پەهلەوەی وهاتنە سەر کاری قزڵباشەکانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ، دەسڵات لە باشور زۆر زوو زەهری خۆیان بەرانبەر بە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات هەڵڕشت . ئەوانیش پێ بەپێی لاوازی خۆیان ئەوە ٣٤ ساڵە لە کەمپەکانی کۆیەو زڕەگوێز سرودی / ئەمن ئەو کەسەم کە ڕۆستەم پاڵەوانە / دەڵینەوە .
بەپێی هەموو لێکادانەوەیەک باکوری وڵات هەم کوردی زۆرترەو هەم خاکی لە بەشەکانی دێ زیاترە . رۆژهەڵاتو باشوریش بە پلەکانی دیکە دەژمێردرێن .بەڵام لە حاڵی حازردا رۆژئاوای وڵات توشی دژوار ترین وقڕێژترین شەڕی مێژوو بووە . ئەو شەڕە جەنگێکی ئاسایی وهاسان نییە تەواو جودایە لە گەڵ شەڕی داگیر کاری وڵات .سنوری ئەو شەڕە سنوری شەڕ لە گەڵ کوردی پساندووە زۆروڵاتی دێش تێیدا بەشدارن لەزۆر وڵاتی ئورووپاییش کە لایەنگری نوسرەو دەوڵەتی شام و بەغدای لێ نیشتەجێن خەڵک رەوانەدەکەن و پێیان دەڵین ناموس و خوێنی ژنومنداڵی کورد حەڵاڵە !؟ .
دەسەڵاتدارانی کورد لە هەولێر لەسەر حیسابی مێژووی کورد لەسە خاکی کورد لەسەر خوێنی رۆڵەی کورد سنورەکان لەسەر تێکۆشەری کورد دادەخەن و بە ئاشکرا دەڵێن ئێمەش هاوڕاین بۆ حەڵاڵ کردنر خۆێنی کورد ؟ ئەوانە دەڵێن بابمان نانوچای دەگەڵ سەدام خواردووە ، ئێمەش ئەومان ماچ کردووە ، سەردانی گۆڕی خومەینی و ئاتاتورکمان کردووە ، قزڵباشی فارس و پاشماوەی عوسمانی دۆستی ئێمەن ، دەبێ ئێوەش چاو لە ئێمە بکەن وهەر وابن ! ئێوە لەناو خەڵکدان وئێمەش دوور لەخەڵک لە کێوە رەشدا دەژین وتەنا ژنڕاڵو بێچوە ژنڕالەکانی ماڵباتی بارزانی دەپارێزین ! ئەوانە قسەی ئێمەن بۆ ساڵح موسلیم و رێکخراوەکەی لە رۆژئاوا یان وێنەی ئێمە گوێ لەمست بن ورێگای تاران وشام وئانکارا بەغدا هەڵبژێرن یان لەسەر خاکی خۆتان گەمارۆتان دەدەین !؟
جەعفەر کەریمی / ٢٩/ ١٠/ ٢٠١٣